زاناى گه‌وره‌ى كورد،
مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمى موده‌ریس، نووسه‌رى زیاتر له 100 كتێب
مهرحومى، عه‌لامه ى كورد مه‌لا ((عه‌بدولكه‌ریمى موده‌ریس))، رِهزا و رِهحمهتى خواى لیبێت، یه‌كێكه له‌و كه‌ڵه زانایانه‌ى كورد كه ده‌هێنده‌ى به‌ناو ده‌زگا
رۆشنبیرییه‌كان و ده‌زگاكانى چاپ و بڵاو كردنه‌وه له ئیستا دا، خزمه‌تی به ئاینى پیرۆزى ئیسلام و، شاعیرانى كورد و، مێژووى ئه‌ده‌بی كوردیی كردووه، ئه‌مه جگه له مێژووى زانایان و ناوداران، دیاره له‌گه‌ڵ بوونى سه‌رنجم له‌سه‌ر هه‌ندێك له كتێب و دانراوه‌كانى و، ئه‌مه‌ش ناكاته ئه‌وه‌ى خۆمان له‌گه‌وره‌ى ئه‌م مه‌لایه‌ى كورده‌وارى لابده‌ین.

مه‌لاى موده‌ریس دانه‌رى زیاتر له 1000 كتێبه، به چاپكراوو و چاپ نه‌كراوه‌وه، كه به‌نده له كتێبی ((مێژووى ته‌فسیرى كوردى و راڤیارانى كورد)) ، كه له 5 به‌رگ پێكهاتووه ناوه‌كانیانم خستۆته رِوو، هه‌روه‌ها كورته و پوخته‌ى ژیانى زاناى گه‌وره مه‌لا ((عه‌بدولكه‌ریمى موده‌ریس))-م نووسیووه. ته‌واو گرنگیم پێداوه. چونكه عه‌لامه‌ى موده‌ریس خاوه‌ن و نووسه‌رى 3 ته‌فسیری قورئانه و توانیوویه‌تى له‌و بواره دا خزمه‌تێكى گه‌وره و به‌رچاوو پێشكه‌ش به كورد و كوردستان و جیهانى ئیسلامى بكات . چونكه به‌هه‌ردوو زمانى كوردى و عاره‌بی راڤه و لێكدانه‌وه‌ى قورئانى پر به‌خششی نوسیووه.
هێمن مه‌لا كه‌ریم به‌رزه‌نجى

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر