نووربه‌خشی دیوانه خنجیلانهكهى مه‌لیكى كوردستان ..... !!!
نووربه‌خشی دیوانه خنجیلانهكهى مه‌لیكى كوردستانه، چونكه شێخ مه‌حمود، نازناوى ((نوربهخشی)) وه‌ك نازناوى ((شێعرى)) بۆ خۆى هه‌ڵبژاردووه، وه‌ك زۆرێك له شاعیرانى تر، كه هه‌ر شاعیره و نازناوێك هه‌ڵبژاردووه به خواستى خۆیی و، پێى ناسراوه. مه‌لیكیش، نوربهخشی هه‌ڵبژاردووه.
ئه‌م دیوانه خنجیلانه‌یه له لایه‌ن مامۆستاى گه‌وره، ((عومه‌ر مارف به‌رزه‌نجى)) یه‌وه، ئاماده‌كراوه و، دوواى توێژینه‌وه و په‌راوێز نووسی، پێشكه‌ش به كتیبخانه‌ى كوردى كردووه و، ده‌توانم بلێم: ئه‌م كاره‌ى مامۆستاى به‌رزه‌نجى، مانوو بوونى پێوه دیاره و جێگه‌ى ده‌ستخۆشییه له مامۆستا ((عومه‌ر)). وه‌لێ ئه‌مه به‌و مانایه نییه كه كاره‌كه بێههڵه و كه‌م و كورتى نییه، به‌ڵكه هه‌ڵه‌ى زۆرى تیایه و، هاوكات چه‌ند شێعریكیش له دیووانهكهدا نییه كه لاى من هه‌یه و، ئهرشیفمكردوون.نووربه‌خشی دیوانه خنجیلانهكهى مه‌لیكى كوردستانه، چونكه شێخ مه‌حمود، نازناوى ((نوربهخشی)) وه‌ك نازناوى ((شێعرى)) بۆ خۆى هه‌ڵبژاردووه، وه‌ك زۆرێك له شاعیرانى تر، كه هه‌ر شاعیره و نازناوێك هه‌ڵبژاردووه به خواستى خۆیی و، پێى ناسراوه. مه‌لیكیش، نوربهخشی هه‌ڵبژاردووه.
مه‌لیكى كوردستان، جگه له نازناووى ((نوربهخشی))، نازناوێكى تریشی به‌كارهێناوه له شێعرهكانى دا، كه ئه‌ویش ((ئاواره))یه. خودی شێخ‌یش زۆر ئاواره و ده‌ربه‌ده‌رى و ده‌رده سه‌رى چه‌شتووه و به راى من دیوانه‌كه‌ى به نێوى دیوانى ((ئاواره)) بوایه شیاو تر بوو، زێده‌تر له‌گه‌ڵ دیرۆك و شۆرشگێرِى مه‌لیكى كوردستان دا دێته‌وه.
دوواى بڵابوونه‌وه‌ى دیووانهكه، له بابه‌تێكى ره‌خنه‌ى دا، كه له گۆڤارى ((ئاینده)) ى ده‌زگاى ((سه‌رده‌م))دا، بڵاووم كردۆته‌وه، به‌شێكى هه‌ڵه و كه‌م و كورتییه‌كانى دیوانه‌كه‌م خستۆته رِوو، وه‌لێ ئێستا چه‌ند شێعرێكى تر‌ى بڵاونه‌كراوه‌ى ((نووربه‌خشی))م لاهه‌یه و، ئه‌گه‌ر خوا ته‌مه‌ن بدات، سه‌رله‌نوێ دیوانه‌كه ئاماده ده‌كه‌مه‌وه، به زیادكردنى ئه‌و پارچه شێعره بڵاونهكراوانه كه له دیوانه‌كه‌دا نییه و، زیادكردنى پوخته‌ى مێژووى ((به‌رزه‌نجه)) و، ژیاننامه‌ى ((مه‌لیك مه‌حمود)) و، شیكردنه‌وه و راڤه‌ى شێعرهكانى و چه‌ند تاك دێرییهك شێعرى تۆمارنهكراوو له دیوانه‌كه‌ى ئێستا دا.
هێمن مه‌لا كه‌ریم به‌رزه‌نجى
كوردستان - سلێمانى - مامه یاره

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر