ئه‌م ماڵپه‌ره‌

ئەم ماڵپه‌رِه‌ تایبەتە بە بڵاوكردنەوەی بەشێك لەبەرهەمەكانم، وه‌ك لێكۆَڵه‌ر و، نووسەر و، مامۆستاى زانكۆ كە لەتەمەنی 17 ساڵیەوە دەنووسم، لە ساڵی 2000 و، یەكەم وتارم لە ڕۆژنامەی كوردستانی نوێ‌ / پاشكۆی ئەدەب و هونەر دا ، بڵاوكردۆته‌وه‌، بەناوی (غەم لە گۆرانی وتن دا)، لە مانگی 12/2000 دا، و لە ساڵی 2004 یەكەم كتیبم بەناوی (ڕێبەری سایتە كوردییەكان) لە چاپدا و، تا ئێستا زیاتر له‌ 200 كتیبی چاپ و بڵاوكراوه‌م هه‌یه‌، سه‌دان وتار و توێژینه‌وه‌م نووسیووه‌ و بڵاوم كردۆته‌وه‌ له‌ بواره‌كانى (كۆمپیوته‌ر، مێژوو، شه‌ریعه‌، شێعر و چیرۆك و لێكۆلینه‌وه‌ى وێژه‌یی، و ......). تاهه‌نووكه‌ به‌ تێكرایی زیاتر له‌ ((30)) هه‌زار لاپه‌ره‌ نووسینم هه‌یه‌.
به‌و هیوایه‌ى له‌رێگه‌ى ئه‌م ماڵپه‌ره‌ كه‌سییه‌وه‌ خزمه‌تێك به‌ خوێنه‌رى كورد بكه‌م.
هێمن مه‌لا كه‌ریم به‌رزنجى
خاوه‌ن و به‌رێوه‌به‌رى ماڵپه‌رِ

راڤه‌ و لێكدانه‌وه‌ى قورئان

ئه‌گه‌ر خواى مه‌زن ته‌مه‌ن بدات و، هه‌ل و ده‌رفه‌ت بره‌خسێت ئه‌وا چه‌ند سالێكه‌ راڤه‌ و لێكدانه‌وه‌ى قورئانم له‌ ئه‌ستۆ گرتووه‌. به‌ جۆرێك كه‌ جودا بێت له‌و راڤه‌ و ته‌فسیرانه‌ى تا هه‌نووكه‌ زانایانى كورد نووسیوونى و چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه‌. هاوكات سه‌رجه‌م راڤه‌ و لێكدانه‌وه‌ كوردییه‌كانى باشوورى كوردستان و رۆژ هه‌ڵاتى كوردستانم خوێندۆته‌وه‌ تا به‌ سانایی بتوانم ئه‌و جیاكارییه‌ى كاره‌كه‌ى خۆم له‌ته‌ك ئه‌وان ده‌سته‌به‌ر بكه‌م، وه‌لێ به‌ داخه‌وه‌ كه‌ ته‌فسیره‌كانى باكوورى كوردستانم وه‌به‌ر ده‌ست نه‌كه‌وتووه‌. 
ئه‌م كاره‌ به‌ له‌سه‌ر خۆیی و له‌ ماوه‌ى سالانى ته‌مه‌ن كارى تێدا ده‌كرێت كه‌ تاهه‌نووكه‌ یه‌ك به‌رگى ته‌واو بووه‌ و، به‌ گوێره‌ى ئه‌وه‌ى ده‌ستم داوه‌تێ زیاتر له‌ 25 به‌رگ ده‌رده‌چێت. چونكه‌ كاره‌كه‌ لێكدانه‌وه‌ى وشه‌ و واتا و راڤه‌ى برگه‌ى و وه‌رگێراتى ئایه‌تى و راڤه‌ و لێكدانه‌وه‌ى درێژ و ورد له‌ خۆ ده‌گرێت، هاوكات گرنگى به‌ بابه‌ته‌ فیقهییه‌كان دراوه‌. هه‌روه‌ها به‌ گوێره‌ى پێویست لام له‌ فه‌رمووده‌ كردۆته‌وه‌، ئه‌گه‌رچى زێده‌تر راڤه‌ى ئایه‌ت به‌ ئایه‌تم په‌یره‌و كردووه‌.

له‌ خواى مه‌زن داوا كارم ته‌مه‌نى ئه‌وه‌م پێبدات ته‌واوى بكه‌م و پیایدا بچمه‌وه‌ و، خۆم له‌ ژیان دا بم كه‌ چاپ بكرێت و بڵاو بكرێته‌وه‌.  
هێمن مه‌لا كه‌ریم به‌رزه‌نجى 

خاوه‌ن و به‌رێوه‌به‌رى ماڵپه‌رِ - نووسه‌ر و لێكۆڵه‌ر، مامۆستاى زانكۆ  


هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر