شێعرێكى كزهڵ بۆ شێخى گه‌یلانى .... !!!
مامۆستا مه‌لا مه‌حمودى مۆریاسی ناودار به كزهڵ
حه‌كیم، پسپۆری گیا ده‌رمانى ، مه‌لا، شاعیر و چاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تى
چه‌ند جارێك به خزمه‌ت جه‌نابی مامۆستا مه‌لا ((مه‌حمودى مۆریاسی / كزهڵ)) گه‌یشتووم و، به سووپاسه‌وه دوو كتیبی خۆشی وه‌ك دیارى پێبه‌خشیم و لاى خۆم وه‌ك یادگارێكى فره به‌نرخ پاراستوومه، به رِاستى ئه‌م كه‌ڵه مه‌لایه گه‌نجینه‌یه‌كى زۆر به‌نرخه له كهڵهپوورِ و فۆڵكلۆر و گیا ده‌رمانى و شێعر و نووسینى دانسقه و جوان، كه به داخه‌وه وه‌ك پێویست بایه‌خى پێنه‌دراوه و، وه‌ك كورده‌وارى ده‌لێت :: ((به داخه‌وه، بێ خاوه‌ن بوو ... !!)).
ئه‌گه‌ر نه‌وه‌كانى كزهڵ، به‌تایبه‌تى كوره تاقانه‌كه‌ى هاوكار بێت و، لێره و له‌وێش خه‌ڵكانێك هه‌بن ئه‌ركى له چاپدان بگرنه ئه‌ستۆ ، ئه‌وا به‌هاوكارى برایانى نووسه‌ر و لێكۆڵیارم، هه‌وڵده‌ده‌م ، خزمه‌تێك پێشكه‌ش به مهرحومى مه‌لا ((مه‌حموودى مۆریاسی)) بكه‌م، چونكه به داخه‌وه زۆرینه‌ى دانراوه به نرخه‌كانى ده‌ستخه‌تن، كه دانراوى هه‌یه ((10 به‌رگه)) و تاقانه‌ى ناو كتێبخانهى كوردیی ده‌بێت له‌و بواره دا، ئه‌مه جگه له فه‌رهه‌نگه جوان و ناوازه‌كه‌ى ((فه‌رهه‌نگى وشه و زاراوه‌كانى عیشق و سۆفیگه‌ریی))، كه هى ئه‌وه‌یه به وردى لێى بكۆڵرێته‌وه و په‌راوێزى بۆ بنووسرێت و ساغبكرێته‌وه و زۆر به جوانى چاپ بكرێت، هه‌روه‌ها بوونى چه‌ند شێعرێكى شاز و ده‌گمه‌نى وه‌ك شه‌ره شێعرى خه‌لیفه شێخ عیساى زڵزڵه و، شێخ له‌تیفى حهفیدى به‌رزه‌نجى له لاى، یه‌كێك له دهستخهتهكانى تر‌ى به ناوى بهردهقارهمانه ((شێخ مه‌حموود - كوێخا عه‌زیز)) كه كارێكى گرنگ و جێى بایه‌خه، به‌رهه‌مه‌كه‌شی ده‌رباره‌ى ((زینده به‌چاڵكردنى حه‌مه چه‌كووش)) زۆر نهینى و شتى ژێر به‌ره ده‌خاته‌سه‌ر به‌ره. ئه‌مه جگه له چه‌ند بابه‌تێكى مێژووى تر كه زۆر راستى و نهێنى ده‌خه‌نه رِوو.
هێنده‌ى من ئاگادارم ته‌نها 3 دانراووى مهرحومى مامۆستا مه‌لا ((مه‌حموود ى مۆریاسی)) چاپ بووه، كه بریا ئه‌وانیش چاپ نه‌ده‌بوون، چونكه هێنده‌یان هه‌ڵه و په‌ڵه تێدایه كه له گه‌وره‌ى و بایه‌خى به‌رهه‌مه‌كه‌یان كه‌مكردۆته‌وه. به‌تایبه‌تى دیووانه شێعرهكهى زۆر به پهرِپووتى و بێموبالاتانه چاپكراوه و پرِه له هه‌ڵه و په‌ڵه.
ئه‌مه جگه له زۆر رِوودا و به‌سه‌رهاتى ژیانى ئه‌م كه‌ڵه مه‌لایه كه خه‌ریكه ون ده‌بن و بیر ده‌چنه‌وه به هۆى تۆمارنه‌كردنیان و، مردنى ئه‌و كه‌سه به‌ته‌مه‌نانه‌ى كه رِوو داوه‌كانیان لا بووه.
به‌و هیوایه‌ى ته‌ندرووستى و ئیش و كار رێگه بدات كارێك بۆ ئه‌م سه‌ربازه ونهى دونیاى زانست و وێژه و زمانى كوردى بكه‌ین.
مامۆستا مه‌لا مه‌حموودى مۆریاسی له شێعرێكدا ده‌فه‌رموێت ::
سه‌ر ئهفگهنده و سهراسیمهى شتێكم
ئه‌ویش رِاستى په‌رستن دینى خوایه.
خووا ناسی له مزگه‌وت، یا كه‌نیسه
درووسته، مه‌زهه‌بی شێخ و سه‌فایه.
***
محێدین و، غه‌زالى و، باوه تاهیر
له‌ناو دونیاى ته‌سه‌وف بوونه پایه.
كه‌چی ئێستا خه‌لیفه و شێخى ئه‌حمه‌ق
له رِیزى حه‌زره‌تى غهوزى به‌غایه.
***
به فێڵ و ده‌ستبرین، رِیشی خیانه‌ت
هه‌زار شه‌یتان خه‌لیفه‌ى خانه‌قایه.
ئه‌زانى شێخ عه‌بدولقادر كه كورده
كه گۆرى پاكى ئه‌و ، غه‌وسی به‌غایه.
جێگه‌ى ئاماژه یه، كزهڵ ئه‌ندامى كۆری زانیارى كورد بووه و، دۆستى زۆرێك له شاعیران بووه و، چیرۆكێكى زۆر جوان و خۆشی هه‌یه كه رِوو داوێكى راسته‌قینه‌شه، كاتێك ته‌ڵقین و قورئانى كردۆته كوردیی و، كه‌سانێك وه‌ك شێخ عه‌بدولى سه‌ركان لێى نیگه‌ران بوون و، ویستوویانه رێگرى لیبكه‌ن به‌و بیانووه‌ى ناكرێت ته‌لقین و قورئان بكرێته كوردیی، دیاره خه‌ڵكانێكى به‌د كه‌وتوونه‌ته نێوانیانه‌وه، به‌ڵام به هۆى كارێكى هاوبه‌ش له نێوان كزهڵ و قانع دا، ئه‌مه‌ش تیدهپهرێنن و شێخ عه‌بدولى سهركانیش بێده‌نگ ده‌بێت و ده‌لێت : لێگه‌رین مه‌لا مه‌حموود هه‌رچی ده‌وێت با بیكات.
هێمن مه‌لا كه‌ریم به‌رزه‌نجى

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر