عه‌لامه مه‌لا جه‌عفه‌رى كورى مه‌لا ئیسماعیلى به‌رزنجى
له به‌رزنجه‌وه بۆ موفتى و قازى مه‌دینه مونه‌وه‌ره و موده‌ریسى مزگه‌وتى پیغه‌مبه‌ر ((علیه السلام))
هێمن مه‌لا كه‌ریم به‌رزنجى
زاناى به‌رزنجى، ناوى ((جه‌عفه‌رى به‌رزنجى كورِى ئیسماعیل به‌رزنجى كورِى زه‌ینه‌لعابدینى (11) به‌رزنجى كورِى موحه‌مه‌د هادى به‌رزنجى كورِى زه‌ینه‌لعابدینى به‌رزنجى كورِى حه‌سه‌نى به‌رزنجى كورِى عه‌بدولكه‌ریمى مه‌زڵوومى به‌رزنجى كورِى موحه‌مه‌دى مه‌ده‌نى به‌رزنجى كورِى بابا رِه‌سوڵى گه‌وره‌ى به‌رزنجى)) یه و، له‌ساڵى ((1250كۆچی)) له شارۆچكه‌ى ((به‌رزنجه)) له دایك بووه. چونكه باوانى به‌هۆى هێرشی سووپاى ((موحه‌مه‌د عه‌لى)) بۆ سه‌ر حیجاز، گه‌رِاونه‌ته‌وه بۆ شارۆچكه‌ى ((به‌رزنجه)) و، تیایدا ژیاوون، بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر له شارۆچكه‌ى ((به‌رزنجه)) دا مایه‌وه و، خوێندنى تیادا ده‌ستپێكرد و، له‌لایه‌ن باوكییه‌وه ده‌رسی پێوته‌وه تا مۆڵه‌تى وه‌رگرت و، له ساڵى ((1271كۆچی)) گه‌رِایه‌وه بۆ مه‌دینه‌ى منه‌وه‌ره.
زاناى به‌رزنجى، له ((میسرِ، ئه‌سته‌نبووڵ و سه‌نعا)) ژیاوه، هه‌روه‌ها زمانه‌كانى كوردى و، عه‌ره‌بی و، فارسی و توركى زانیووه و، توانیوویه‌تى به هه‌موو زمانه‌كان بنووسێت و، وتاربدات و، وانه بلێته‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه به شێكى زۆرى پاشماوه‌كانى ونبوون و، فه‌وتاون و، به ده‌ست ئێمه نه‌گه‌یشتوون و، به‌شێكیشی به ده‌ست ئێمه گه‌یشتووه و، هه‌نووكه به شێوه‌ى ده‌ستنووس و، چاپكراویش له‌به‌ر ده‌ستدان.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر