شێعرێكى ((سیرِاجهدینى نه‌قشبه‌ندیی)) بۆ ((شهكیبى واژه‌یی))
له نێو شێعرهكانى شێخى رێ و رِچهى سۆفیگه‌ریی نه‌قشبه‌ندیی ((موحه‌مه‌د عوسمان سیرِاجهدینى نه‌قشبه‌ندى)) دا، زۆر شێعر هه‌ن ، كه بۆ زانایان و مه‌لایان و شاعیران و هاورێیانى نووسیووه و، هه‌ر یه‌كێك له‌و شێعرانه لێوان لێوه له واتا سازیی و وشه ئارایی و جوانى ناسی و، شاعیر تیاندا خۆى به‌كه‌م ده‌گرێت ، كه ئه‌مه‌ش نیشانه‌ى گه‌وره‌ى و لێبورده‌یی سیرِاجهدینه له ئاست به‌رامبه‌ر دا.
ئه‌م شێعرهى سیرِاجهدینى نه‌قشبه‌ندى یه‌كێكه له شێعره جوانه‌كانى شاعیر كه بۆ حاجى مامۆستا مه‌لا ((فه‌ره‌جى واژه‌یی)) ناودار به ((شه‌كیب)) ى نووسیووه::
عه‌زیزم، خۆشه‌ویستى خۆم، حه‌بیبم
له دووریت دور نییه، گه‌رنا شهكیبم.
ئه‌گه‌رچی بوعدى رِۆحى بێ وجووده
بیحهمدوللاهى قه‌ریبی بۆ قه‌ریبم.
مولاقاتێكى جسمانیش له دڵ دا
گه‌لێ پێویسته، گه‌ر بێته نهسیبم.
هیوادارم له رِۆژێكا، فه‌ره‌ج بێ
فه‌ره‌ج بێ بۆ سه‌راى سینه‌ى لههیبم.
وه‌گه‌ر نه رِشتهى رِهبتى موحه‌به‌ت
موئه‌به‌د لاى خووا وهندى موجیبم.
به‌دیدارى عه‌زیزت با شه‌كیب بم
به بێ تۆ بێ ئه‌دیب و نا شهكیبم.
هێمن مه‌لا كه‌ریم به‌رزه‌نجى

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر