موناجاتی ئەویندرێك
بۆ(شادە ڕەش و ..باوكی هێژام)*
دوێ شەوزۆرزۆر پاڕامەوە ...
لەباوكی خۆم .
تاڕێمبدا پەنجەكانم داگیرسێنم ...
لەجێی بیست مۆم .
دوێ شەوزۆرزۆر پاڕامەوە ...
لەباوكی خۆم .
تاڕێمبدا پەنجەكانم داگیرسێنم ...
لەجێی بیست مۆم .
بۆ ئاهەنگی لەدایكبوونت ، شادەی گوڵ
وەك دیارییەكی بچكۆڵەپێشكەشتكەم .
باوكم فەرموی :-
چۆن دڵت دی َپەنجەكانت داگیرسێنی ... ؟!!
هێندەعەشقی مرۆڤ مەبە ...
گەردابڕێن هەرەس دێنی .
وتم:- باوكە لەبیرتدێ كەپێتوتم:-
هیمنەكەم،مادام كوڕی ...
دڵنیابە ڕێگەت نادەم ...
هەرگیز بووكەشوشەبكڕی .
ئەی باوكە گیان !! دەبێت ئێستا چیمپێبڵێی ؟!!
كەدەبیستی عەشقی بووكەشوشەیەكی ڕەشئەسمەرم
كەدەبیستی ڕۆژی سەدجار بەشادەی دڵبەرم دەڵێم :-
لەبۆتمرم .
باوكی ئازیز بەلوتفی خۆت مەرحەمەتكەو ...
لێمببورە .
ڕۆحی ماندووم بۆچاوانی ڕەشئەسمەرم قوڵپدەدا و ...
ئەوینی من بێسنورە .
كەمنداڵ بووم ڕێگەتنەدام ،
جارێك بوكوشوشە بكڕم .
گوایە كوڕم ...
دەمگوت: قەینا ، ئەوەی تۆپێمی دەفەرموی ...
لەسەر سەرمە .
وەلێ، ئێستا نەح و
سەرف و
بەلاغەو ،عیلمی شهریعهت چوار بنەمان وەكوناوی خۆم لەبەرمە .
ئیدی باوكەدەمەوێت ببمەباحیسی وشەی (ئەوین)
تكا دەكەم ڕێگەم بدە ...
من و (شادە) بۆیەك بژین .
كوردستان- سلێمانی
4/10/2004
7:20دەقیقە
لەماڵپەڕەكانی ئینتەرنێت دا بڵاوكراوەتەوە،وەكو كوردستان نێت 2004 و ..... .
تیبینى //
1- ئهم شێعره 14 سال پێش ئێستا نووسراوه و، به بۆن و بهرامهى سهردهمى خۆیهوه بلاوكراوهتهوه.
2-ههم باوكم بهرهحمهت چووه، خوا لێى خۆشبێت. ههم شاده گیانیش، خوا لهویش خۆشبێت.
3-ئهم شێعره له یهكهمین دیوانه شێعرم دا، بهناوى دكتۆراى ئهوین بلاوكراوهتهوه.

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر