ئه‌م ماڵپه‌ره‌

ئەم ماڵپه‌رِه‌ تایبەتە بە بڵاوكردنەوەی بەشێك لەبەرهەمەكانم، وه‌ك لێكۆَڵه‌ر و، نووسەر و، مامۆستاى زانكۆ كە لەتەمەنی 17 ساڵیەوە دەنووسم، لە ساڵی 2000 و، یەكەم وتارم لە ڕۆژنامەی كوردستانی نوێ‌ / پاشكۆی ئەدەب و هونەر دا ، بڵاوكردۆته‌وه‌، بەناوی (غەم لە گۆرانی وتن دا)، لە مانگی 12/2000 دا، و لە ساڵی 2004 یەكەم كتیبم بەناوی (ڕێبەری سایتە كوردییەكان) لە چاپدا و، تا ئێستا زیاتر له‌ 200 كتیبی چاپ و بڵاوكراوه‌م هه‌یه‌، سه‌دان وتار و توێژینه‌وه‌م نووسیووه‌ و بڵاوم كردۆته‌وه‌ له‌ بواره‌كانى (كۆمپیوته‌ر، مێژوو، شه‌ریعه‌، شێعر و چیرۆك و لێكۆلینه‌وه‌ى وێژه‌یی، و ......). تاهه‌نووكه‌ به‌ تێكرایی زیاتر له‌ ((30)) هه‌زار لاپه‌ره‌ نووسینم هه‌یه‌.
به‌و هیوایه‌ى له‌رێگه‌ى ئه‌م ماڵپه‌ره‌ كه‌سییه‌وه‌ خزمه‌تێك به‌ خوێنه‌رى كورد بكه‌م.
هێمن مه‌لا كه‌ریم به‌رزنجى
خاوه‌ن و به‌رێوه‌به‌رى ماڵپه‌رِ

۱۳۹۷/۴/۱۲

مه‌لاى دوانزه‌ (12) عیلم و ... ئۆ ئۆ پی OOP



مه‌لاى دوانزه‌ (12) عیلم و ... ئۆ ئۆ پی OOP
هێمن مه‌لا كه‌ریم به‌رزنجى
ره‌نگه‌ بپرسن چی مه‌لاى دوانزه‌ عیلم و به‌رنامه‌زسازیی ته‌نى ئاراسته‌كراو  Object Oriented Programming (OOP) گرێده‌دات و ، كۆده‌كاته‌وه‌، وه‌لێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى من هه‌م فه‌قێیه‌تیم خوێندووه‌ و،

ده‌زانم له‌ حوجره‌كانى كوردستان دا چی گوزه‌راوه‌ و ، مه‌لاى 12 عیلم چی فێربووه‌ و، هه‌م زانكۆشم خوێندووه‌ و خۆشم مامۆستام و ئاگام له‌ وتنه‌وه‌ى وانه‌ى ئۆ ئۆ پی هه‌یه‌، له‌ راستى دا خالێكى هاوبه‌ش له‌ نێوانیان دا هه‌یه‌، كه‌ خاڵه‌كه‌ش هه‌ڵه‌یه‌ و ، هه‌م ماڵى حوجره‌ى وێرانكردووه‌ و، هه‌م ماڵى فێرخوازى وێران كردووه‌ و خوێندكارى ناباشی به‌رهه‌م هێناوه‌.وه‌ك چۆن له‌ حوجره‌دا موقه‌لیدى به‌رهه‌م هێناوه‌.
 كاتى خۆیی له‌ حوجره‌دا، كۆمه‌لێك زانستمان ده‌خوێند كه‌ بریتیبوون له‌ علوومى ئاله‌، بۆ ئه‌وه‌ى خوێنه‌ر حاڵی ببێت، به‌ نموونه‌یه‌ك بابه‌ته‌كه‌ باس ده‌كه‌م، بۆ نموونه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێك بییه‌وێت ببێته‌ دارتاش، پێویسته‌ مشار و، ته‌خته‌ و بزمار و چه‌كووش و مه‌تر و ..... پێبناسێنرێت و، فێرى بكرێت كه‌ ئه‌وانه‌ چین وه‌ك پێویستییه‌كى دارتاشی، به‌لام ئه‌مه‌ علوومى ته‌تبیقى نه‌بوو، واته‌ به‌شێكى گرنگى نووقسان بوو، بۆیه‌ هه‌میشه‌ به‌رهه‌ممان ته‌واو و باش ده‌رنه‌ده‌چوو.
 به‌هه‌مان شێوه‌ كه‌ ئۆ ئۆپیم خوێندووه‌ و ، دوواتریش وه‌ك وانه‌ بێژ وتوومه‌ته‌وه‌، پێكهاته‌ و به‌شه‌ پێویسته‌كان یانى كه‌ره‌سته‌كانى وه‌ك پۆل Class، ته‌ن Object، رێگه‌ Method ، بۆماوه‌ Inheritance ، رووكار Interface ، پێچانه‌وه‌ Encapsulation، به‌سته‌ و پاكه‌ت Package و .......، ناسێنراوه‌ و به‌نموونه‌یه‌ك روونكراوه‌ته‌وه‌،كه‌ دیسان ئه‌مه‌ش وه‌ك علوومى ئاله‌كه‌ى سه‌رده‌مى فه‌قێیه‌تى لێهاتووه‌ و، زانستى جیبه‌جێكارى نووقسانه‌، كه‌واته‌ به‌شێكى زۆر گرنگى نووقسانه‌، بۆیه‌ هه‌میشه‌ به‌رهه‌ممان باش و ته‌واو ده‌رنه‌ده‌چوو.
 لێره‌دا مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه‌ بلێم، ئه‌وه‌ى ئاسۆى بیركردنه‌وه‌ فراوان ده‌كات و ، ده‌بێته‌ هۆكار بۆ درووست كردنى به‌رنامه‌ساز و گه‌شه‌پێده‌رى باش و سه‌ركه‌وتوو، كه‌ گرنترین به‌ش و پێكهاته‌یه‌ بۆ ئۆ ئۆ پی فه‌رامۆش كراوه‌، ئه‌ویش بریتییه‌ له‌ نه‌خشه‌ سازیی و شیكردنه‌وه‌ى ئۆ ئۆ پی OOP Analysis and Design ، هه‌روه‌ها ئیهمالكردنى نه‌خشه‌سازیی و ته‌لارسازیی به‌رنامه‌ Software Architecture and Design ، یه‌كێك له‌ گرفت و نووقسانییه‌كانى تره‌. پاشان درووستكردنى به‌رنامه‌ Software Development دابنرێت و، كارى له‌سه‌ر بكرێت، به‌لام دوواى زیاكردنى ئه‌و دوو بابه‌ته‌ گرنگ و هه‌ستیار و پێویسته‌ بۆ ئۆ ئۆ پی، كه‌ خاڵى سه‌ره‌تایی و بنچینه‌یی علوومى ته‌تبیقییه‌. به‌مه‌ش بابه‌تگه‌لى پێویست و گرنگتر بۆ تیۆرى زیاد ده‌بێت و جیبه‌جێكردنه‌كانیش ده‌درێته‌ وانه‌ى كردارى و تاراده‌یه‌كى زۆر ئه‌و تیكه‌ڵ و پێكه‌ڵییه‌ ى له‌ نیوان تیرى و كردارى دا درووست بووه‌ جیاده‌بێته‌وه‌ و ده‌چێته‌وه‌ سه‌ر سكه‌ى راستیی خۆی.
 ئیستا تێده‌گه‌م، بۆچی دوواى خوێندنى ئه‌و هه‌موو زانسته‌ى (( نه‌حو، سه‌رف، به‌لاغه‌، ته‌جوید، عه‌روز و به‌یان و ......)) ، له‌ حوجره‌دا، كه‌چی حوجره‌ به‌رهه‌مى باش نه‌بوو، به‌هه‌مان شێوه‌ش دوواى خوێندنى هه‌موو كه‌ره‌سته‌كانى ئۆ ئۆ پی OOPكه‌چی درووستكه‌رى به‌رنامه‌ به‌رهه‌م نایه‌ت و، فێرخواز به‌رنامه‌ سازیی لا خۆشه‌ویست نى یه‌ و ، رِقی لێى ده‌بێته‌وه‌، به‌لام له‌ ولات گه‌لێكى وه‌ك هیندستان و، له‌ شارێكى وه‌ك مۆمبایی((بۆمبایی)) زیاتر له‌ 5000 هه‌زار درووستكه‌رى به‌رنامه‌ و ئه‌ندازیارى به‌رنامه‌ سازى بوونى هه‌یه‌، ئه‌مه‌ش كۆمپانیا زه‌بالاحه‌كانى دوونیاى ناچار كردووه‌ لقیان به‌رنه‌ هیند تا له‌وێ به‌رهه‌م بهینن، بلێى ئێمه‌ش بیر له‌ چاره‌سه‌ر كردنى ئه‌م گرفته‌ بكه‌ینه‌وه‌؟ تا به‌رنامه‌ ساز درووست بكه‌ین و، بتوانین لقى كۆمپانیاكانى جیهان بۆ كوردستان رابكێشین.
تیبینى//
 1. لیره‌دا ته‌نها به‌راوردى خالێكى هاوبه‌شی نێوان حوجره‌ و ئۆ ئۆ پی-م كردووه‌، ئه‌گینا ورده‌ هه‌ڵه‌ى تر زۆره‌، وه‌ك تێكه‌ڵكردنى تیۆریی و كرداریی، كه‌مى كرداریی و زۆرى تیۆریی، لاوازى بیركارى و ئه‌ژمێركارى و ....... .
2. له‌گه‌ڵ بوونى ئه‌و خه‌له‌له‌شدا له‌ حوجره‌كانا، هێشتا حوجره‌كانى زوو به‌رهه‌مى باشتر بوو له‌ ئیستا و مه‌لا ى باشتر به‌رهه‌م ده‌هات به‌ به‌راورد به‌ ئه‌مرۆ .

Image may contain: skyscraper, sky and outdoor

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر