خراپ به‌كارهێنانى ته‌كنه‌لۆژیا كۆمه‌ڵگه وێرانده‌كات
هێمن مه‌لا كه‌ریم به‌رزنجى
ماوه‌یه‌كه لێره و له‌وێ له‌باره‌ى خراپ به‌كارهێنانى ته‌كنه‌لۆژیا قسه‌ده‌كرێت و،به‌هۆى ده‌رئه‌نجامه خراپه‌كانى خراپ به‌كارهێنانى ته‌كنه‌لۆژیاوه رِهگهیاندنهكان هاتوونه‌ته ده‌نگ و،حكومه‌تیشى ناچار به‌یاسا ده‌ركردن كردووه،وه‌لێ تا ئێره كێشه‌مان نییه و شته‌كان له‌جێگه‌ى خۆیاندان و به ئارِاستهى خزمه‌تكردنى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرن و ئه‌و خراپییانه بنبرِ ده‌كه‌ن،یان لانى كه‌م كه‌میان ده‌كه‌نه‌وه،كه ده‌بنه گرفت بۆ كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى و كێشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تییان لێده‌كه‌وێته‌وه،
به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێگه‌ى سه‌رنجى ئێمه‌یه ،قسه كردن له‌باره‌ى خراپ به‌كارهێنانى ته‌كنه‌لۆژیاوه،ته‌نها به‌شێكى بچوكى ته‌كنه‌لۆژیاى گرتۆته‌وه،كه ئه‌ویش زیانه‌كانى خراپ به‌كارهێنانى مۆبایله و،خراپ به‌كارهێنانى تهكنهلۆژیاكانى دیكه فه‌رامۆش كراوه‌و،به‌گوێره‌ى تێگه‌یشتنى ئێمه هۆكاره‌كه‌ى دهگهرِێتهوه بۆ ئه‌وه‌ى تهكنهلۆژیاكانى دیكه،زیاتر گرفته‌كانیان خودییه و زۆرترین زیان له‌به‌كارهێنه‌ر ده‌كه‌وێ و،كه‌متر كێشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى لێده‌كه‌وێته‌وه،به‌ڵام ئه‌مه ناكاته ئه‌وه‌ى فه‌رامۆشیان بكه‌ین.چونكه له ئاینده‌دا كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى وێران ده‌كه‌ن و له‌بارى ته‌ندروستى و كۆمه‌ڵایه‌تى و ده‌رونى و ئابوورى و ئه‌خلاقیشه‌وه كۆمه‌ڵگه ده‌شێوێنن و،زیانێكى زۆریش له ژێرخانى ئابووى وڵات ده‌ده‌ن .چونكه هه‌موو گرفته‌كان پێویستیان به‌چاره‌سه‌ر ده‌بێت و،هه‌موو چاره‌سه‌ره‌كانیش پێویستى به پاره‌یه‌كى زۆر ده‌بێت.
بۆئه‌وه‌ى خوێنه‌ر زیاتر لهمهبهستهكانم تێبگات و زیانى ته‌كنه لۆژیاكانى دیكه‌ى بۆ رِوون ببێته‌وه ،زۆر به‌كورتى ئاماژه به‌گرفت و زیانه‌كان ده‌ده‌ین:
*ئالووده بوون به ئینته‌رنێت:ئه‌و كه‌سانه ده‌گرێته‌وه كه ماوه‌یه‌كى زۆرى بێپشودان ئینته‌رنێت به‌كارده‌هێنن و،وایان لێدێت ناتوانن بێ ئینته‌رنێت هه‌ڵبكه‌ن و ده‌یكه‌نه به‌شێكى سه‌ره‌كى ژیانیان و،به‌مه‌ش زیان له خۆیان و كۆمه‌ڵگه‌ش ده‌ده‌ن.چونكه ناتوانن ئیش و كاره‌كانیان بهرِێك و پێكى و له‌كاتى خۆیدا جێبه‌جێبكه‌ن و زۆر هۆگرى گفتوگۆى ئینته‌رنێت و ماڵپهرِه سێكسییه‌كان ده‌بن و،به‌مه‌ش له نێوان گرفتى ده‌روونى و كێشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى دا نغرۆ ده‌بن.
*یارییه كۆمپیوته‌رییه‌كان و پیرى:لێكۆڵیاران یارییه كۆمپیوته‌رییه‌كان و پیرى پێكه‌وه گرێده‌ده‌ن و،باس له‌وه ده‌كه‌ن كه مناڵان به‌هۆى ئه‌م یاییانهوه پیر ده‌بن،یان رِاستتر بڵێین نیشانه‌كانى پیرییان تێدا ده‌رده‌كه‌وێت،بۆنمونه رِۆژنامهى (شانیا ده‌یلى) ى له (وانگ لیانگ) ى له ناوچه‌ى(شینیانخ) له‌م باره‌یه‌وه ده‌نوسێت:(له‌ماوه‌ى رِابردوودا لاوێكى زۆر هه‌ست به گێژبوون ده‌كه‌ن و،كاتێك ئاراسته‌ى نه‌خۆشخانه‌كان ده‌كرێن بۆ وه‌رگرتنى سه‌رنجى پزیشك و زانینى هۆى ورِبوونهكهیان و،به‌گوێره‌ى رِاپۆرتهكان ئه‌م توشبووانه هه‌ست به ئازارێكى زۆرى فه‌قه‌رات ده‌كه‌ن.)
لێكۆلیاران زیاتر ده‌دوێن و رِایدهگهیهنن،كه زۆربه‌ى تازه لاوه‌كان توشبوون به ئازارێكى زۆرى قوڵایی فه‌قه‌رات و،به رِێژهى 80% له ئالووده‌بوونى یارییه ئهلكترۆنییهكانن.
دیاره جگه‌له‌و گرفتانه،تووشى كزبوونى چاوه‌كانیان و،له‌ده‌ستچوونى كات و،ماندووبونى مێشك ده‌بن ، ئه‌م قسانه‌ش بۆ ئه‌وكاته‌یه كه ئالووده‌بوون رِوودهدات و به‌كارهێنه‌ر بێ رِهچاوكردنى كات و،شێوه‌ى گونجاوى دانیشتن له‌گه‌ڵ بارى ته‌ندروستى دا یاریده‌كات ،ئه‌م قسانه بۆ به‌كارهێنه‌رانى پله‌یسته‌یشن و ئه‌تارى و یارییه‌كانى دیكه‌ش رِاستن.
*ئامێره ته‌كنه‌لۆژییه‌كانى دیكه و گرفتى ده‌رونى و كۆمه‌ڵایه‌تى: كاتێك ئامێرى ته‌كنه‌لۆژى بهئارِاستهیهكى خراپ دا به‌كاردێت،گرفتى كۆمه‌ڵایه‌تى و ده‌روونى لێده‌كه‌وێته‌وه،بۆ نموونه كاتێك مناڵان سه‌یرى فلیم و فلیم كارتۆنى پرِله توند‌و تیژى ده‌كه‌ن ،ئه‌وا ئه‌و مناڵانه ئاماده ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ى نه‌وه‌یه‌كى توند‌و تیژییان(ئه‌م قسه‌یه رِێژهییه) لێده‌ربچێت،یان كاتێك ته‌ماشاى فلیم و فلیم كارتۆنى نالۆژیكى و پرِ له جنێودهكهن،به‌هه‌مان شێوه مناڵان كاریگه‌ر ده‌بن پێى ومناڵى جنێو فرۆشیان لێدهدهچێت و،زۆر جاریش كرده‌وه‌ى نالۆژیكى ده‌كه‌ن،وه‌كو پیاكێشانى توند و به‌زه‌بر بۆ ئه‌و شوێنانه‌ى مرۆڤ كه مه‌ترسی دارن و له‌فلیم كارتۆنه‌كانى تۆم و جێریی و هاوشێوهكانیانهوه فیرَى بوون ،جا ئه‌و فلیم و فلیم كارتۆنانه له رِێگهى سیدی و دیڤیدییهوه سه‌یربكرێن،یان به‌هۆى كیبڵ تیڤى و سه‌ته‌لایت و كهناڵهتهلهفزیۆنییهكانهوه،هیچ جیاوازییه‌كیان نییه،كه‌واته هه‌موو ئامێره ته‌كنه‌لۆژییه‌كان له‌بارى به‌كارهێنانى نادروست دا مه‌ترسی دارن.
نمونه‌یه‌كى دیكه بۆ گرفته‌كانى ئه‌م ئامێره ته‌كنه‌لۆژییانه سه‌یركردنى فلیمه سێكسییهكانهو ئالودهبوونهپێیان،یان هه‌وڵدان بۆ دووباره‌كردنه‌وه‌و ئه‌نجامدانى ئه‌و شێوه‌و جۆرانه‌ى سێكس كه له فلیمه‌كان دا ده‌بینرێت و هه‌ندێكیان له‌گه‌ڵ رِهوشى كۆمه‌ڵایه‌تى و ئاینى ئێمه‌دا ناگونجێ ،یاخود بهكارهێانى ئه‌و فلیمانه وه‌كو هۆكارێك بۆ نزیك بونه‌وه‌و ئه‌نجامدانى سێكس له‌گه‌ڵ هه‌رزه‌كاران و تازه‌پێگه‌شتووان و،ئه‌نجامدان یان هه‌وڵدان بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م جۆره كارانه ده‌بێته گرفتى كۆمه‌ڵایه‌تى و،هه‌ندێك جاریش سه‌یركردنى ئه‌م فلیمانه ئالووده‌بوون به (خووهنهێنى) لێده‌كه‌وێته‌وه.
به‌هه‌رحاڵ، ویستمان زۆربهكورتى باس له‌و گرفتانه بكه‌ین و بیخه‌ینه به‌رده‌ستى ئێوه‌ى خوێنه‌ر،كه به‌هۆى خراپ به‌كارهێنانى ته‌كنه‌لۆژیاوه رِوودهدهن و ئه‌گه‌ر كات رِێگهم پێبدات هه‌وڵده‌ده‌م له وتار و توێژینه‌وه‌ى سه‌ربه‌خۆ دا و زۆر به‌وردى و چرِو پرِى هه‌رجاره و باس له گرفتێك بكه‌م، وه‌لێ نابێت ئه‌وه‌شمان له‌بیربچێت،كه ئه‌م ته‌كنه‌لۆژیایانه سودێكى زۆریان به‌مرۆڤایه‌تى گه‌یاندووه‌و،له‌به‌ره و پێشبردنى كۆمه‌ڵگه‌كاندا رِۆڵى به‌رچاویان هه‌بووه و هه‌یه،به‌تایبه‌تى تۆرِهكانى ئینته‌رنێت،كه‌سه‌رچاوه‌ى نووسینى ئه‌م بابه‌ته‌ى به‌رده‌ستى ئێوه‌ى خوێنه‌ریشه،كه‌واته پێویسته ئاگادارى خراپی و زیانه‌كانى ببین،بۆئه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگه دووچارى گرفت نه‌بێت،نه‌ك ئه‌م ئامێرانه قهدهغهبكهین و نه‌هێڵین به‌كاربهێنرێن.چونكه سودیان له زیانیان زیاتره‌و،هه‌رشتێكیش سودى له‌زیانى زیاتر بوو به‌كارهێنان و سودلێوهرگرتنى كارێكى باش و پێویسته.
په‌راوێز و سه‌رچاوه‌كان:
پهرِاوێز:
1سه‌رچاوه‌كان:
-ماڵپهرِهى سه‌حه:
-ماڵپهرِى ئیلاف:
ماڵپهرِى موحیت:
-ماڵپهرِهى بوكرا:

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر