یه‌كه‌م كتێبى به‌رزنجه، 115 ساڵ پێش ئێستا چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه
ئه‌م كتیبه‌م ئاماده كرد بۆچاپ و بلاوكردنه‌وه و به وردى لێمكۆڵییهوه كه ژیاننامه‌ى نووسه‌رى مه‌ولود ى نه‌بی و ده‌قی مهولوودنامهكهش له خۆ گرت، ساڵى 2016 چاپ و بلاوكرایه‌وه
هێمن مه‌لا كه‌ریم به‌رزنجى
به‌هۆى نووسینى مێژووى ((به‌رزنجه))، كه سالانیكه سه‌رقالین و، له ئیستادا، 66 به‌رگى به كۆتا گه‌یشتووه و، چه‌ندین تویژینه‌وه‌مان له‌و باره‌یه‌وه نووسیووه، رێمان له زۆر ده‌ستنووس و چاپكرا و، كه‌وتووه و، كۆنترین ده‌ستنووس تا ئیستا بینیبێتمان و لامان هه‌بێت ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سالانى(( 600 بۆ 700 كۆچی)) و، بۆ سه‌رده‌مى ژیانى ((باباعهلى هه‌مه‌دانى)) ، هه‌روه‌ها ده‌ستنووسی ساڵانى دوواى بابا عه‌لى، واته سه‌رده‌مى ژیانى(( شێخ عیسا ى گۆرانى به‌رزه‌نجى و شێخ موساى گۆرانى به‌رزنجى)) و، ((سولتان ئیسحاقى به‌رزنجى پیر و ریبه‌رى یارسان له به‌رزنجه‌وه بۆ هه‌ورامان)) و، چه‌ندین كه‌سایه‌تى تر كه‌له‌و سالانه و دوواتریش دا، ژیاون ، له‌به‌ر ده‌سته.
به‌لام بۆ كتیبـی چاپكراو تا هه‌نووكه به‌ته‌واوى و سه‌د له سه‌د دڵنیانین و ئه‌و كتیبه كۆنه‌ى ئیمه بینیومانه و، به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ى تا هه‌نووكه لامانه كۆنترین كتیبـی چاپكراوى ((به‌رزنجه))یه، كتیبێكه له راڤه و شیكردنه‌وه‌ى ((مهولوودنامهى به‌رزنجى))، مامۆستا مه‌لا ((حه‌سه‌نى به‌رزنجى)) دا نووسراوه، به‌ناوى ((تلحین الصنج))، و جێگه‌ى ئاماژه‌یه ده‌قى ((مهولوودنامهى زاناى به‌رزنجى))ش، له خۆ ده‌گرێت و، له‌لایه‌ن ((عه‌بدولره‌حیم ناسراو به سیوتى مالكى الجرجاوى)) راڤهكه كراوه و، له ساڵى ((1903ز)) له ((میسرِ)) چاپ و بلاوكراوه‌ته‌وه.
پێده‌چێت له‌م چاپكراوه كۆنتریشمان هه‌بێت، به‌لام تا ئیستا له‌مه كۆنتر نه‌كه‌وتۆته به‌ر ده‌ستى ئێمه و، ئه‌گه‌ر كۆنتر و زانیارى نوێتر كه‌وته به‌رده‌ستمان، ئه‌وا ئێمه‌ش گۆرانكارى ده‌كه‌ین و زانیارییه‌كانمان نوێده‌كه‌ینه‌وه و ده‌گۆرین.
به گوێره‌ى زانیارى نێو سه‌رچاوه‌كان بێت، چاپ یه‌كێك له دانراوه‌كانى كه‌ڵه زاناى كورد مامۆستا مه‌لا مارفى نۆدێى به‌رزه‌نجى له‌م دانراوه كۆنتره، به‌ڵام به داخه‌وه هیچ دانه‌یه‌ك یان پاشماوه‌یه‌كى چاپه‌كه دیار نییه جگه له قسه‌ى هه‌ندێك توێژه‌ر نه‌بێت كه نه‌مان توانى پشتى پێببه‌ستین و بیانكه‌ینه به‌ڵگه.
هێمن مه‌لا كه‌ریم به‌رزه‌نجى
بۆ وه‌رگرتنى لێكۆلینه‌وه و ساغكردنهوهكانم ده‌رباره‌ى ده‌ستخه‌ت و چاپكراوه‌كان، له‌م به‌سته‌ره برِوانه::

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر