هونه‌رى وانه وتنه‌وه
پێشه‌كى //
هێمن مه‌لا كه‌ریم به‌رزنجى
وانه بێژیی هونه‌ره، هه‌موو كه‌سیش نابێته هونه‌رمه‌ند، كه‌واته هه‌موو وانه‌بێژێك سه‌ركه‌وتوو نى یه. چونكه هونه‌رى وانه وتنه‌وه نازانێت و هورنه‌رمه‌ند نى یه له وانه بێژیدا.
هونه‌رى وانه‌بێژیی، هونه‌رى یارمه‌تیدان و دۆزینه‌وه‌ى رێگه‌ى فیركردن و گه‌یاندنى زانیارییه به به‌رامبه‌ر،واته فێركردنى ته‌واوو نى یه ئه‌وه‌نده‌ى خستنه سه‌ر رێى فێربوون و چۆنێتى به‌رده‌وامى یه له فێربوون. بێ ئه‌م هونه‌ره ناتوانین ببینه مامۆستایه‌كى سه‌ركه‌وتوو،وه‌ك چۆن ره‌وانشووناسی-یش رۆلێكى كارا و به‌رچاوى هه‌یه له وانه‌وتنه‌وه‌دا و، وانه بێژ تا هونه‌رى وانه وتنه‌وه نه‌زانێت و ده‌روونناسێكى باش نه‌بێت سه‌ركه‌وتوو نابێت.
ره‌نگه ئه‌وه به مێشكماندا بێت، كه سه‌دان و هه‌زاران مامۆستاهه‌ن و، هونه‌رى وانه‌بێژیش نازانن و سه‌ركه‌وتووشن، یان له ره‌وانشووناسی شاره‌زانین و ره‌فتار باشن، بۆیه پێویسته ماناى سه‌ركه‌وتن و ره‌فتار باشى لێكبده‌ینه‌وه، سه‌ركه‌وتن و باشی وانه‌بێژ به چی پێوه‌ره ده‌كرێت؟ خۆیی پرسیاره‌كه لێره‌دایه، له راستى دا، باشی و زۆرى به‌رهه‌م، بریار له‌سه‌ر باشی و خراپی وانه‌بێژده‌دات، تا چه‌ندێك فێر خواز لێیه‌وه فێربوون ؟ به‌رهه‌مى فێر خوازه‌كان چییه؟ وانه بێژ وانه‌كه‌ى لاى فێرخوازان خۆشه‌ویست كردووه ؟ یان وانه‌كه‌ى كردۆته دێوه‌زمه و له‌به‌ر چاوى خوێند كارانى خستووه ؟ فێر خواز ده‌توانێت بچێته بازارى كار و كار بكات به وانه‌كانى وانه بێژ؟ له رووى ده‌روونناسییه‌وه ره‌چاوى ئه‌وى لاو و مێردمناڵ كراوه، ئه‌وێك كه له غروورى گه‌نجى دایه و، پێى وایه بچوكترین شت غروورى ده‌شكێنێت. ئه‌وێك كه به‌ته‌واوى چه‌مك و ماناكان نازانێت و لاى روون نى یه. بۆ نموونه لاى من، ده‌نگ به‌رز كردنه‌وه و قیراندن و توره‌بوون له مامۆستاكه‌م، بێ ئه‌ده‌بییه و هیڵى سووره و هیچ كات نه‌م به‌زاندووه، به‌لام گه‌نجى نوێ چی به بێ ئه‌ده‌بی ده‌زانێت؟ هیچ كات له رۆیشتندا پێش هیچ مامۆستایه‌كم نه‌كه‌وتووم، ئه‌گه‌ر مامۆستاكه‌شمم خۆش نه‌ویستبێت، به‌س لاوى ئه‌مرۆ ئه‌مه به چی لێك ده‌داته‌وه. كه‌واته ده‌بێت نه‌وه بۆ نه‌وه‌ش ئاگامان له بیر كردنه‌وه‌كان بێت.
وه‌لامى ئه‌م پرسیارانه پێمان ده‌ڵێت مامۆستا: وانه بێژێكى سه‌ركه‌وتووه یان نا ؟ به‌ڵام وه‌لامى ئه‌م پرسیارانه‌ش هه‌موو پێوه‌ره‌كان نى یه و هه‌لسه‌نگاندن و پێوه‌ر گه‌لێكى سه‌ر پێییانه یه و ، پێوه‌رى تریش زۆرن .
هونه‌رى وانه‌بێژیی، هونه‌رى یارمه‌تیدان و دۆزینه‌وه‌ى رێگه‌ى فیركردن و گه‌یاندنى زانیارییه به به‌رامبه‌ر،واته فێركردنى ته‌واو نى یه ئه‌وه‌نده‌ى خستنه سه‌ر رێى فێربوون و چۆنێتى به‌رده‌وامى یه له فێربوون. بێ ئه‌م هونه‌ره ناتوانین ببینه مامۆستایه‌كى سه‌ركه‌وتوو،وه‌ك چۆن ره‌وانشووناسی-یش رۆلێكى كارا و به‌رچاوى هه‌یه له وانه‌وتنه‌وه‌دا و، وانه بێژ تا هونه‌رى وانه وتنه‌وه نه‌زانێت و ده‌روونناسێكى باش نه‌بێت سه‌ركه‌وتوو نابێت.
ماوییه‌تى و درێژه‌یی هه‌یه ........
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر