ره‌مه‌زان له فه‌رهه‌نگ و سه‌رچاوه عه‌ره‌بییه‌كان دا
نووسینى: هێمن مه‌لا كه‌ریم به‌رزنجى
وشه‌ى ((ره‌مه‌زان)) به چه‌ندین شێوه لێكدانه‌وه‌ى بۆ كراوه و پێناسه و راڤه‌كراوه و، وه‌رگێردراوه ئه‌گه‌رچی هه‌موو یان، یان بڵێین زۆربه‌یان هه‌مان مانا و مه‌به‌ست ده‌ده‌ن، به‌لام له‌به‌ر جیایی سه‌رچاوه‌كان هه‌وڵده‌ده‌ین هه‌موو لێكدانه‌وه و وه‌رگێرانى سه‌رچاوه جیاوازه‌كان بهێنینه‌وه بیان خه‌ینه به‌رده‌ست خوێنه‌رى كورد زمان.
وشه‌ى ره‌مه‌زان ، به گوێره‌یی ((موعجهمى وه‌سیت)) یه‌كێكه له مانگه‌كانى ساڵى كۆچیی ئیسلام، كه مانگى نۆیه‌مه و دوواى شه‌عبان و پێش شه‌وال دێت و، كۆی وشه‌كه بریتییه له ((رهمهزانات، ئهرمهزه، ئهرمهزا ء، رهمازیین)).
به گوێره‌یی ((موعجهمى غه‌نى)) مانگى نۆیه‌مى ناو مانگه‌كانى ساڵى كۆچییه و، دوواى مانگى شه‌عبان و پێش مانگى شه‌واله و، ژماره‌ى رۆژه‌كانى ته‌نها ((30)) رۆژ یان ((29)) رۆژه، شیكردنه‌وه‌ى مانایی مانگى ره‌مه‌زان به پێى ئه‌م موعجهمه بریتییه له : مانگى به‌رۆژوو بوون و لێ خۆشبوون و به‌خشش.
به‌لام له ((فه‌رهه‌نگى عه‌ره‌بی هاوچه‌رخ)) دا، هاتووه: كۆیهكهى بریتییه له رهمهزانات، ئهرمهزا، ئهرمهزهت و، رمازین، كه مانگى نۆیه‌مى نێو مانگه‌كانى ساڵى كۆچییه، دوواى مانگى شه‌عبان و پیش شه‌واله، مانگى به‌رۆژوو بوونه له ئیسلام دا، به هاتنى ره‌مه‌زان ده‌رگاكانى به‌هه‌شت ده‌كرێته‌وه، ده‌رگاى ئاگر –واته جه‌هه‌نه‌م- داده‌خرێت له‌م مانگه‌دا، مانگى ره‌مه‌زان ئه‌و مانگه‌یه كه قورئانى تێداهاته خواره‌وه..
به‌لام به گوێره‌یی ((موعجهمى زاراوه‌ی فیقهى)) ره‌مه‌زان ئه‌و مانگه‌یه كه قورئانى تیادا هاته خواره‌وه و، رۆژووى تیا فه‌رزكرا، و مانگى نۆهه‌مى ساڵى كۆچیی یه.
به گوێره‌یی ((موعجهمى رائید)) ره‌مه‌زان مانگى نۆیه‌مى ساڵى مانگیى ((قه‌مه‌رى))یه، رۆژه‌كانى ((300)) رۆژه، كۆیی وشه‌كه وه‌ك موعجهمهكانى تره.
له لێكدانه‌وه‌ى نوێشدا، هه‌وڵدراوه په‌یره‌و و لاسایی زمانى ئینگلیزى و زمانه‌كانى تر بكرێته‌وه و، بووترێت ره‌مه‌زان، له 5 پیت پێكهاتووه و هه‌ر پیته و مانایه‌ك ده‌دات، به‌مانایه‌كى تر وشه‌ى ره‌مه‌زان كه له 5 پیت پێكهاتووه كورتكراوه‌ى وشه‌ى تره و، هه‌ر پیتێكى كورته‌یه‌كه بۆ وشه‌یه‌ك یان چه‌ند وشه‌یه‌ك، ئه‌مه‌ش دووره له زمانى عه‌ره‌بییه‌وه و كارێكى داتاشراوى نابه‌جێیه، بۆ نموونه ده‌وترێت كورته‌ى ئه‌م وشانه‌یه، ئه‌مه‌ش له مولتهقاى ئه‌هلى حه‌دیس دا هاتووه:
(( الراء..رضوان الله للمقربین
المیم..مغفره الله للعاصین
الضاء..ضمان الله للگائعین
الاف..الفة الله للمتوكلین
النون..نوال الله للصادقین ))
له هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ى تردا ده‌وترێت كورته‌ى ئه‌م وشانه‌ى خواره‌وه‌یه:
(( ر: رحمه
م:مغفره
ض: ضمان للجنه
أ: امان من النار
ن: نور من الله العزیز الغفار ))
بێگومان شاره‌زایان و پسپۆرانى زمانى عه‌ره‌بی له كۆن و نوێ‌دا، وهلامى ئه‌و جۆره لێكدانه‌وه‌یه‌ى سه‌ره‌وه‌یان داوه‌ته‌وه و لیره‌دا كاتى تۆیی خوینه‌ر به گواستنه‌وه‌ى ئه‌و وه‌لامانه ناگرین و، به پێویستى نازانم ئه‌و وه‌لامانه بهینمه ناو ئه‌م بابه‌ته‌وه.
هێمن مه‌لا كه‌ریم به‌رزنجى
كوردستان - سلیمانى

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر