گرفته‌سه‌ره‌كییه‌كانى پاره‌وه‌رگرتن له ئه‌ى تى ئێمه‌كان
یه‌كێك له كێشه هه‌ره باو و سه‌ره‌كییه‌كانى وه‌رگرتنى پاره له ئامێرى ڕاكێشانى پاره‌وه پێی ده‌وترێت: دابەزینی هه‌ژمار بەبێ دەرچوونی پارە Failed Transaction with Account Debited، كه به‌شێك له فه‌رمانبه‌ران به ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنن و بێزار بوون. به پێی ڕێكاره ته‌كنه‌لۆژییه‌كان چاره‌سه‌رى ئه‌م گرفته زۆر ئاسانه و پێویست به دڵه‌ڕاوكێ ناكات، به‌ڵام به داخه‌وه له عێراق و هه‌رێمى كوردستان زۆر بێزاركه‌ره و خاوه‌ن هه‌ژمار له چاوه‌ڕوانییه‌كى زۆردا ده‌هێلێته‌وه. لێرەدا بە وردی باسی هۆکارەکانی درووستبوونی ئەم کێشەیە و ڕێگەکانى چاره‌سه‌ركردنى بۆ دڵنیابوونەوە و سەلماندنی مافی خاوه‌ن هه‌ژمار دەکەین:
یه‌ك: ڕێگەکانى دڵنیابوونەوە و سەلماندنی ئەوەی پارەکە وەرنەگیراووە
ئەگەر بانکەکە وتی: پارەکە وەرگیراوه بەڵام لە ڕاستیدا ئەی تی ئێمەکە پارەی نەدابوو به خاوه‌ن هه‌ژمار، دەتوانرێت بەم ڕێگەیانە مافی خاوه‌ن هه‌ژمار بسەلمێنرێت:
1- داواکردنی تۆماری کامێراکانی چاودێری CCTV Footage
سەرجەم ئامێرەکانی ڕاكێشانى پاره (ئه‌ى تى ئێم) کامێرای چاودێرییان بەسەرەوەیە یان لە ناوچەی دەوروبەریاندایە. دەتوانرێت داوا لە بانکه‌كه بکرێت وێنه یان ڤیدیۆی کاتی ئەنجامدانی پێواژۆى وه‌رگرتنى پاره‌كه سەیر بکه ن، کامێراکە بە ڕوونی دیاری دەکات کە ئایا پارەکە لە دەمەوانەی ئامێرەکەوە هاتووەته ده‌ر و خاوه‌ن هه‌ژمار وەریگرتووە، یان هەڕ پارەكه‌ى نەکەوتۆتە دەست و له ده‌مه‌وانه‌كه‌وه نه‌هاتۆته ده‌ر.
2- پشکنینی تۆماری ڕووداوەکانی ئامێرەکە ATM Journal Log / Electronic Log
ئامێری ڕاكێشانى پاره / ئه‌ى تى ئێم سیستەمێکی ناوخۆیی هەیە کە ته‌واو ورد و چالاكه و چرکە بە چرکەی جوڵەکان تۆمار دەکات به پێی ڕیزبه‌ندیی و وه‌ك جوڵه‌ى ته‌واوكاریی هه‌نگاو به هه‌نگاو، وەک: خوێندنەوەی کارت، داخڵکردنی کۆد، داواکردنی بڕی پارە، ڕاکێشانی ئامێر بۆ ژماردنی پارە، و کردنەوەی دەمەوانەی ئامێرەکە.
ئەگەر دەمەوانەکە نەکرابێتەوە یان پارەکە لە ناوەوە گیرى خواردبێت و نه‌هاتبێته‌ده‌ره‌وه، سیستەمەکە ڕاستەوخۆ تۆمارى دەکات کە پێواژى پاره‌دانه‌كه تەواو نەبووە و هه‌ڵه‌یه‌ك ڕوویداوه Transaction Incomplete / Dispense Error.
3- پشکنین و جیاوازی ژمێرکاریی Audit / Cash Balancing
تیمەپارێزه‌ره‌كان یان پشتیوانی ئەی تی ئێم کاتێک دەچن بۆ پڕکردنەوە یان جیاکردنەوەی پارەی ئامێرەکە، کاتێک بەراوردی پارەی فیزیكى و به‌رجه‌سته‌یی ناو سندوقەکان Cash Cassettes و تۆماری پێواژۆ ئەلیکترۆنییەکان دەکەن، پارەیەکی زیاده Surplus/Excess Cash دەدۆزنەوە کە ڕێک بەرامبەرە بەو بڕە پارەیەی لە هه‌ژماره‌كه‌ى تۆدا بووه.
4- وەرگرتنی ڕه‌چه‌ته Receipt
ئەگەر ئامێرەکە ڕه‌چه‌ته‌ى ده‌ركردبێته دەرەوە، زۆرجار لەسەری نووسراوە Transaction Failed، Time Out، یان Dispense Error. تەنانەت ئەگەر لە ڕه‌چه‌ته‌كه‌شدا نووسرابێت سەرکەوتوو بووە، تۆماری ناوخۆیی ئامێرەکە ڕاستییەکە دەردەخات.
5- پشکنینی کاتی لێبڕینی پارەکە
ئەگەر لە ڕێگەی به‌رنامه‌ی موبایلی بانکەکەوە سەیر بکرێت، هەندێک جار پارەکە نەبڕدراوە بەڵکو لە حاڵەتی بلۆککراو Held / Pending دایە، کە دوای چەند کاتژمێرێک یان چەند ڕۆژێک ڕاستەوخۆ دەگەڕێتەوە سەر هه‌ژماره‌کە.
دوو: هۆکارەکانی درووستبوونی ئەم کێشەیە
ئەم كێشه‌یه بەهۆی کۆمەڵێک هۆکاری تەکنیکی و میكانیكییەوە ڕوو دەدات، كه گرنگه به‌كارهێنه‌رى هه‌ژمارى بانكى زانیارى ده‌رباره‌ى هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى له كاتى داواكردنى مافه‌كانى خۆیدا بتوانێت سوودیان لێوه‌ربگرێت له گه‌ڕاندنه‌وه‌ى مافه‌كه‌یدا، ئه‌وانیش:
- هۆکارە میكانیکییەکان Mechanical Errors كه هۆكارگه‌لێكى زۆر و فره شێوه‌ن و هه‌ر هۆكاره و به‌جۆرێك جیاده‌كرێته‌وه و ده‌ناسرێته‌وه، ئه‌وانیش
1 - گیربوونی پارە Cash Jam: ئامێرەکە پارەکەی لە سندوقەکە دەرهێناوە و ژماردوویەتی، بەڵام لە ڕێڕەوی دەرچوونەکە یان بەر لە دەرچوونی لە دەمەوانەکە گیر دەبێت.
2 - تێکچوونی دەمەوانە Shutter/Gate Fault: بەهۆی خراپبوونی ئامێر یان بەربەستی فیزیکی، دەمەوانەی ئامێرەکە ناکرێتەوە کاتێک پارەکەی هێناوەتە بەردەم دەرچەکە.
3 - پارەی خراپبوو: هه‌بوونی پارەی زۆر کۆن، دڕا‌و، یان بە یەکەوە نوساو دەبێتە هۆی ئەوەی هەستەوەرەکانی Sensors ئەی تی ئێمەکە ئاماژەی هەڵە بە سیستەمەکە بدەن و پارەکە ئاڕاستەی سندوقی ڕەتکراوەکان Reject Box بکەنەوە.
- هه‌ڵه‌كانى ڕایه‌ڵه و سیستەم System & Network Errors ئه‌و هه‌ڵانه‌ى به هۆى ڕایه‌ڵه‌كانه‌وه درووست ده‌بن جا ئینته‌رنێت بێت یان ڕایه‌ڵه‌ى ناوچه‌یی، هه‌روه‌ها هه‌ڵه‌كانى سیسته‌میش وه‌ك به‌شێك له ڕایه‌ڵه‌كه یان به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ربه‌خۆ، هۆكارگه‌لێكى دیمه‌ى باون، ئه‌وانیش:
1- پچڕانی هێڵی ئینتەرنێت یان پەیوەندی Network Timeout: ئامێرەکە ڕەزامەندی لە بانکەوە وەردەگرێت بۆ لێبڕینی پارەکە لە هه‌ژماره‌كه، بەڵام پێش ئەوەی فەرمانی دەرکردنی پارەکە جێبەجێ بکات، پەیوەندی نێوان ئامێرەکە و بانک دەپچڕێت.
2- دواکەوتنی هاوڵاتیەکە Time Out: کاتێک ئامێرەکە پارەکە دەخاتە دەرەوە له ڕێگه‌ى ده‌مه‌وانه‌كه‌وه، ئەگەر هاوڵاتییەکە لە ماوەی دەستنیشانکراودا (وەک ۲۰ تا ۳۰ چرکە) پارەکە هه‌ڵنه‌گرێت، ئامێرەکە بۆ پاراستنی پارەکە ڕاستەوخۆ ڕایدەیکێشێتەوە بۆ ناوەوەی سندوقی تایبەت Retracted Cash.
3- تێکچوونی کاتی سیسته‌م و سۆفتوێر System Bug: لە کاتی کارکردنی ئامێرەکەدا هەڵەیەک لە بەرنامەکەدا Glitch ڕوو دەدات کە پێواژۆیی لێبڕینی پارە تۆمار دەکات بەڵام بەشە فیزیکییەکە کار ناکات.
ڕێكاره‌كان له كاتى درووستبوونى ئه‌م گرفته‌دا
بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م كێشه‌یه‌ى كه ڕوو به ڕووى خاوه‌ن هه‌ژماره‌كان ده‌بێته‌وه، پێویسته ڕاسته‌وخۆ و ده‌ستبه‌جێ ئه‌م هه‌نگاوانه بگیرێته به‌ر:
1- داواکاری فەرمی پێشکەش بكه Dispute Form: سەردانی لقی بانکەکە بكه و داواکارییەکی فۆڕمى داواكاریی فەرمی Dispute Form پڕ بكەره‌وە.
2- پاراستنی بەڵگەکان: ڕێکەوت، کاتژمێر و خولەکی وردی هەوڵدانەکە، ژمارەی ئامێری ڕكێشانى پاره/ئه‌ى تى ئێم ئەگەر لەسەری نووسراوە، هه‌روه‌ها ڕه‌چه‌ته لای خۆت بهێڵەرەوە.
3- پەیوەندی بە ڕاژه‌ى به‌شداربووان: ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە ژمارەی خزمەتگوزاری بەکارهێنەرانی بانکەکەوە بکه و ژمارەی مۆبایل و کاتی کێشەکەیان پێ بڵێ تا کێشەکەت بۆ تۆمار بکەن.
نموونه‌یه‌كى شیكار كرا‌و
ئه‌گه‌ر هاوڵاتییه‌ك له ئه‌ى تى ئێمى ئه‌و بانكه‌ى هه‌ژماره‌كه‌ى هه‌یه ڕوو به ڕووى ئه‌م كێشه‌یه ببێته‌وه، ئه‌وا چاره‌سه‌ركردنى زۆر ئاسانتره وه‌ك له‌وه‌ى خاوه‌ن هه‌ژمار له بانكێك بێت و له بانكێكى تر هه‌وڵی ڕاكێشانى پاره‌ى دابێت، چونكه ئه‌و كاته كێشه‌كه له نێوان دوو بانكدا ده‌بێت و ئاڵۆزترده‌بێت به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌سته‌م نییه و به گرتنه به‌رى ڕێكاره ته‌كنه‌لۆژییه‌كان زۆر به ئاسانى مافه‌كه ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه، به‌م شێوه‌یه:
۱. كاتێك له نێوان دوو بانكدا ئه‌م كێشه‌یه ڕوو ده‌دات ئه‌وا ڕاسته‌وخۆ پارەکە لەسەر هەژمارەکە نابڕدرێت بەڵکو ڕاده‌گیرێت /بلۆک ده‌كرێت. بڕی پاره له به‌رنامه‌ی بانکی خاوه‌ن هه‌ژمار ده‌بێت بە دوو بەش (بەشێکی ئازاد و بەشێکی ڕاگیراو)، بە زمانی بانکی پێی دەوترێت Hold / Authorized Amount.
کاتێک لە ئەی تی ئێمی بانكێكى تر هه‌وڵدراوه پارە ڕابکێشرێت، بانكى دووه‌م داوای لە بانکی یه‌كه‌م/خاوه‌ن هه‌ژمار کردووه کە ئەو بڕە پارەیە دابینبکات. بانکی یه‌كه‌م/خاوه‌ن هه‌ژمار دەستبەجێ پارەکەی لە هه‌ژماره‌كه‌دا سڕِ/ بلۆک کردووه بۆ ئەوەی نەتوانرێت دووبارە خەرج بکرێتەوە، بەو پێیەی چاوەڕێی کۆتاییهاتنی پێواژۆکە بوو.
بەپێی ئەوەی ئەی تی بانکى دووه‌م لە ڕووی فیزیکییەوە پارەکەی نەداوە بە هاوڵاتى، پێواژۆكه بە تەواوی جێگیر Settled نەبووە، بۆیە بانکەکە پارەکەی لە هه‌ژماره‌کە نەبردووە و نه‌یناردووه بۆ بانكه‌كه‌ى تر، بەڵکو تەنها بلۆک یاخود ڕایگرتووە تاوەکو لایەنی سیستەمی دڵنیا دەبێتەوە.
۲. سه‌رباقی ئه‌وه‌ى بانكى خاوه‌ن هه‌ژمار پاره‌كه‌ى لێنه‌بڕیووه، به‌ڵام ڕاسته‌وخۆ پاره‌كه‌ى بۆ ناگێرَێته‌وه بۆ سه‌ر به‌شه هه‌ژماریی ئازاد. چونكه ئەمە پەیوەندی بە ماوەی یاسایی بۆ ئۆتۆماتیکی ئازادکردنی پارە Auto-Reversal هەیە:
- لە مامەڵەکانی نێوان دوو بانکی جیاوازدا Interbank، کاتێک کێشەیەک ڕوو دەدات، سیستەمی بانکی چەند ڕۆژێکی کارکردن Business Days پێویستە بۆ ئەوەی بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیای دابینکەری بانکه‌كان، کۆتایی بەو خاوێنکردنەوەیە بهێنن Clearing. هەندێک جار لە ۱۰ بۆ ۱۵ ڕۆژ دەخایەنێت، بە تایبەت کاتێک پشووەکانی کۆتایی هەفتەش دەبنه به‌شێك له ڕۆژه‌كان.
كۆتایی
له كۆتایدا بۆ به‌رچاو ڕوونى و ئاگادارى چه‌ند خاڵێك ده‌خه‌ینه ڕوو
1- واباشتره خاوه‌ن هه‌ژمار ته‌نها له‌و بانكه‌ى هه‌ژماره‌كه‌ى هه‌یه پاره ڕابكێشێت.
2- له كاتى ڕاكێشانى پاره‌دا پێویسته به‌روار، كات، ژماره‌ى ئه‌ى تى ئێم له‌بیرنه‌كات بۆ كاتى درووستبوونى كێشه‌كان سوودى لێوه‌رده‌گرێت.
3- هیچ كات پاره به‌بێ ڕه‌چه‌ته ڕامه‌كێشه و هیچ كاتێكیش ڕه‌چه‌ته‌ى پاره وه‌رگرتن فڕێ مه‌ده و بۆ ماوه‌یه‌ك هه‌ڵیبگره تا له كاتى كێشه‌دا به‌كه‌ڵكت بێت.
4- له كاتى درووستبوونى كێشه و گرفته‌كاندا ڕاسته‌وخۆ سه‌ردانى بانكه‌كه‌ت بكه و سكاڵا تۆمار بكه.
هێمن شێخ عه‌بدولكه‌ریم به‌رزنجى
پسپۆڕی وردیی زیره‌كى ده‌ستكرد

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر