ڤیستیڤاڵى حهبیبه خاتوون
لە رێكهوتى 7 ى 4 ى 2018 له کۆلێژی زمان ـ بەشی کوردی زانکۆی هەڵەبجە، لە شارەزوور، فێستیڤاڵی ((حەبیبە خاتوون)) بۆ شێعر و چیرۆک، کە برای نووسەر و لێکۆڵیارم ((عومەر کەریم بەرزنجی)) بە دەقی شێعری (( هەوارێک نەماوە بۆ
پشوو)) و بەندەش ((هێمن مەلا کەریم بەرزنجی))بە دەقی شێعری ((کە دەمبینی کە دەتبینم)) و دەقی شێعری ((نامەیەک دووای دوواهەمین نامەی شێعریم)) بەشداری فێستیڤاڵین.سەرجەم بەرهەمە بەشداربووەکانی فێستیڤاڵیش لە دوو توێی کتێبێکدا چاپ کراوە بە ناونیشانی ((سەرجەم بەشداربووەکانی دووەمین فێستیڤاڵی حەبیبە خاتوون بۆ شێعر و چیرۆک)) ، کە تێکڕای بەرهەمە بەشداربووەکان ((28)) شێعر و ((9)) چیرۆکە، کتێبەکە لە 204 لاپەڕە پێکهاتووە و، بەسەر ئامادەبووان و بەشدارانی فێستیڤاڵەکەدا دابەشکرا، جێگەی ئاماژەیە ئەم فێستیڤانە لە لایەن ڕێکخراوی ((تەژنە)) وە ساڵانە ئەنجام دەدرێت... بەهیوای سەرکەوتن بۆ ڕێکخراوی تەژنە و بۆ سەرجەم نووسەران و ئەدەب دۆستانی بەڕێزی بەشدار بوو. شارەزووی ناڵی و مەولەویی دەبێت هەمیشە شێعر و ئەدەبی لێنەبڕێت و ، هەمیشە ئەدیب و شاعیر و چیرۆک نووسان لە خۆ بگرت.






هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر