له مهناقیبى ((موحه‌مه‌د ئه‌بی وه‌فاى تاجولعارفینى پوشێنى نه‌رگسی كوردیی)) دا ...
ناودار به ((پیر شه‌هریار)) - باپیرانى كارژاو و پوشێن
مه‌ولانا ((موحه‌مه‌دى پوشێنى نه‌رگسی كوردیی)) ناودار به ((ئه‌بی لوهفا تاجولعاریفین)) ، یه‌كێك له كه‌ڵه زاناكانى كورده كه باوایی كارژاووى و پوشێنییهكانه و، پێده‌چێت له بنه‌ره‌تدا خه‌ڵكى ((نێرگسه جارِ)) بێت. یان راستتر بلێن له‌و كورده گاوانییانه ((كاوانییانه)) بێت كه له ناوچه‌كه‌دا دابه‌ش بوون و، به‌شێكیشیان چوونه‌ته ((واست)).
ناودار به ((پیر شه‌هریار)) - باپیرانى كارژاو و پوشێن
مه‌ولانا ((موحه‌مه‌دى پوشێنى نه‌رگسی كوردیی)) ناودار به ((ئه‌بی لوهفا تاجولعاریفین)) ، یه‌كێك له كه‌ڵه زاناكانى كورده كه باوایی كارژاووى و پوشێنییهكانه و، پێده‌چێت له بنه‌ره‌تدا خه‌ڵكى ((نێرگسه جارِ)) بێت. یان راستتر بلێن له‌و كورده گاوانییانه ((كاوانییانه)) بێت كه له ناوچه‌كه‌دا دابه‌ش بوون و، به‌شێكیشیان چوونه‌ته ((واست)).
كتێبى ((تذكره المقتفین فی مناقب ابی الوفا تاج العارفین - پیر شهر یار )) له نووسینى ((شه‌هابه‌دین ئهبولمههدى ئه‌حمه‌د كورى عهبدولمونعیمى واستى)) یه كه له ساڵى ((777ك)) له ژیاندا بووه. له لایه‌ن دوو لێكۆڵه‌رى گه‌وره‌ى كورد به‌ناوه‌كانى ((دكتۆر عیماد عه‌بدولسه‌لام رِهئوف له زانكۆى سه‌ڵاحه‌دین و، دكتۆر زرار سدیق تۆفیق له زانكۆى دهۆك)) لێى كۆڵراوه‌ته‌وه و به وردى په‌راوێز نووسی و ساغكردنه‌وه‌ى بۆ ئه‌نجام دراوه و، له ساڵى ((2016ز)) و له دوو توێى ((427)) لاپه‌ره ، له لایه‌ن ((ئه‌كادیمیاى كوردیی)) به پهرِتووكى ژماره ((306)) چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه.
ئه‌بولوه‌فا ى پوشێنى كوردى یه‌كێكه له كه‌ڵه زاناكان و سۆفییه‌كانى جیهانى ئیسلامى، هێنده ناو و ناوبانگى بڵاو بووه كه كه‌ڵه زاناى كورد شێخ ((عه‌بدولقادرى گه‌یلانى - گێیهڵانى)) ده‌رباره‌ى ئهبوولوهفا نووسیوویه‌تى : ((لیس علی باب الحق رجل الكردی مپل الشیخ ابی الوفاء))، هه‌روه‌ها شێخى گه‌یلانى له شوێنێكى دیكه دا به ((مرۆڤى كامڵ)) ناووى ده‌بات. . هه‌روه‌ها عه‌بدولكه‌ریم رافیعى ، مه‌ولانا ئه‌بولوه‌فا به ((شێخى ئه‌كبه‌ر)) وه‌سف ده‌كات و، گه‌وره شاعیری ئێرانیش ((ئهبولمهجد مهجدود كورِى ئاده‌م ناسراوو به سه‌نائی )) ده‌رباره‌ى ئه‌بولوه‌فا نووسیوویه‌تى :
قرنها باید كه تا از مشت ا‌دم نگفه
بو الوفاى كرد كردد یا شود ویس قرن.
ئه‌گه‌رچی لێكۆڵه‌رانى په‌رتووكه‌كه نه‌یان ویستووه راسته‌وخۆ ده‌ست بۆ ره‌چه‌ڵه‌كى ئهبوولوهفا ببه‌ن، وه‌لێ له رێى هێنانى قسه‌كانى گه‌وره زاناى ئێراقی ((دكتۆر موسته‌فا جه‌واد))ــه‌وه ئه‌م كاره‌یان كردووه و، ئاماژه‌یان به‌وه داوه كه ((ئهبوولوهفا كوردى ره‌سه‌نه و ، به داخه‌وه له لایه‌ن نهوهكانیانییهوه كراوه بە عاره‌ب و تۆرِهمهى - سه‌یید - بوونى بۆ داتاشراوه)).
ناودارى ئهبولوهفاى نه‌رگسی پووشێنى به جۆرێك بووە كه شاعیرانى وه‌ك مه‌لا موحه‌مه‌دى مه‌حویش به شێعرێك وه‌سفى كردووه:
كوردى زوبانى ئه‌سڵمه گه‌ر ته‌ركى كه‌م به كول
بۆ فارسی، به كوللى ئه‌من ده‌بمه بێوه‌فا.
دوورى مه‌بینه تۆ له كه‌ریمى به‌ها نه‌جۆ
هه‌رچی كه كورده پاكى ببه‌خشی به ((بو الوفا)).
ماوه‌ته‌وه ئاماژه به‌وه بده‌م كه ئه‌م كتیبه له‌گه‌ڵ بوونى ئه‌فسانه و خورافات تیایدا، به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌كى زۆر گرنگه و، ناكرێت بمانه‌وێت ده‌رباره‌ى مێژووى بنه‌ماڵه‌كانى ((پوشێن و كاژاوو)) بكۆلێنهوه و پشتى پێ نه‌به‌ستین. بۆیه هیوادارم هه‌ر به‌رێزێك ویستى له‌و باره‌یه‌وه بنووسێت ، ئه‌م پهرِتووكهش بخوێنێته‌وه.
ئه‌م كورته بابه‌ته‌ى من وه‌ك ناساندنى به‌رهه‌مه‌كه یه و، ره‌نگه له دوواتر دا ، ورد تر ده‌رباره‌ى بنووسم، چونكه پێموایه لێكۆڵیارانى به‌رێز له هه‌ندێك شوێندا كه‌وتوونه‌ته هه‌ڵه‌ى زه‌قه‌وه، هه‌ر بۆ نموونه نازناو و شۆره‌تى ((كاكیس)) یان كردووه به ((ئهخى ئه‌كبه‌ر و ، ئه‌بوو ریجال)). كه روونه مه‌به‌ست له‌وه نى یه.
هێمن مه‌لا كه‌ریم به‌رزنجى

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر