دیووانی حەسرەت ...
حەسرەت نازناوی شێعری مامۆستا مەلا شێخ موحەمەدی خەڵووزەیی بەرزەنجی یە و ، لە بەرزەنجی یەکانی ڕۆژ هەڵاتی کوردستانە. ئەم دیوانە لەلایەن [سەباح مەڵا عەبدوڵڵا] وە کۆکردنەوە و ساغ کردنەوەی بۆ ئەنجام دراوە و ، ڕوو بەرگی لەلایەن [سروە نیکخا] وە نەخشاوە و نەخشەسازی بۆ کراوە و ، لە لایان [ناوەندی چاپ و بڵاوکردنەوەی ئەوین] لە شاری [مەریووان] چاپ و بڵاوکراوەتەوە.
ئەگەرچی تەواوی شێعرەکانی حەسرەتی شاعیر بەردەست نییە ، بەڵام هێندەی بەردەستە بەڵگەیە لە سەر شاعيرێتی و لێهاتووی مامۆستا مەڵا موحەمەدی بەرزەنجی کە بە هەردوو زمانی فارسی و کوردی و ، لە کوردیشدا بە شێوەی گۆرانی و سۆرانی نووسیوونی. بەو هیوایەین لە داهاتوو دا سەرجەم شێعرەکانی شاعیر بکەونەوە بەردەست و لە دیوانێکی گەورەدا چاپ و بڵاو بکرێتەوە.
هێمن مەڵا کەریم بەرزەنجی


هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر