معجم اعلام الكرد – فه‌رهه‌نگى ناودارانى كورد
ئه‌و په‌رتووكه‌ى ده‌بێت به وریاییه‌وه ده‌ستى بۆ ببرێت و بكرێته سه‌رچاوه
كتیبى (فه‌رهه‌نگى ناودارانى كورد، له‌سه‌رده‌مى ئیسلامى و چه‌رخى نوێ‌دا له كوردستان و ده‌ره‌وه‌ى دا)، له نووسینى (دكتۆر موحه‌مه‌د عه‌لى سوێرهكى) یه و، له دووتوێى (849) لاپه‌ره‌دا و، له لایه‌ن (بنكه‌ى ژین)ــه‌وه له ساڵى 2006 چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه به زنجیره (27).
ئه‌م دانراوهى دكتۆر سویرهكى زۆر گرنگ و پرِ بایه‌خه و، هه‌وڵ و مانوو بونى نووسه‌ریشی پێوه دیاره، وه‌لێ به داخه‌وه گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ى دانه‌ر ئه‌وه‌یه كه ساغكردنه‌وه‌ى ئه‌نجام نه‌داوه و ته‌نها له سه‌رچاوه‌كانه‌وه زانیارییه‌كانى كۆكردۆته‌وه و رێكى خستوونه‌ته‌وه، بنكه‌ى ژینیش پێدانهچوونهتهوه و وه‌ك خۆى چاپیان كردووه و ، بڵاویان كردۆته‌وه، ئه‌مه‌ش بۆته هۆكارى تێپهرِ بوونى سه‌دان هه‌ڵه‌ى ورد و گه‌وره به‌سه‌ر دانه‌ردا و، هه‌ركه‌سێك بییه‌وێت وه‌ك سه‌رچاوه به‌كارى بهێنێت ده‌بێت زۆر به وریاییه‌وه ده‌ستى بۆ ببات و، وه‌ك تاكه سه‌رچاوه سوودى لێوه‌رنه‌گرێت و، ته‌نها پشتى پێببه‌ستێت ، ئه‌گه‌ر نا تووشی هه‌ڵه و سه‌ر لێشێواوى ده‌بێت.
دیاره ئه‌م هه‌ڵانه ماناى بێبایه‌خ كردنى به‌رهه‌مه‌كه نییه و، دانراوێكى هێنده مه‌زن و گه‌وره و فراوان، بێ هه‌ڵه و كه‌م و كورتیش نابێت، لێره‌شه‌وه به‌لێن ده‌ده‌م به خوێنه‌ران، كه به گوێره‌ى هه‌ل و ده‌رفه‌ت، ده‌رباره‌ى هه‌ڵه‌كانى ده‌نووسم و هه‌ڵه‌كانى رِاست ده‌كه‌مه‌وه، هه‌رچه‌نده ئێستا وه‌ك په‌راوێز له‌سه‌ر كتیبه‌كه هه‌ڵه‌كانم راست كردۆته‌وه له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ى به‌رهه‌مه‌كه و، هه‌ر هێنده‌ى ماوه بیكه‌مه وتار و بڵاوى بكه‌مه‌وه .
هێمن مه‌لا كه‌ریم به‌رزه‌نجى
كوردستان – سلێمانى – مامه یاره

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر