نامەیەكی ئاسمانی
نامەیەكت بۆ دەنووسم ...
وەكو خۆت قەشەنگ و ...
جوان بێ .
نامەیەكت بۆ دەنووسم ....
ڕەنگی لە ڕەنگی ئاسمان بێ .
پیت بە پیتی وشەكانی ...
وەكو ناوەكەت ئاسان بێ .
نامەیەكت بۆ دەنووسم ...
وەكو خۆت قەشەنگ و ...
جوان بێ .
نامەیەكت بۆ دەنووسم ....
ڕەنگی لە ڕەنگی ئاسمان بێ .
پیت بە پیتی وشەكانی ...
وەكو ناوەكەت ئاسان بێ .
***
بەڵام، توخوا ...
مەیفەوتێنە و ...
لە مۆزەخانەی دڵتدا هەڵی بگرە .
ئەگەر جار بەجارێ گریا ...
چاوە كزەكانی بسڕە .
***
با فرمێسك و ...
ژانی دووریت ...
بەرەو مەرگی نەباتەوە .
تەنها پێكێ عومرم ماوە ...
با ئەویش مەرگ نەیخواتەوە .
***
من ئەزانم ...
ئەوەندەی من تۆم خۆشەوێ
منیش خۆشەویستم لە لات .
بۆیە بەرلە بەیەكگەشتن ...
نامەی خۆشەویستیم بۆت نارد .
هێمن مهلا كهریم بهرزهنجى
بەڵام، توخوا ...
مەیفەوتێنە و ...
لە مۆزەخانەی دڵتدا هەڵی بگرە .
ئەگەر جار بەجارێ گریا ...
چاوە كزەكانی بسڕە .
***
با فرمێسك و ...
ژانی دووریت ...
بەرەو مەرگی نەباتەوە .
تەنها پێكێ عومرم ماوە ...
با ئەویش مەرگ نەیخواتەوە .
***
من ئەزانم ...
ئەوەندەی من تۆم خۆشەوێ
منیش خۆشەویستم لە لات .
بۆیە بەرلە بەیەكگەشتن ...
نامەی خۆشەویستیم بۆت نارد .
هێمن مهلا كهریم بهرزهنجى

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر