كه به‌راوردى ده‌ستخه‌ت و .... چاپكراوو ده‌كه‌م
هه‌ر كه دهستخهتیكى كتیبخانه و ئه‌رشیفى دهستخهتخانهكهمان به چاپ كراووى ده‌بینم، له لایه‌ك دڵ خۆش ده‌بم به‌وه‌ى كه‌سێك ئه‌م ئه‌ركه‌ى له كۆڵ من كردۆته‌وه، له لایه‌كیش
كه‌ڵ كهڵهى به‌راوورد كردنى ده‌ستخه‌ته‌كه و به‌رهه‌مه چاپكراوه‌كه هه‌راسانم ده‌كات و، ئارامم له‌به‌ر هه‌ڵده‌گرێت، وه‌لێ به داخه‌وه زۆر جار كه به‌راوردیان ده‌كه‌م، خه‌م دامده‌گرێت و، وه‌رس ده‌بم، به‌تایبه‌تى كاتێك سه‌رنج ده‌ده‌م ئاماده‌كار یان توێژه‌ر نه‌یتوانیووه ده‌ستخه‌ته‌كه بخوێنێته‌وه و، به هه‌ڵه و په‌ڵه‌یه‌كى زۆره‌وه گواستوویه‌تییه‌وه و كردوویه‌تى به رێنووسی ئیمرۆ و چاپی كردووه، وه‌لێ هه‌ندێك جار هه‌ڵه‌ى توێژه‌ر و ئاماده‌كار نییه و هه‌ڵه‌ى نووسه‌ره‌وه‌ى دهستخهتهكانه، وه‌لێ پێویسته توێژه‌ر و ئاماده‌كار هه‌ستى پێ بكات و راستى بكاته‌وه و په‌راوێزى بۆ بنووسێت.
به‌هه‌ر حاڵ، ئێستا 122 ده‌ستخه‌تى كوردى - گۆرانیم لاهه‌یه كه سیانیان چاپكراووه، وپرِه له هه‌ڵه و په‌ڵه و نووسه‌ر نه‌یتوانیووه ده‌قه‌كان بخوێنێته‌وه ، یاخود هه‌ڵه‌كانى نووسرهوهى ده‌ستخه‌ته‌كان د‌رك پێبكات و راستیان بكاته‌وه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى شاره‌زاى ئه‌و شوێن و گوند و كه‌ژ و كێ‌و و گرد و شاخ و ئه‌شكه‌وت و.... نه‌بوون كه له ده‌قه‌كاندا هاتوون و نه‌یان توانیووه ده‌قه‌كان وه‌ك پێویست راڤه بكه‌ن و شیان بكه‌نه‌وه .... به داخه‌وه ...
هێمن مه‌لا كه‌ریم به‌رزه‌نجى

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر