فه‌رامۆشكردنى زمانى كوردى
له درووستكردنى سایت و به‌رنامه‌كاندا،
له كۆلێژ و په‌یمانگه‌كان دا
له ماوه‌ى كاركردنم وه‌ك به‌ریوه‌به‌رى جیبه‌جێكارى پرۆژه‌ى كۆمپانیاكان له ساڵانى پێش قیرانى كاركردنم دا، سه‌رنجێ بابه‌تێكى زۆر گرنم داوه، كه به داخه‌وه لاى مامۆستایانى زانكۆ جێگه‌ى بایه‌خ نى یه، به‌لام هۆكاره‌كه‌ى ئه‌وه یه زۆربه‌ى ئه‌و مامۆستا به‌ریزانه ئاگایان له بازارى كار نییه، بۆیه ئه‌و بابه‌ته لایان گرنگ نى یه یاخوود له بنچینه‌وه ناتوانن ئه‌و گرفتانه چاره‌سه‌ر بكه‌ن كه دێته رێگه‌یان بۆیه ناچار خۆیان له زمانى كوردى لا ده‌ده‌ن.
له‌م ماوه‌یه‌شدا كه دیسان وه‌ك به‌ریوه‌به‌رى جێبه‌جێكارى چه‌ند پرۆژه‌یه‌كى ئاى تى ده‌ستم به‌كار كرده‌وه هه‌مان گرفتم كه‌وته‌وه به‌ر چاو، دیتم سه‌ر له به‌رى ستافی ئاى تى و، ته‌نانه‌ت به‌ریوه‌به‌رى ته‌كنه‌لۆژیاى زانیارییه‌كانیش كه زۆربه‌یان مامۆستاى زانكۆ بوون، نه‌یان ده‌توانى رووكارى سایته‌كان به زمانى كوردى درووست بكه‌ن، كێشه‌ى تێكچوونى فۆنتى كوردی‌یان هه‌بوو، گرفتى ناشرینى فۆنتهكانیان ده‌كرده سكالا، له نه‌خشه سازى لاكانى ماڵپه‌ردا گیریان خوارد بوو، هیچ ماڵپه‌رێكى شیاو نه‌بوو بكه‌وێته به‌ر ده‌ستم، هه‌موو كاره‌كان شێواو بوون له رووى زمانه‌وه.
بێگوومان بۆ بنگهى زانیارى و داتابهیسهكانیش به‌هه‌مان شێوه، ده‌بوو رووكاره‌كان هه‌موو كوردیبن، به‌لام براده‌ران نه‌یان ده‌توانى ئه‌و گرفته چاره‌سه‌ر بكه‌ن، یاخود رووكار كوردى بوو، به‌لام ئاراسته‌ى نووسین هه‌ر چه‌پ بۆ راست بوو، هه‌روه‌ها ستنوونهكانیش هه‌ر چه‌پ بۆ راست بوون و ته‌نها ناونیشان ((كاپشن)) كرابوونه كوردى.
ئه‌مه جگه له دیتنى شتگه‌لێكى هه‌زه‌لییانه، یه‌كێك له گرووپه‌كان كه پێیان وترابوو ده‌بێت رووكارى داتابهیسهكهتان كوردى بێت، چوو بوون به لاتینى ناوه‌ى ستوونهكانیان نووسی بوو و، درووستیان كردبوو، گرووپێكى تر كه مه‌رجیان بۆ ستوونى ناو دانا بوو، كاتێك به كوردى سۆرانى تیایدا ده‌مان نووسی حسابی بۆ نووسینه‌كه نه‌ده‌كرد، گرووپێكى تر سایته‌كه‌یان رووكارى كوردى بوو به حساب به‌لام چووبوون وشه‌ى كۆنتاكتیان به‌م جۆره نووسی بوو كه من نووسیم، له باتى ئه‌وه‌ى بیكه‌نه په‌یوه‌ندى، بۆ وشه‌كانى تریش ((هۆم، ئه‌باوت، .....)) به‌هه‌مان شێوه.
ئیدى لیره‌وه فكرم بۆ سهقهتییهكانى زانكۆ چوو، كه به راستى له زانكۆكان به بیانووى ئه‌وه‌ى زمانى خویندن ئینگلیزییه، ئه‌م كاره‌ساته به‌رهه‌م ده‌هێنن، ئه‌گه‌ر له كاتى جیبه‌جێكردنى كاره‌كان و وانه كردارییه‌كان دا به رووكارى كوردى و زمانى كوردى كاربكرێت و هه‌موو ئه‌و بابه‌ت و باسانه‌ى په‌یوه‌ندى به زمانى كوردییه‌وه هه‌یه و تاراده‌یه‌ك چاره‌سه‌ر نه‌كراوون، هه‌وڵى چاره‌سه‌ر كردنى بدرێت، ئه‌وا ئه‌و هه‌موو گرفته روونادات، خوێندكارى نه‌خوێنه‌وار و ده‌سته‌پارچه به‌رهه‌م نایه‌ت. ئاخر تۆ بۆ كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى و بازارى كوردستان به‌رهه‌م ده‌هێنیت و به‌رنامه و ماڵپه‌ر درووست ده‌كه‌یت نه‌ك بۆ ئا‌مریكا و ئه‌وروپا ..... !!!!!!
ئه‌مه جگه له‌وه‌ى ته‌نها پرۆژه‌یه‌ك چییه نه‌مبینى بێ كه‌م و كورى بێت و، راسته‌وخۆ شایه‌نى خستنه به‌رده‌ستى به‌شه‌كان بێت كه بۆیان درووستكرا، به‌ڵكو هه‌ر پرۆژه‌یه‌ك 5-6 جار پیاچوونه‌وه و چهاو پیاخشاندنى بۆ كراوه و هه‌ڵه و كه‌م و كورتییه‌كانى چاك كراوه، پاشان بۆته كارێكى شیاو بۆ كارپێكردن و بلاوكردنه‌وه.
هێمن مه‌لا كه‌ریم به‌رزه‌نجى
كوردستان - سلێمانى - مامه‌یاره




هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر