فرِى فرِى قه‌ل فرِى .... و .... مه‌لاى گه‌وره
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت مه‌رحوومى زاناى پایه‌به‌رزى كورد : مامۆستا مه‌لا ((موحه‌مه‌دى جه‌لى كۆیی)) ناودار به ((مه‌لاى گه‌وره)) بناسین ، ئه‌وا ده‌بێت روو له به‌رهه‌مه‌كانى بنێین و به وردى بیان خوێنینه‌وه، به‌مه‌ش له ئاوه‌ز و دونیابینى مه‌لاى گه‌وره تێده‌گه‌ین، د‌رك به ئاستى زانستى و لێهاتووى مه‌لاى گه‌وره‌ى كۆیه ده‌كه‌ین. چونكه
مهرحومى مه‌لا گه‌وره‌ى كۆیه به‌ته‌نێ شه‌رع زان نه‌بووه و هیچی تر. به‌ڵكه كۆمه‌ڵناس و ره‌خنه‌گرى كۆمه‌ڵایه‌تى بووه، راڤه‌كارى قورئان بووه و یه‌كێك له موفه‌سیره گه‌وره‌كانى كورده كه ته‌فسیره‌كه‌ى به‌رهه‌مى عه‌قڵ و ئاوهزى خۆیه‌تى، نیشتیمان په‌روه‌رێكى بێ وێنه بووه و دیوانه شێعرهكهى گه‌واهى ئه‌وه‌ن كه چه‌ند نیشتیمانى خۆشویستووه، هه‌میشه كۆمه‌ڵگه‌ى هانداوه دوور بكه‌ونه‌وه له ته‌مه‌ڵى و تهوهزهڵى و كارنه‌كردن و ده‌سته‌پارچه‌یی.
مهرحومى مه‌لا گه‌وره‌ى كۆیه به‌ته‌نێ شه‌رع زان نه‌بووه و هیچی تر. به‌ڵكه كۆمه‌ڵناس و ره‌خنه‌گرى كۆمه‌ڵایه‌تى بووه، راڤه‌كارى قورئان بووه و یه‌كێك له موفه‌سیره گه‌وره‌كانى كورده كه ته‌فسیره‌كه‌ى به‌رهه‌مى عه‌قڵ و ئاوهزى خۆیه‌تى، نیشتیمان په‌روه‌رێكى بێ وێنه بووه و دیوانه شێعرهكهى گه‌واهى ئه‌وه‌ن كه چه‌ند نیشتیمانى خۆشویستووه، هه‌میشه كۆمه‌ڵگه‌ى هانداوه دوور بكه‌ونه‌وه له ته‌مه‌ڵى و تهوهزهڵى و كارنه‌كردن و ده‌سته‌پارچه‌یی.
ئه‌وه‌ى مه‌لاى گه‌وره له مه‌لاكانى پێش خۆى جیاده‌كاته‌وه ، به شێوه‌یه‌كى گشتى به كوردى نووسینه، به كوردیی بیركردنه‌وه‌یه و، به كوردى ره‌خنه و پلار هاویشتنه دژى كاره دزیوهكانى كۆمه‌ڵگه و خورافات و ئه‌فسانه‌ى نێو خه‌ڵك. ئه‌مه‌ش مه‌لاى گه‌وره ده‌باته پێش زۆرێك له‌و كه‌ڵه مه‌لایانه‌ى كه ره‌نگه به ژماره‌ى كتیب له مه‌لاى گه‌وره زیاتریان نووسیبێت، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى به زمانى فارسی و عاره‌بی نووسیوویانه نه‌ك كوردى، نیو هێنده‌ى مه‌لاى گه‌وره خزمه‌تیان به زمان و ئه‌ده‌ب و كلتوور و ژیارى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى نه‌كردووه.
یه‌كێك له به‌رهه‌مه ناوازه و تایبه‌ته‌كانى مه‌لاى گه‌وره كتیبى ((فرى فرى قه‌ل فرى )) یه ، كه به خوێندنه‌وه‌ى كۆمهڵناسبوونى مه‌لاى گه‌وره روون ده‌بێته‌وه، هاوكات زمانى ره‌خنه و نووسینى مه‌لاى گه‌وره به‌رجه‌سته ده‌كات.مه‌لاى گه‌وره له‌م به‌رهه‌مه‌ى دا وه‌ك ره‌وان ناسێكى كۆمه‌ڵایه‌تى دێته به‌رچاو و خۆى ده‌نوێنێت، كه تیایدا پلار و ره‌خنه‌ى گاڵته ئامێزى توند ئاراسته‌ى هه‌ڵه و په‌ڵه و ئه‌فسانه و نادرووستییهكانى كۆمه‌ڵگه ده‌كات.
كاتێك ئه‌م كتێبه‌ى مه‌لاى گه‌وره ده‌خوێنیته‌وه ، تام و چێژێكى تایبه‌تى لێوه‌رده‌گریت. چونكه به‌راستى ره‌خنه‌ى كۆمه‌لایه‌تى جوانى تیادایه و، كه ده‌یخوێنیته‌وه هه‌ستده‌كه‌یت ((عه‌لى شه‌ریعه‌تى)) ده‌خوێنیته‌وه، به‌تایبه‌تى ئه‌و 4 نامیلكه رهخنهببهى شه‌ریعه‌تى كه مام ((ههژراى موكریانى)) كردوویه‌تییه كوردى.
ئه‌م نامیله‌كه بچوك و به‌ناوه‌رۆك گه‌وره و بالایهى مه‌لاى گه‌وره‌ی كۆیه له‌لایه‌ن به‌رێز مامۆستا ((قانع خورشید))ــه‌وه پێشه‌كى بۆ نووسراوه و رێكخراوه و په‌راوێزى بۆ دانراوه، وه‌ك به‌رهه‌مى ژماره ((46)) ى پرۆژه‌ى ((تیشك)) له ساڵى ((2009ز)) و له دوو توێى ((72)) لاپه‌ره‌دا چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه.
بۆ نموونه له لاپه‌ره ((533)) دا ، جه‌نابی مه‌لاى گه‌وره ده‌فه‌رموێت : ((له پاش گه‌وره بوون و هۆشی قه‌وم وه‌رگرتن، ده‌بینین فهرقێكى زۆر هه‌یه، به جارێ ئیش سه‌ره‌وبن بووه، ئیمان به كه‌رامه‌ت فیكرى فیترى به ته‌واوى گۆریووه، مه‌سه‌له‌ن : به هیمه‌تى شێخ فرى فرى كه‌ر فرى، ده‌بێت ده‌ست بهرزكهى. فرى فرى شێخ به خۆى فرى، ده‌ست بهرزكهى.
هه‌یهاوار، بۆ خاترى خوا ... بۆ خاترى پێغه‌مبه‌ر !! چۆن ده‌ست ههڵبرِم ؟؟ ئه‌و كه‌ره گوێ درێژه، ئه‌و شێخه سه‌ر زله‌ى ورگ پانى مل ئه‌ستووره ، چۆن ده‌فرێت .. ؟؟))
له هه‌مان لاپه‌ره و له درێژه‌ى بایه‌كه دا ، مه‌لاى گه‌وره ده‌نووسێت : ((هه‌ى ماڵ وێران، تۆ ئیمانت نییه ؟؟ كافرى ؟ زهندیقى ؟ له دین ده‌رچووى ؟ مه‌گه‌ر نازانى شێخ خۆشه‌ویستى خودا یه. ئه‌مه كه‌رامه‌تى ئه‌ولیایه یه. تۆ نه‌ت بیستووه له مه‌لایانى موتهبهحیر كه‌رامه‌تى ئه‌و لیا حه‌قه ؟ ههرچێكى له خوا بخوازێت بۆى ده‌كات. تۆ به بكه و ده‌ست ههڵبرِه ..... ))
بفه‌رموون له‌م لینكه‌وه كتێبه‌كه بخوێننه‌وه :
هێمن مه‌لا كه‌ریم به‌رزه‌نجى
سلێمانى - مامه‌یاره
سلێمانى - مامه‌یاره
https://www.kurdipedia.org/files/books/2012/63724.PDF?ver=129817501159335671

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر