به‌رزنجه ... نازناو و ... پێش ناو و قسه‌یه‌ك ..... !!!!
---------------------------------------------------
له نێو شارۆچكه جوانه‌كه‌ى ((به‌رزنجه)) ى مه‌ڵبه‌ندى ئاینى و شه‌ریعه‌ت و زانست و عیرفان و ئه‌ده‌بیات و خاوه‌ن ژیارێكى پرِ له : ((چیرِۆك و ئه‌فسانه و كۆنه شوێنه‌وار ى سه‌دان ساڵه و وشه و زاراوه‌گه‌لى كۆنى گۆرانى و، پرِ له به‌ڵگه نامه ى زیندوو و به‌رچاو)) دا، دوو جۆر ((نازناو و پێش ناو)) كه‌وتۆته‌وه و، زۆر جار بهرزنجییهكانى ده‌ره‌وه‌ى به‌رزنجه‌ش لێی بێبه‌ش نیین، به هۆى باوى ئه‌و نازناو و پێش ناوانه له كه‌لتورى كوردى دا.
یه‌كیان ئه‌وه‌یه كه نازناوێك برِاوه به‌سه‌ر كه‌سێك یان بنه‌ماڵه‌یه‌كدا، و چه‌ندین ساڵه بۆته مۆرك و ناسهرهوهسان و درێژه‌ى هه‌یه، بۆ نموونه نه‌وه‌كانى به‌ره‌یه‌ك وشه‌ى ((ره‌ش)) یان پێوه‌یه له‌گه‌ڵ كورت كردنه‌وه‌ى ناوه‌كه دا، كه ئه‌گه‌ر ((ئه‌حمه‌د)) وه‌ربگرین ئه‌وا ده‌بێته ((ئه‌حه ره‌شی به‌رزنجى))، دیاره به‌ره و بنه‌ماڵه‌ى تریش زۆرن وه‌كو به‌ره‌ى ((كاكه ، سوورى، ئیسایی، ئه‌حان، عه‌بان، و ..... تا دواى)).
جۆرێكیش پێش ناوى بۆ ماوه‌ییه وه‌كو ((شێخ ، سه‌ید، باوه یان بابا ، میرزا، و ..... تا دوایی))، كه له باوانه‌وه ماوه‌ته‌وه بۆ نه‌وه‌كان و وه‌چه دوواى وه‌چه درێژه‌ى ده‌بێت، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌سێك نه‌وه‌ى نێرینه‌ى لێنه‌كه‌وێته‌وه. چونكه وه‌ك روونه لاى ئێوه‌ى به‌رێز له كورده‌وارى دا، تۆره‌مه و ره‌گه‌ز به باوكه. ئه‌مانه‌ش پێش ناوێك نییه به هۆى خوێندنى زانكۆیی یان حوجره و مه‌دره‌سه‌وه درووست بووبێت وه‌ك ((زانا، فه‌قیهـ، دكتۆر، مامۆستا، مافناس، یاسایی، موفتى، پێش نوێژ، مه‌لا، پرۆفیسۆر، پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر، پزیشك، و ..... تا دواى)).
من وه‌ك خۆم له نووسینه‌كانم و له لێكۆلینه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌و دهستخهتانهى له‌به‌ر ده‌ستمن ، له لێكۆڵینه‌وه‌ى دیوانه شێعره‌كان و راڤه و لێكدانه‌وه‌یان، نازناوه‌كان لاده‌به‌م و پێمباش نییه به‌كارى بهێنم به شێوه‌یه‌كى راسته‌وخۆ ، جگه له ناز ناوى ((شێعرى))، هه‌روه‌ها پێش ناوه بۆ ماوهییهكانیش لاده‌به‌م و به‌كارى ناهێنم . ئه‌مه‌ش سروشتى كارى منه و هه‌ر بنه‌ماڵه و به‌ره‌یه‌كى ناو به‌رزنجه و ، به‌رزنجى یه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى به‌رزنجه‌ش ، له‌سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كانى تر‌ى كوردستان ، ئه‌مه‌یان پێ‌باش نه‌بوو، رازى نه‌بوون به شێوازى كارى من ، ده‌كرێت داوا بكه‌ن كه هیچ شتێك ده‌رباره‌ى ئه‌وان نه‌نووسم. چونكه من رێرِهوو و شێوازى نووسینى خۆم ناگۆرم و، له نووسینه‌كانم دا تهنهاناز ناو و پێشناوى پیشه‌یی وه‌ك ((مه‌لا، لیكۆڵه‌ر، نووسه‌ر، شاعیر، چیرۆك نووس، موفتى، وتارخوێن، پێش نوێژ، شێخى ته‌ریقه‌تى ..... ، دكتۆر، پزیشك، ئه‌ندازیار، مافناس، لیوا، عه‌قید، و .... تادواى)) به‌كارده‌هێنم، كه هه‌موویان ناوى پیشه‌یین ، و هاوكات خستنه رووى كار و پیشه و پله و پایه‌ى ناوبراو و باسكراوه و وهسفیشه بۆیى، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێكه و په‌یوه‌ندى به شێوازى نووسین و به‌رنامه‌ى كار و بیر و باوه‌رى خۆمه‌وه هه‌یه، له‌وانه :
1- هه‌ندێك له‌و نازناوانه، وشه‌گه‌لى ناشرین و قێزه‌ونن له رووى واتاییه‌وه و بۆ ئه‌وه نابن ببنه نازناوى مرۆڤ، وه‌كو : ((سه‌گه، رێوى، شه‌یتان، جه‌رده، ..... تا دوایی)).
2- به‌شێك له‌و نازناوانه بۆ بچوككردنه‌وه و لێدان بووه له به‌رامبه‌ر و كه لێیدهكۆلیتهوه، بۆت رِوون ده‌بێته‌وه ناراسته و درووستكراووى خه‌ڵكانێكى ناكۆك و دژه ، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌و كه‌سانه یان بنه‌ماڵه و به‌رانه پێچه‌وانه‌ى ئه‌و نازناوه‌ن وه‌كو ((شه‌یتان ، چا نه‌خۆر ، زه‌رگه ......)).
3- به‌كارهێنانى ئه‌م پێش ناو و نازناوانه جیاوازى و چینایه‌تى درووست ده‌كات كه له‌گه‌ڵ بیر و بۆچوونى مندا ناگونجێت و یه‌كناگرێته‌وه.
4- من پێموایه ته‌نها ((به‌رزنجى)) بوون ، به‌سه و پێویست به پێش ناو و ناز ناو‌و ناكات جگه له هه‌ندێك ناز ناوى وه‌كو شاعیر و شه‌هید و ....، چونكه هه‌مووان بهرزهنجین ئه‌گه‌ر له به‌ره و بنه‌ماڵه و لقی جیاش بن.
5- من پێموایه هه‌موو ((به‌رزنجى))یه‌كان یه‌ك عه‌شیره‌تن و ده‌بێت كار بۆ زیاتر لێكنزیك كردنه‌وه‌ى بنه‌ماڵه و ماڵبات و به‌ره‌كانى ئه‌م عه‌شیره‌ته گه‌وره بكه‌ین، نه‌ك زیاتر لێكیان دوور بخه‌ینه‌وه، كێش پێى وایه به‌رزه‌نجه و بهرزهنجىیهكان یهكێكنین و یه‌ك عه‌شیره‌ت نیین پێمان بسه‌لمێنێت و ئیمه‌ش سهمیعنا مان له‌سه‌ر ده‌بێت و گوێرایه‌ڵى ده‌بین. به‌لێ به‌رزنجه و بهرزنجییهكان هه‌موو یه‌كن ، یه‌ك عه‌شیره‌تن، یه‌ك ره‌گه‌زن ، هه‌رچی هه‌بێت هى هه‌مووانه به جوان و ناشرینه‌وه ، به باش و خراپه‌وه. نه‌بووش بۆ هه‌مووانه.
6-له‌به‌ر بڵاوى بنه‌ماڵه و لقه‌كانى به‌رزه‌نجى له كوردستى گه‌وره و وڵاتانى دونیاش، ده‌شێت هه‌ر به‌رزنجى یه‌ك نازناوى ئه‌و شوێنه‌ى وه‌رگرتبێت كه لێى ژیاوه وه‌كو ((چرچه قه‌ڵا، مه‌دینه، مه‌هاباد، و .....)) بۆیه له‌و كاته هه‌ردوو نازناوه‌كه‌م هێشتۆته‌وه و نووسیوومن بۆ نموونه ((گڵهزهردهى به‌رزنجى، مه‌ده‌نى به‌رزنجى ، مه‌هابادى به‌رزنجى و ...... )).
بۆیه هیواخوازم په‌یامه‌كه‌م روون بێت و وه‌ك ئاماژه‌م پێدا و، دووباره‌شی ده‌كه‌مه‌وه هه‌ر كه‌س و بنه‌ماڵه‌یه‌ك نیگه‌ران بوو له‌وه‌ى ده‌رباره‌یان بنووسم به شێوازى كار و به‌رنامه‌ى خۆم، وه‌ك روونم كرده‌وه ئه‌وه ئاگادارم بكات و بێ هیچ نیگه‌ران و دڵیهشانێك ده‌یانخه‌مه ریزى ئه‌وانه‌ى ده‌رباره‌یان نانووسم .....
له‌گه‌ڵ رێزم بۆ هه‌موو خزمانى به‌رزنجى له هه‌ر شوێنێك هه‌ن و سه‌رجه‌م خزمانى به‌رزنجى به‌رزنجه‌ش ...
هێمن مه‌لا كه‌ریم به‌رزه‌نجى

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر