هه‌جوویه‌كى مه‌لاى گه‌وره‌ى كۆیه
جه‌نابی زاناى پایه‌به‌رزى كورد، مه‌لاى گه‌وره‌ى كۆیه - خوا لێى خۆشبێت - ، له شیعرێكى دا هه‌جووى به‌شێك له شێخانى سۆفیگه‌رى و پیرانى ته‌ریقه‌ت ده‌كات، هه‌ر چه‌نده شێعره‌كه به گشتى ده‌رده‌كه‌وێت، به‌لام ئه‌وى مه‌لاى گه‌وره بناسێت ده‌زانێت دۆستایه‌تى له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له شێخانى ته‌ریقه‌ت هه‌بووه و سه‌ردان و هات و چۆ و نامه گۆرینه‌وه و رێزیش له نێوانیان هه‌بووه. به‌لام ئه‌و شێخانه‌ى كه بۆ خوا سولحاوبوون و سه‌ر قاڵى خزمه‌ت بوون و له سه‌ر ریبازى قورئان و فه‌رمووده بوون.
به پێچه‌وانه‌شه‌وه هه‌موو ئه‌وانه‌ى كوتاوه كه به ناوى دین و ته‌ریقه‌ته‌وه خه‌ریكى جیاكارى و خۆ ده‌وله‌مه‌ند كردن و خۆ جیاكردنه‌وه له خه‌ڵك و پیرۆزى به خۆدان بوون، یان به چاوى نزم و سوك ته‌ماشاى خه‌لكییان كردووه. ئه‌مه‌ش به وردى له ته‌فسیره‌كه‌ى و كتیبى فرى فرى قه‌ل فرى و دیوانه شێعره‌كه‌شیدا ره‌نگى داوه‌ته‌وه و ده‌بینرێت.
هێمن مه‌لا كه‌ریم به‌رزه‌نجى

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر