شێخى داشۆرین ((رِهزاى تاڵه‌بانى)) و تانه دان له نەسەبی بەرزنجی .... !!!!!!!
ئه‌گه‌رچی له كۆنه‌وه ، دۆستایه‌تى ته‌واو له نێوان بنه‌ماڵه‌ى به‌رزه‌نجى و ، بنه‌ماڵه‌ى تاڵه‌بانى هه‌بووه، به جۆرێك له مێژووى سی سالێك پێش ئیمرۆ دا، بنه‌ماڵه‌ى تاڵه‌بانى خۆیان به لقێكى به‌رزه‌نجى ده‌زانى كه ئه‌ویش لقى كاكه سوورى ((گولى)) به‌رزه‌نجى یه، و هاوكات دۆستایهكى به هێز له نێوان بنه‌ماڵه‌ى حهفیدى به‌رزه‌نجى و بنه‌ماڵه‌ى
تاڵه‌بانى هه‌بوو، وه‌لێ ئه‌م دۆستایه‌تى یه نه‌بووه هۆكار بۆئه‌وه‌ى به‌رزنجه و به‌رزه‌نجى یه‌كان له زمانه تیژهكهى شێخى هه‌جوو ((رِهزاى تاڵه‌بانى )) به دووربێت. هه‌رچه‌نده له چه‌ندین شێعریشدا وه‌سفى به‌رزه‌نجه و بهرزهنجییهكانى كردووه.
له‌و ده‌مه‌ى را، كه رِووداوێكى خوێناوى له نێوان تاڵه بانییهكان و لقێكى به‌رزه‌نجى یه‌كان ، رِووى دا و، كوشتار ى لێكهوتهوه له هه‌ردوولا. به جۆرێك گه‌وره‌بوو كه حكومه‌تى عوسمانیش كه‌وته نێوانیان و ناو بژى كردن و ئاوى ((ته‌یناڵ)) كه موڵكى شێخ ((عه‌لى تاڵه‌بانى)) بوو ده‌یده‌نه به‌رزه‌نجى یه‌كان و له جیاتى ئه‌وه زۆربه‌ى ئاو و دێهاتى ((له‌یلان)) و ((یه‌حیاوا)) ده‌ده‌نه شێخ ((عه‌لى)).
ئیدى به‌هۆى ئه‌م شهر و ناكۆییهوه، ئه‌و هه‌موو دۆستایه‌تییه به باچوو، به جۆرێك كه شێخى هه‌جوو گوێى به‌و دۆستایه‌تییه كۆن و له مێژینه‌یه نه‌دا و، ئه‌و هه‌موو شێعرهى وه‌لانا كه له په‌سنى به‌رزه‌نجه و به‌رزه‌نجى یه‌كان نووسیبووى و، نه‌یتوانى پشتیووانى تاڵه‌بانییه‌كان نه‌كات و، بێ لایه‌نى هه‌لبژێرێت، به‌م هۆیه‌وه هه‌جووه به‌ناو بانگه‌كه‌ى نووسی كه تیایدا هێرش ده‌كاته سه‌ر ره‌چه‌ڵه‌ك و نه‌سه‌بی به‌رزه‌نجه و بهرزهنجییهكان و ده‌نووسێت:
شاه حسین از خواب دیدم در ملا
گفتم اى شــاه شــهید كــربـــلا.
سیدى ((برزنجه)) از نسل تواند؟
((قـــال لا و الله هــذا مــفتـرى)).
واته:
شاهـ حوسێنم له خودا دیت به ئاشكه‌را
وتم ئه‌ى شاهى شه‌هیدى كه‌ربه‌لا.
سه‌ییدى به‌رزنجه له نه‌وه‌ى تۆن؟
((وتى : ناوه‌لا ئه‌مه بوهتانه.))
دیاره شێخ ((رِهزاى تاڵه‌بانى)) جگه له‌م شێعره هه‌جووه، زۆر شێعریشی له په‌سنى به‌رزه‌نجه و به‌رزه‌نجى یه‌كان نووسیووه كه له بابه‌تى تایبه‌ت و سه‌ربه‌خۆ دا و له مێژووى به‌رزه‌نجه دا، هه‌موویانم هێناوه و باسم كردوون .
هێمن مه‌لا كه‌ریم به‌رزه‌نجى
كوردستان - سلێمانى - مامه یاره

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر