شێخ حه‌سه‌نى گڵه‌زه‌رده‌یی به‌رزه‌نجى ،
به‌ماناى وشه مه‌لا باش بووه و شاره‌زا بووه له قورئان
ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ینه ناوى دانراوێكى مامۆستا ((حه‌سه‌نى گڵه زه‌رده‌یی به‌رزه‌نجى)) كه بریتییه له ((اسرار القلوب))، به‌و راستییه ده‌گه‌ین، كه شێخ حه‌سه‌ن، مه‌لا و مامۆستاى ئاینى بووه و شاره‌زاى ته‌واو و پێویستى هه‌بووه له ئیسلام، به گشتى و،
قورئانى پیرۆزبهتایبهتى. چونكه ناوى ئه‌م كتیبه‌ى له ئایه‌تى (( یوم تبلى السرائر))، وه‌رگرتووه، وه‌كو زاناى پایه‌به‌ر ((ئیبن عوسهیمیین))، ده‌رباره‌ى ئه‌م ئایه‌ته ده‌فه‌رموێت : (( {یوم تبلى السرائر} أی تختبر السرائر ، وه‌ی القلوب ، فإن الحساب یوم القیامه على ما فی القلوب ، والحساب فی الدنیا على ما فی الجوارح )). خواى گه‌وره له هه‌ردوو مامۆستا خۆشبێت.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ى له هه‌ندێك ده‌ستخه‌ت دا به ((حافز قورئان)) ناوى هاتووه و، له دواى خۆشی ده‌ستخه‌تى ده‌رباره‌ى راڤه و قورئان لێبه‌جێماوه.
دیاره ئه‌مه راى منه و، هیچ به‌ڵگه و مۆڵهتنامهیهكى مه‌لایه‌تى له‌به‌ر ده‌ست نییه، جگه له لێكدانه‌وه و بۆچوونى تایبه‌تى خۆم، بۆیه ره‌نگه كه‌سێكى تر، رِا و بۆچونێكى تر‌ى هه‌بێت و، من وه‌ك خۆم رێز له هه‌موو بۆچونێك ده‌گرم به دژه بۆچونیشهوه. پێشموانییه راى من تاقانه‌یه و ده‌شێت را و بۆچوونى تۆ راست بێت.
------------------------
هێمن مه‌لا كه‌ریم به‌رزه‌نجى
كوردستان - سلێمانى - مامه‌یاره

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر