خزمانى زڵ زڵه .... !!!
به‌رزه‌نجى یه‌كانى گونده جوانه‌كه‌ى ((زڵ زڵه))، پورزاى باوكمن، حاجى ((موحه‌مه‌د ساڵح قادر موحه‌مه‌د ئه‌مین بایه‌زید -بایز- ى به‌رزنجى))، ئاخر ((پوركه ئایشێ)) پورزامان بوو، پورزاى باوكم بوو، تا ئه‌م ساڵانه‌ى دوواى و سه‌ره‌تاى هه‌شتاكانى
سه‌ده‌ى بیسته‌م، هات و چۆى ته‌واو له نێوانماندا هه‌بوو. زۆر به‌ته‌نگ یه‌كتره‌وه بووین، به‌ڵام به داخه‌وه له دوواى راپه‌رینه‌وه ئه‌م هات و چۆیه رووى له كزى كرد، به‌تایبه‌تى دوواى مردنى باوكم ((خوا لێى خۆشبێت)) به ته‌واوى هات و چۆ نه‌ما.
سه‌ده‌ى بیسته‌م، هات و چۆى ته‌واو له نێوانماندا هه‌بوو. زۆر به‌ته‌نگ یه‌كتره‌وه بووین، به‌ڵام به داخه‌وه له دوواى راپه‌رینه‌وه ئه‌م هات و چۆیه رووى له كزى كرد، به‌تایبه‌تى دوواى مردنى باوكم ((خوا لێى خۆشبێت)) به ته‌واوى هات و چۆ نه‌ما.
پوركه ((ئایشێ)) سێ ((3)) كورِ و دوو ((2)) كچی هه‌بوو، ئه‌وانیش :
1- حه‌لاوه خان كه به ((حهلاوى پوركه ئایش)) ناسرابوو لاى ئێمه‌ى خزمانى ((به‌رزنجه)).
2- ئامینه خان، كه به ((ئامینى پووركه ئایش)) ناسرابوو لاى ئێمه‌ى خزمانى ((به‌رزنجه)).
3- غه‌ریب، كه به ((غه‌ریبى پووركه ئایش)) ناسراوه لاى ئێمه‌ى خزمانى ((به‌رزنجه)).
4- ئه‌حمه‌د، كه به ((ئه‌حمه‌دى پووركه ئایش)) ناسراوه لاى ئێمه‌ى خزمانى ((به‌رزنجه)).
55-حامید، كه به ((حامى پووركه ئایش)) ناسرا بوو لاى ئێمه‌ى خزمانى ((به‌رزنجه))، له سه‌یی سایه‌ق ((سه‌یید سادق)) داده‌نیشت، كورێكى هه‌بوو ناوى ((تۆفیق)) بوو، كه به داخه‌وه تیا چوو، به‌ڵام نایزانم بۆچی ؟ و له پاى چی ؟ كوژرا.
حه‌لاوه خان‌یش شووى كرد به ((سه‌عید ى چناره‌یی))، به‌ڵام نایزانم ((ئامینه خان)) شووى به كێ كرد و، چی به‌سه‌ر هات...؟ له نه‌وه‌كانى ((حه‌لاوه خان)) هه‌ر یه‌ك له ((عه‌لى حهلاوى پووركه ئایش)) و ((په‌خشانى حهلاوى پووركه ئایش))م ده‌ناسی، كه بووكى ((حه‌مه‌ى حاجى قادرى به‌رزنجى)) بوو، ژن به ژن بوو، ژنى ((عومه‌رى حه‌مه‌ى حاجى قادرى به‌رزنجى)) بوو، په‌خشان ژنێكى زۆر جوان و خان و مان بوو، شۆره ژن بوو، زۆر خزم دۆست بوو.
خزمانى گونده ره‌نگین و جوانه‌كه‌ى ((زڵ زڵه)) هه‌موو سالێك كه بنێشتیان ده‌كوڵاند، به ((غه‌ریبى پووركه ئایش)) دا، بنێشتى كوردى كوڵاوى جوانیان بۆ ده‌ناردین ، هه‌روه‌ها له ((گه‌زۆ))ش بێبه‌شیان نه‌ده‌كردین، چه‌ند رۆژێك غه‌ریب لامان ده‌مایه‌وه و دواتر ماڵئاواى ده‌كرد و ده‌گه‌رایه‌وه ناو خزمان.
سه‌رچاوه ::
نه‌سرین خانى به‌رزه‌نجى، ژیاننامه - بیره‌وه‌رى - یاداشت ، لێكۆلینه‌وه و ساغكردنه‌وه‌ى : هێمن مه‌لا كه‌ریم به‌رزه‌نجى، ده‌ستخه‌ت.

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر