كتێبى ((شه‌هیدانى به‌رزنجه و ... گونده‌كانى تر))
له مێژه له بیرى ئه‌وه‌داین كتیبێك ده‌رباره‌ى شه‌هیده‌كانى به‌رزنجه و گونده‌كانى ده‌ور و به‌ریی ((مۆریاس، گێڵه‌ره، مایاوا، چنگیان، كاژاوو، وه‌نده‌رێنه، زڵ زڵه، باساك، و ......)) ، بنووسین، وه‌لێ هه‌ل و ده‌رفه‌ت نه‌ده‌ره‌خسا ، له ئێستا دا ئه‌و ده‌رفه‌ته هاتۆته
پێش و ، چوینه ژێر ئه‌و باره گه‌وره‌یه و له‌گه‌ڵ براى نووسه‌ر و لێكۆڵه‌رم، مامۆستا ((عومه‌ر كه‌ریم به‌رزنجى)) ده‌ستماندایه نووسینى، كه له‌م پهرِتووكه دا ، كه ره‌نگه 3 به‌رگ ده‌ربچێت، له‌م كتێبه‌دا ، ژیاننامه و كار و چالاكى و خه‌باتى پێشمه‌رگه‌كانى ((شۆرشی شێخ مه‌حمود، شۆرشی ئهیلوول، شۆرشی گوڵان، شۆرشی نوێ)) ده‌خه‌ینه به‌ردیده‌ى خوێنه‌ران و بۆ مێژوو تۆمارى ده‌كه‌ین، بێ جیاوازى حیزبایه‌تى و شه‌هیدى هه‌ر حیزبێك بێت، گرنگ نییه و ته‌نها گرنگه شه‌هیدى كورد و كوردستان بێت و، له به‌رزنجه و گونده‌كانى ده‌ور و به‌رى بێت. چونكه كتیبه‌كه تایبه‌ته به‌و ناوچه‌یه. سه‌رجه‌م شه‌هیدانى ((شۆرشی شێخ مه‌حموود، پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان، حیزبی شویعى، پاسۆك، حیزبی سۆشیالیست دیمو‌كراتى كوردستان، بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى كوردستان، ......)) له خۆ ده‌گرێت.

تیبینى //
1- ئه‌م دوو وێنه‌یه هى شه‌هیدى فه‌رمانده و سه ركرده بابا ره‌سوڵ به‌رزنجى یه ، شه‌هیدى فه‌رمانده بابه ره‌سووڵ به‌رزنجى كورى ساڵح به‌رزنجى كورى حاجى حه‌سه‌نى به‌رزنجى، هاوریی دیرینى كاك بارزانمه .
2- مه‌به‌ست له ((شه‌هید)) ماناى ئاینى نییه. به‌ڵكه مه‌به‌ست له مانا باوه نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ى نێو كۆمه‌ڵگه‌ى كوردی یه.
هێمن مه‌لا كه‌ریم به‌رزنجى

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر