گه‌وره زاناى كورد و ، رابه‌رى رابوون و ئیمان ، شه‌هیدى سه‌ركرده
مامۆستا مه‌لا شیخ عەبدول لەتیف واژەیی به‌رزه‌نجى
مامۆستا مه‌لا شێخ عه‌بدول لتیفى واژه‌ى به‌رزه‌نجى ، یه‌كێك بوو له كهڵهزانایانى كورد، كه مه‌لایه‌كى دوانزه عیلم بوو، هاوكات ئه‌كادیمى بوو، هه‌ڵگرى به‌كالۆریۆس و
ماسته‌ر بوو له شه‌ریعه‌ت دا، ریبه‌ر ورابهرێكى شۆرش بوو، هاو ته‌مه‌ن و هاو ئاستى هه‌ر یه‌كێك له زانایانى گه‌وره‌ى كورد ((مامۆستا مه‌لا عوسمانى كورى مه‌لا عه‌بدولعه‌زیزى پریسی هه‌ڵه‌بجه‌یی، مامۆستا مه‌لا موحه‌مه‌دى به‌رزنجى پێشه‌واى كۆمه‌ڵى ئیسلامى، مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌دى كاكه مه‌حموودى موفه‌سیرى قورئان، مامۆستا مه‌لا عه‌لى كورى مه‌لا عه‌بدولعه‌زیزى پریسی هه‌ڵه‌بجه‌یی و، كه‌ڵه زانایانى تر)) ى رێگه‌ى زانست و كوردایه‌تى بوو. وه‌لێ به داخه‌وه وه‌ك پێویست گرنگى پێنه‌دراوه و ژیاننامه و مێژووى خه‌بات و تێكۆشانى به‌هه‌ند وه‌رنه‌گیراوه و خه‌ریكه له بیر ده‌چێته‌وه. من وه‌ك یه‌كێك له زانایانى به‌رزه‌نجى له ئینسایكلۆپیدیاى به‌رزنجه دا ، گرنگیم پێداوه و ئاورم لێداوه‌ته‌وه.

كورتەیەك لەژیاننامەی مامۆستا مه‌لا شیخ عەبدول لەتیف واژەیی به‌رزه‌نجى :
* لەساڵی 19466 لەگوندی كوڕەداوێی سەربەقەزای چوارتا ی ناوچەی شارباژێر لەدایك بووە .
* لەساڵی 1963 بڕوانامەی ئامادەیی وەرگرتووە لەپەیمانگای ئیسلامی هەڵەبجە.
* لەساڵی 1964 لەمزگەوتی مەولەوی لەشاری سلیمانی ئیجازەی فەتواو وانەوتنەوەی پێدراوە.
* لەساڵی 1972 بڕوانامەی بەكالۆریۆسی لەكۆلیژی شەریعەی ئیمام ئەعزەم لەبەغداد بەدەست هێناوە.
* لەساڵی 1974 لەكۆلیژی ئەدەبیاتی زانكۆی بەغداد بڕوانامەی ماستەری لەزانیارییەكانی ئوسوڵى فیقهـ بەدەست هێناوە.
* لەساڵی 1975 بۆتە مامۆستای زانكۆ لە كۆلیژی ئیمامی ئەعزەم لە بەغداد.
* لەساڵی 1979 بۆتە مامۆستای بەشی ئەدەبیاتی زانكۆی سلیمانی ، بەشی عەرەبی دا.
* لەساڵی 1984 وە لەمامۆستایی زانكۆوە گوازراوەتەوە بۆ پیشەی ئیمام و وتاربێژ لە مزگەوتی عەلی كەمال لەشاری سلیمانی.
* لەڕووی ئامادەكاری بۆ جیهاد دژى رێژێمى به‌عسی عاره‌بی فاشیست ، و بەشداری كردن تێیدا لەساڵی 1984 وە ئامادەگی بووە و بەشدار بووە .
* لەساڵی 1985 بەهۆی پەیوەندی بەلایەنی ئیسلامییەوە دەستگیر كراوە بۆ ماوەی 80 ڕۆژ .
* لەساڵی 1986 ڕێگای كۆچی گرتۆتەبەر و بۆتە بەرپرس و ڕابەری ((پەیوەندی ئیسلامی كوردستان)) تا ساڵی 1987.
* خاوەنی 11 كتێبی قەبارە گەورەیە لەبوارە جیاجیاكاندا و چەندین كتێبیشی ئامادەن بۆچاپ.
* لەناو ((بزووتنەوەی ئیسلامی)) دا ئەندامی ((مەكتەبی سیاسی)) و بەرپرسی نوسینگەی ((ئیرشاد‌و ڕێنوێنی)) بووە .لەڕۆژی 21\6\1993 بەكارەساتی سه‌یاره كەلە كاتى جێبه‌جێكردنى ئەركێكی ((بزووتنەوە ى ئیسلامى )) بووە لەناوچەی ((مەهاباد - بۆكان)) له رۆژهه‌ڵاتى كوردستان شەهید بووەو گەیشتووە بەكاروانی سەرفرازانی ئیسلام.
هێمن مه‌لا كه‌ریم به‌رزه‌نجى

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر