گه‌وره زاناى كورد (ئه‌بوو حه‌نیفه‌ى دینهوهرى)
یه‌كه‌م زاناى رِووهكى كه ئاماژه‌ى به تێكه‌ڵكردن داوه له رووه‌كه‌كان دا
ئه‌حمه‌د كورى داودى دهینهوهرى حه‌نه‌فى ناسراو به ئه‌بی عه‌بدوللاى كورى عه‌لى عهشاب، كه به داخه‌وه ساڵى له دایك بوونى دیار نییه، ئه‌بوو حه‌نیفه له دینه‌وه‌ر له دایك بووه كه ده‌كه‌وێته نێوان كرماشان و هه‌مه‌دانه‌وه، و دینه‌وه‌ر پایته‌ختى ئه‌ماره‌تى حهسنهوهیهى به‌رزه‌كانى (بهرزیكانى) بووه و، هه‌مه‌دان له رابردوودا پایته‌ختى میدیا بووه.
ئه‌بوو حه‌نیفه زانایه‌كى كوردى مسوڵمان بووه و، زانایه‌كى گه‌وره‌یه له بواره‌كانى رێزمان و زمانه‌وانى و ، ئه‌ندازیار بووه، هه‌روه‌ها گه‌ردونناس و فه‌له‌كى بووه و، یه‌كێكه له گێرهرهوهكانى فه‌رمووده‌ش. به شێخى زانایانى رووه‌ك ناسراوه.
لێره‌وه پێشنیار ده‌كه‌م كۆلێژى كشتووكاڵى زانكۆى سلێمانى كۆنفرانسێكى زانستى بۆ ئه‌نجام بده‌ن و، هه‌ولبده‌ن ده‌ستخه‌ت و به‌رهه‌مه چاپكراوهكانى به نه‌وه‌ى ئیمرۆ ئاشنا بكه‌ن و، داهێنانهكانى بخه‌نه رِوو.
جێگه‌ى ئاماژه‌یه كه ئه‌م كورته بابه‌تانه‌م به دوو مه‌به‌ست بلاوده‌كه‌مه‌وه و ئه‌گه‌ر نا له شوێنى تر و له كتیبى سه‌ربه‌خۆدا باسم له‌م زانا گه‌وره‌یه‌ى كورد و زۆربه‌ى زانایانى تر كردووه، ئه‌ویش: یه‌ك// بۆ ئاشنا كردنى زانایانى كورد به نه‌وه‌ى نوێ. دوو// بۆ وه‌لامدانه‌وه‌ى ئه‌و نه‌خوینه‌وار و بێ ئاگایانه‌ى پێیان وایه كورد خاوه‌نى هیچ نه‌بووه و، زانا و داهێنه‌رى تێدا هه‌ڵنه‌كه‌وتووه ......
هێمن مه‌لا كه‌ریم به‌رزه‌نجى
كوردستان - سلێمانى - مامه‌یاره

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر