ئه‌م ماڵپه‌ره‌

ئەم ماڵپه‌رِه‌ تایبەتە بە بڵاوكردنەوەی بەشێك لەبەرهەمەكانم، وه‌ك لێكۆَڵه‌ر و، نووسەر و، مامۆستاى زانكۆ كە لەتەمەنی 17 ساڵیەوە دەنووسم، لە ساڵی 2000 و، یەكەم وتارم لە ڕۆژنامەی كوردستانی نوێ‌ / پاشكۆی ئەدەب و هونەر دا ، بڵاوكردۆته‌وه‌، بەناوی (غەم لە گۆرانی وتن دا)، لە مانگی 12/2000 دا، و لە ساڵی 2004 یەكەم كتیبم بەناوی (ڕێبەری سایتە كوردییەكان) لە چاپدا و، تا ئێستا زیاتر له‌ 200 كتیبی چاپ و بڵاوكراوه‌م هه‌یه‌، سه‌دان وتار و توێژینه‌وه‌م نووسیووه‌ و بڵاوم كردۆته‌وه‌ له‌ بواره‌كانى (كۆمپیوته‌ر، مێژوو، شه‌ریعه‌، شێعر و چیرۆك و لێكۆلینه‌وه‌ى وێژه‌یی، و ......). تاهه‌نووكه‌ به‌ تێكرایی زیاتر له‌ ((30)) هه‌زار لاپه‌ره‌ نووسینم هه‌یه‌.
به‌و هیوایه‌ى له‌رێگه‌ى ئه‌م ماڵپه‌ره‌ كه‌سییه‌وه‌ خزمه‌تێك به‌ خوێنه‌رى كورد بكه‌م.
هێمن مه‌لا كه‌ریم به‌رزنجى
خاوه‌ن و به‌رێوه‌به‌رى ماڵپه‌رِ

۱۳۹۶/۱۲/۱۶

هونەری كاریكاتێری عەرەبی


هونەری كاریكاتێری عەرەبی

هونەری كاریكاتێر،یەكێكە لە هونەرە دیارەكانی بواری ڕۆژنامەگەری جیهانی و،عەرەبی بەگشتی و،میسڕی بەتایبەتی،كە گرنگی تەواو بەم بوارە ی هونەر دەدات و،ئەم گرنگی پێدانەش دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی نۆزدەهەمی زاینی.
ئەم هونەرە بەجۆرێك پەرەی سەندووە بە دەگمەن ڕۆژنامەو ،گۆڤاری بێ‌ كاریكاتێرت دەكەوێتە بەردەست ،ئەمە جگەلە گۆڤار و ڕۆژنامەی تایبەت بەم بوارە ،كە هونەری كایكاتێرە.ماڵپەڕی ( عەرەب كارتوون) یش  كە بەشێوەیەكی گشتی عەرەبی یەو ،كایكاتێری بیانیش لەخۆدەگرێت،ئەمە جگە لە چەندین بەشی دیكەی وەك : هەواڵ و،لینك و،وتاری تایبەت بەم بوارە و،بەهۆی ئەم ماڵپەڕەوە دەتوانیت لە دوونیای كاریكاتێری عەرەبی بەشێوەیەكی تایبەتی و،جیهانی بە شێوەیەكی گشتی  ئاگادار بیت هەڵبەت ئەگەر لە زمانی عەرەبی ،یان زمانی دیكەی جیهانی وەك زمانی ئینگلیسی ،یان فەرەنسی،یان فارسی ،یان ....شارەزابیت،بۆیە بفەرموو سەردانی ئەم ماڵپەڕەبكە:
www.arabcartoon.net

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر