ماڵئاوایی
هێمن مه‌لا كه‌ریم به‌رزه‌نجى
من پێت ده‌ڵێم ماڵئاوابێ
قهیـــنا بادڵـم تهنیـابێ .
برِۆ و هه‌رگیز مه‌یه‌ره‌وه
خۆ ئه‌ویندارى وانابێ .
***
له دووره‌وه لێم برِوانى و ...
هه‌نگاوێك لێم نه‌یه‌یته پێش .
خۆتم لێبكه‌ى بهخانهقا و ...
دڵى شێتى من به ده‌روێش .
***
قه‌ینا گوڵم ...
تۆ یاشێخى دڵى منى و ...
منیش موریدى چاوى تۆ .
من له خه‌ما گینگڵ ده‌ده‌م ...
تۆش بۆ كه‌یف و سه‌فا برِۆ .
***
ئه‌وه یاساى ته‌ریقه‌ته ...
هه‌ر مورید بۆ لاى شێخ چووه .
كچێ نه‌ڵێى عاشقت نیم ...
دڵم لاى تۆ جێهێشتووه .
17/7/2009
تێبینى//
وێنه‌كه (هێمن مه‌لا كه‌ریم به‌رزه‌نجى) یه له شارۆچكه‌ى بهرزهنجهى دڵگیر - گردى رِهزان ....

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر