كۆنترین چاپكراوى مامۆستا مه‌لا شیخ مارفى نۆدێى به‌رزه‌نجى و كاك ئه‌حمه‌دى كورِیی
دوواى دامه‌زراندنى چاپخانه‌ى ویلایه له شارى (موسڵ) له ساڵى 18755ز، له لایه‌ن (ئه‌حمه‌د پاشا)ى والى موسڵ، كه ئامێر و پێداویستییه‌كانى له ئه‌ستانه‌وه بۆ هێنا، ده‌ستى به چاپكردنى بڵاوكراوه حكومییه‌كان و فه‌رمییه‌كان كرد و، هاوكات له‌گه‌لیشی دا، چه‌ندان كتیبى چاپ و بڵاوكرده‌وه.
كتێبى (فهرائید)ـه‌كه‌ى مامۆستا مه‌لا شیخ مارفى نۆدێى به‌رزه‌نجى كه له بوارى بیر و باوه‌ردایه، یه‌كێكه لهوچاپكراوانهى كه له ساڵى 1896ز، 1314ك، چاپكرا و بڵاوكرایه‌وه.
هه‌روه‌ها شه‌ش په‌یامى (كاك ئه‌حمه‌د) ى كوریی له دوو توێى كتیبێكدا، چاپ و بلاوكراوه‌ته‌وه له ساڵى 1299ك، هه‌رچه‌نده ناوى چاپخانه‌ى به‌سه‌ره‌وه نییه و نازانرێت كامه چاپخانه چاپی كردووه .
هێمن مه‌لا كه‌ریم به‌رزه‌نجى

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر