Menu Test

Welcome

بەخێربێن بۆ ماڵپەڕی د.هێمن شێخ عەبدولکەریم بەرزنجی
مامۆستای زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی | پسپۆڕیی وردیی زیرەکی دەستکرد | نووسەر و لێکۆڵەر

Matquee

بەخێربێن بۆ ماڵپەڕی د.هێمن شێخ عەبدولکەریم بەرزنجی ✦ توێژینەوەی زانستی ✦ بابەتی فێرکاریی زیرەکی دەستکرد ✦ فێرکاری بوارە تەکنەلۆژییەکانی تر ✦ شێعر و ئەدەب ✦ مێژووی بەرزنجه و کوردستان

۱۳۹۶/۱۲/۱۰

گه‌ر ئه‌تزانى ............؟؟

گه‌ر ئه‌تزانى ............؟؟
هێمن مه‌لا كه‌ریم به‌رزنجى
گه‌ر ئه‌تزانى له‌پێناوتا 
چه‌نه‌ ئازارم چه‌شتووه‌ .
گه‌ر ئه‌تزانى بۆ دیدارت 
چه‌نه‌ عاره‌قه‌م رشتووه‌.
گه‌ر ئه‌تزانى
بۆ نزیك بوونه‌وه‌ له‌ تۆ
چه‌ند جار ته‌كلیفم له‌ كه‌سی
ناحه‌ز و به‌غیل كردووه‌.
چه‌ند جار ده‌ستم بۆ پشكۆ و
ئاگر بردووه‌.
گه‌ر ئه‌تزانى
هه‌موو شتیكم به‌ناوى تۆ كردووه‌.
یه‌كه‌ یه‌كه‌ى وێنه‌كانتم
له‌ ناخمدا هه‌ڵگرتووه‌.
گه‌ر ئه‌تزانى هه‌تا ئیستا كه‌س وه‌كو من
شێت و شه‌یداى تۆ نه‌بووه‌.
 هێنده‌ سارد و سرِ نه‌ده‌بووى له‌گه‌ڵ منا ... !!!!

Image may contain: Hemn Mela Karim Barznji, tree, outdoor and nature

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر