شه‌هیدى فه‌رمانده و سه‌ركرده : كاكه برا به‌رزنجى
شه‌هید کاکه‌برا به‌رزنجی جوامێر‌و شۆڕه‌سواری مه‌یدانی خهباتو کوردایه‌تیه. کاکه‌برا له‌ساڵی 19577 له ناحیه‌ی به‌رزنجه ناوچه‌ی شارباژێڕ له بنه‌ماڵه‌یه‌کی کوردپه‌روه‌ر جاوی به‌دنیایه‌کی پڕ له کێشمه‌کێشی ژیان‌و جه‌وسانه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی هه‌ڵهێنا.
گه‌ر خێرا به ژیانی کاکه‌برا گوزه‌ر بکه‌ین.
کاکه‌برا هه‌ر له شارۆجکه‌ی به‌رزنجه ته‌مه‌نی منداڵی دهبڕێتو هه‌ر له به‌رزنجه ده‌خرێته به‌ر خوێندن تا پۆلی{ سێی ناوه‌ندی }هه‌ر له‌و شارۆجکهیه ته‌واو ده‌کات. خوێنکارێکی ڕوخۆشوو ئێسک سوکوو زیره‌کوو زرنگو گوێڕایه‌ڵی مامۆستاکانی ده‌بێت بۆیه هه‌موو مامۆستاکان خۆشیان دهوێتو جاوه‌ڕوانی دواڕۆژێکی باش‌و پرشنگداری لێده‌که‌ن بۆ کورد.
بۆیه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای منداڵی‌و لاوێتیو خوێنکاریهوه هه‌ست به جه‌وسانه‌وه‌ی مرۆفهکانووجهوسانهوهی نه‌ته‌وایه‌تی ده‌کات له لایه‌ن داگیرکه‌رانی کوردستانه‌وه بۆیه ڕۆژبه‌ڕۆژ هه‌ستی شۆڕشگێڕانه‌و کوردایهتیو خه‌باتکردن بۆ ڕزگار کردنی کورد له‌و جهوسانهویه له دڵوودهرونیدا
گه‌شه‌ده‌کات. بۆیه له‌ساڵی{19777 }په‌یوه‌ندی ده‌کات به ڕێخستنه‌کانی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستانه‌وه ده‌یه‌وێت له‌ڕێگه‌ی ڕێخستنه‌کانی شۆڕشوو پێشمه‌رگه‌وه هه‌م خۆی زیاتر ڕۆشنبیربکاتو زیاتر نزیکببێته‌وه له شۆڕشوو خه‌بات بۆئه‌وه‌ی زیاتر خزمه‌ت به گه‌له چه‌وساوه‌که‌ی بکات.
کاکه‌برا کاتی له ڕێکخستنه‌کاندا کارده‌کات زۆر به‌دڵسۆزی به‌وپه‌ڕی هێمنیو بوێرانه جاونهترسانه کاروجالاکیهکانی سه‌ر شانی ڕاده‌په‌ڕێنێت هه‌ر زوو ده‌بێته خۆشهویستو جێگه‌ی متمانه‌و سیقه‌ی هاوڕکانی لهڕێکخستندا. له‌سه‌ر بڕیاری رێکخستن ده‌بێته پۆلیس و له‌ناو پۆلسه‌کاندا ده‌ستده‌کات به‌کاری رێکخستن‌و هۆشیارکردنه‌وه‌ی هاوڕێ پۆلیسهکانیو دروستکردنی پهیوهندیو کاری ڕێکخراوه‌یی.
کاکه‌برا دوای کاره‌ساتی هه‌کاری له‌سه‌ر بڕیاری سهرکردایهتو ڕێنماکانی ڕێکخستن داوای لێده‌کرێت بهخۆیوو چه‌که‌که‌یه‌وه بجێته شاخ بۆ ڕیزی شۆڕش‌و پێشمه‌رگایه‌تی کاکابرای قاره‌مان زۆر ده‌مێکبوو جاوه‌ڕوانی بڕێارێکی له‌وشێوه‌ی ده‌کرد. بۆیه ههرزووله ساڵی{1979} خۆیوو ئهوجهکهی که‌له پۆلیسخانه پیاندابوو بردیوو جووه شاخ بۆ ڕیزی پێشمه‌رگایه‌تی له هه‌رێمی{3}ی شارباژێر بووبه پێشمه‌رگه. پاشن له‌سه‌ر بڕێاری شۆڕش ده‌جێت بۆ هه‌رێمی جوار له دۆڵی جافایه‌تی. له ماوه‌یه‌کی که‌مدا بهئازایهتیو جوامێری خۆی ده‌بێته جێگه‌ی متمانه‌و ده‌بێته پێشمه‌رگه‌یه‌کی ئازا‌و خۆشه‌ویست له‌لای هاوڕێکانیو به‌تایبه‌ت لای شه‌هید جمال عه‌لی باپیر‌و شه‌هید سه‌لاحی موهه‌ندیس.
له‌ساڵی{19800}له‌سه‌ر داوای خۆی به ئامرمهفرهزیی نقڵی هه‌رێمی سێی شارباژێڕ ده‌بێته‌وه له‌گه‌ڵ هاوڕی هه‌میشه‌ی
کاک حه‌مه عه‌لی برزنجهیی که تا شه‌هید بونی کاکه‌برا هاوڕێوو هاوکارو هاوسه‌نگه‌رو ته‌واوکاری کار‌و خهباتو کاری پێشمه‌رگایه‌تی یه‌کتری بون به‌داخه‌وه کاکه‌برا شه‌هیدبوو هیوای ته‌مه‌ندرێژی بۆ کاک حه‌مه‌عه‌لی به‌رزنجی ده‌خوازین.
کاکهبرای تێکۆشه‌ر لایگرنگ نه‌بو له‌کوێیه‌و له کووێدهژی. گرنگ ئه‌ویه بو شۆڕشوو خه‌بات له‌کوێبێت ئه‌و له‌وێیه. بۆیه کاتێ کاکه‌برا دێته هه‌رێمی سێ له که‌رتی پێنج ده‌کرێته ئامرمه‌فره‌زه به‌هاتنی کاکه‌برا بۆ که‌رتی پێنج ئه‌وکه‌رته له‌ماویه‌کی که‌مدا زۆرخێرا گهشهدهکاتو جالاکیو داست وه‌شاندن له دووژمن زۆر زیاد ده‌کات له هه‌رێمی سێو‌و ناوجه‌ی شرباژێر له‌ماوه‌ی ساڵانی 1980وو1981 سه‌ره‌تای1982 به‌سه‌دان جالاکیو مه‌فره‌زه بهفهرماندی کاکه‌برا کراوه بۆ ناو شاری سولیمانیو بۆ ناو ناحیه‌ی به‌رزنجه‌و ده‌ورووبه‌ری‌و ناوجه‌کانی تری شرباژێڕ له‌م جالاکیانهدا به‌ده‌یان چه‌ک ده‌سکه‌وت بووه‌و به‌سه‌دان داگیرکه‌رو نۆکهرهکهرهکانیان بهسزاگهیشتون یان تهمێکراون. واته کاکه‌برا له‌هه‌ر شوێنێک بوایه دوژمن تووشی ترسوو نائومێدی‌و هستریا ده‌بوو. بۆیه که جالاکیه‌کی پێشمه‌رگانه له ده‌ورو به‌ری ناحیه‌ی به‌رزنجه ده‌کرا خێرا ئامر فه‌وجی سه‌ربازگه‌ی ده‌شتی زاڵێ هاڵیان ده‌کوتایه سه‌رماڵی حاجی عه‌بدوڵای باوکی له به‌رزنجه باوکیوو دایکی کاکهبرایان راپێچی زیندانی مه‌عه‌سکه‌ره‌که ده‌کرد. که‌ئه‌م کرده‌وه‌یه‌ی داگیرکه‌ران جهندبارهدهبووه جارێکیان حاجی عه‌بدوڵای باوکی کاکه‌برا کهگیرابوو دوای ئازادکردنی له مه‌عه‌سکه‌ره‌که ناجێتهدهرهوهو ده‌جێت بۆ لای ئامر فهوجهکهو پێ ده‌ڵێت ناڕۆم لێرهدهمێنمهوه جونکه دڵنیام به‌یانی کاکه‌برا دێته‌وه سه‌رتان ئێوه‌ش دێنه‌وه بۆ گرتنی من جا زه‌حمه‌ت مه‌کێشن من له زیندان ده‌مێنمه‌وه، ئامر فه‌وجه‌که‌ی مه‌عه‌سکه‌ری ده‌شتی زه‌لێ که ناوی{ ڕاید خه‌لدون}بوو جوابی حاجی عه‌بدوڵا ناداته‌وه سه‌ری شه‌رمه‌زاری داده‌خات. وه هه‌میشه دوشمن هه‌وڵی ده‌دا به‌هه‌ر ڕێگه‌یه‌ک بێت ده‌ستی بگاته کاکه‌برا بۆیه جه‌ند جارێک له ڕێگه‌ی جه‌ند خائینێکه‌وه هه‌وڵی تیرۆرکردنی درا زه‌هریان بۆ کردبووه ناو پرته‌قاڵه‌وه به‌ڵام خۆشبه‌ختانه هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه کهشفدهبونو پوجه‌ڵ ده‌کرانه‌وه.
شه‌هید کاکه‌برا به مه‌عنای که‌لیمه پێشمه‌رگه بوو بۆیه ڕۆژبه‌ڕۆژ سۆزوو خۆشه‌ویستی هاوڕێوێانی پێشمه‌رگه‌و خه‌ڵکی ناوجه‌ی شارباژێڕ بۆ لای خۆی ڕاده‌کێشا. ئه‌وه‌ی که زیاتر کاکهبرای خۆشه‌ویستر ده‌کرد، پێشمه‌رگه‌یه‌کی ڕاستگۆ. ده‌موو داوێن پاک. ده‌ست پاک. هێمنو له‌سه‌رخۆ بوو لهقسهکردندو ئاخاوتندا. ئازاوو جوامێر‌و جاپوک لهرهدانهوهی دوژمن‌دا. گورجووگۆڵ له هه‌ڵسوکه‌وتا. ماندونه‌ناس له ڕێگاڕۆشتنو کاروو واجباتی ڕۆژانادا. پڵنگ ئاسا له ههڵمهتبردندا ده‌ست کراوه له ڕووبهڕبونهودا. خۆڕاگر به‌سه‌بر له سه‌نگه‌ردا، جدیات لهکارکردنوو واجباتدا، بهمشورو خه‌مخۆر بۆ هاوڕێکانی. پۆشته‌و پهرداخو ڕێکپۆش. پاکوته‌میز. هه‌میشه خه‌نده له سهرلێوبوو له‌گه‌ڵ هاوڕێکانیدا. هه‌میشه حازرو ئاماده مه‌خزه‌ن پڕلهفیشهک. تفه‌نگ پاک ڕاگیراو. ئاماده بۆ هه‌ر ئهگهرێکوو ڕوداوێکی کوتووپڕ. ده‌کرا بڵێین خوای گه‌وره کاکهبرای ته‌نها بۆ پێشمه‌رگایه‌تی و کوردایه‌تی دروستکردووه. هه‌ر ئه‌م حازریو ئاماده‌ییه‌ی کاکه‌برا جه‌ندین نمونه‌ی سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه بۆ نمونه له ساڵی {1981}له شه‌ڕه‌که‌ی گوندی قاجر له شاره‌زور سه‌رله‌به‌یانی کاتێ عه‌سکه‌رو جاشه‌کان هاتبونه ناو گوونده‌که یه‌که‌م پێشمه‌رگه کههاتنهدهست له دوژمن شه‌هید کاکهبراو شه‌هید کاک شه‌وکه‌تی حاجی موشیر و کاک وه‌هاب بوون. که‌توانیان به‌رگریه‌کی قارهمانانهبکهن تا هه‌موو پێشمه‌رگه‌کانیتر هاتنه ده‌ستوو وه‌خۆکه‌وتن، له شه‌ڕه‌دا که 14 سه‌عاتی خایاند شه‌هید کاکه‌برا باشترین ده‌وری هه‌بوو که ئه‌م شه‌ڕه گه‌وره‌ترین شه‌ڕی ئه‌وسه‌رده‌مه‌ی ده‌شتی شارهزوربوو که 14 سه‌عات به هه‌زاران جێشوو جاش‌و به دایان دهبابهوو کۆپته‌ر به‌شداربون. به‌ڵام خۆشبه‌ختانه هێزی پێشمه‌رگه ته‌نها یه‌ک برینداری هه‌بوو که ئه‌ویش پێشمهرگهوو هونه‌رمه‌ند کاک کاوه‌ی حه‌مه ساڵح بوو خۆشبه‌ختانه که ئێستاش له ژیانداماوه به‌ڵام زیانه‌کانی دوژمن زۆربون.
شه‌هید کاکهبر له ساڵی19822 خۆیوو مهرهزهک به‌شداریان کرد له شه‌ڕه‌کانی ڕۆشههڵاتو بوونه هێزی پشتیوان به درێژای 3مانگی شه‌ڕه‌که. باشترین ده‌وری هه‌بوو جونکه کاکه‌برا خاوه‌نی ئهزمونو توانایه‌کی سه‌ربازی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر بوو. بۆیه له‌وو3مانگه شه‌ڕه‌دا توانی زۆر به‌سه‌رکه‌وتوانه سه‌رکردایه‌تی جه‌ندین جالاکی پارتیزانانهو جهبههیو شه‌ڕی ده‌سه‌ویه‌خه بکات شه‌هید کاکه‌برا له‌هه‌ر شه‌ڕگه‌یه‌ک یان له هه‌ر سهنگرێکدا بوایه پۆڵا ئاسا لهشکاندنو جۆڵکردن نه‌ده‌هات کاکه‌برا به پاشه‌کشه ئاشنایه‌تی نه‌بوو. هه‌میشه به وره‌ی به‌رزه‌وه سه‌ردانی سه‌نگه‌ر به‌سه‌نگه‌ری هاوڕێوو هاوسه‌نگه‌ره‌کانی ده‌کرد. کهموکوڕیهکانیانی بۆ پڕدهکردنهوه زۆر بهمشورو خه‌مخۆری هاوسه‌نگه‌ره‌کانی خۆی بوو. به‌داخه‌وه لهمشهڕه 3مانگی‌دا هاوڕیهکیو پێشمه‌رگه‌یه‌کی ئازای مه‌فره‌زه‌که‌ی خۆی ڕۆژی 15-10-1982 شه‌هید بوو که‌ئه‌ویش کاکه{ مسته‌فا وه‌نده‌رێنه‌ی} بوو. ئازایهتو جوامێری{ کاکه‌برا}و شه‌هید{ جه‌لالی حه‌مه‌ی محا} له‌م 3مانگه شه‌ڕدا به‌شێوه‌یه‌کی ئافسانه‌ی ده‌نگی دابووه بۆیه له کاتی گه‌ڕانه‌وه‌ماندا بۆ سه‌رکردایه‌تی که ئه‌وسا له شێنێوو ناوزه‌نگ بوو جه‌نابی {مام جه‌لال}ڕوبه‌ڕوی هێزه‌که هاتوو {تهحیهیهکی} بۆ کاکه‌برا و کاک جه‌لال حه‌مه‌ی محا کردوو پێی ووتن سه‌ده‌یه‌ک زیاتره ئستیعمارو داگیرکه‌ران سنور له به‌ینی پارجه‌کانی کوردستان دهکێشنوو داده‌نێن به‌ڵام به ئازایهتیو جوامێری‌و خه‌باتی ئێوه‌ی پێشمه‌رگه‌ی {ی. ن. ک}توانیتان ئه‌و سنوره ده‌ستکرده بسڕنه‌وه‌و ببنه هێزی پشتیوان‌و بگه‌ن به‌هانای خهڵکو حیزبه‌کانی ڕۆژهاڵاتی کوردستان. وه دڵنیام هه‌تا میله‌تی کورد‌و یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان پێشمه‌رگه‌ی جوامێر‌و ئازای وه‌ک ئێوه‌ی هه‌بێت هه‌میشه لهناوجون دهپارێزرێتوو هه‌ر ده‌بێت ڕۆژێ به ئاوات‌و ئامانجه‌کانی خۆیبگات. هه‌ر ئه‌وڕۆژه جه‌نابی مام جه‌لال کاکهبرای له ئامرمهفرهزهییهوه کرده فه‌رماندی که‌رت.
پاشگهڕانهوی کاکه‌برا بۆ ناوجه‌ی شارباژێڕ‌و ده‌ستبه‌کاربوون وه‌ک فه‌رمانده‌ی که‌رتی 4 له تیپیی33 سولیمانی له‌ماوه‌یه‌کی که‌مدا توانی که‌رتێکی تۆکمه‌و ڕێکوپێک له ڕووی پێکهاته‌وه دروست بکات‌و. ده‌ست بکاته‌وه به جالاکیو ده‌ست وه‌شاندن له دوژمن سه‌رکه‌وتوانه له‌م ماوه‌که‌مه‌دا جه‌ندین جالاکی به ئه‌نجام گایاندو به‌شداری جه‌ندین شڕی سهرکهوتوانیکرد وه‌ک شه‌ڕه‌که‌ی سه‌ر جاده‌ی به‌رزنجه عه‌ربه‌ت له گوندی چه‌ناخچیان که ئهمشهڕهش شڕێکی که‌موێنه بوو زیانێک ئێجگار زۆر به دوژمن گه‌یه‌ندرا که کاکه‌برا له یه‌که‌م سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌ی ئهمشهڕهدابوو. وه ئه‌نجامدانی جه‌ند جالاکیه‌کی تر که هه‌میان سه‌رکه‌وتوانه‌و بێ‌زیان به دهسکهوتو به دیل گرتنی جه‌ندین سه‌ربازی داگیرکه‌ری عێراق کۆتایی ده‌هات. که ده‌سکه‌وته‌کان جه‌ندین جه‌کی جۆراو جۆر‌و دوو سه‌یاره‌ی سه‌ربازی که بۆ ئه‌وو زه‌مانه زۆر گه‌وره‌بوون. جارێکیان شه‌هید کاکه‌برا بۆ کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری‌و جۆنێتی جموجووڵ کردنی سهربازگهوو ڕه‌بایه‌کانی ده‌ورو به‌ری به‌رزنجه‌و ده‌ستنیشان کردنی جێگه‌یه‌کی باشوو شیاو بۆ دانانه‌وه‌ی که‌مین بۆ دوژمن له‌گه‌ڵ جوار پێشمه‌رگه‌یی تردا زۆر نزیک بونه‌وه له به‌رزنجه جوونه ناو‌و رهزێکهوه له په‌رژینی ڕه‌زه‌که‌دا سه‌نگه‌رێکیان به به‌ردوو مێوڵاک دروستکرد کاتێک خاوه‌نی ڕه‌زه‌که به‌سوتفه هاتبوو. واڕێکه‌وت خاوه‌ن ڕه‌ز پیاوخراپ ده‌رجوو که‌سێکی تاوانبار بوو کاتێک نزیک بوبووه‌وه له سه‌نگه‌ره‌که‌یان کاکه‌برا له سه‌نگه‌ره‌که دێته‌ده‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بیگرێت. تاوه‌نبار ڕاده‌کات. به‌ڵام هێنده نزیک ده‌بن له ڕبایهکانهوه مه‌جالی ته‌قه‌کردن نه‌بوو ته‌قه‌کردن باشنهبوه بۆیان. کابرای خائن به‌ڕاکردن ده‌گاته سه‌رجاده‌و پهکیدهکهوێتو زمانی له قسه‌کردن دهشکێتوو هێزی ئه‌ژنۆی نامێنێت ترسوله‌رز وای لێده‌کات که جه‌ندین ساڵ له جێگادا بکه‌وێت له ساڵانی نه‌وه‌ده‌کاندا گیانی سپارد. واته شهید کاکه‌برا پێشمه‌رگه‌یه‌کی هێنده به ساموو به‌هه‌یبه‌ت بوو کاتێ بهکرێگیراوانو سه‌ربازه‌کانی داگیرکه‌ران ده‌که‌وتنه که‌مینی کاکهبراوه که جاویان پیدهکهوت یان گوێیان له ده‌نگی ده‌بوو نهدستیان جه‌کی دهگرتوو نه قاجیان ئه‌رز به‌ڵکوو ئه‌ژنۆیان ده‌شکاو ده‌ستی ته‌سلیمبونیان بهزدهکردهوه. کاکه‌برا ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌نگه‌ره‌که بۆلای پێشمه‌رگه‌کان به کاکه‌برا ده‌ڵێن بابڕۆین له‌وانه‌یه ئه‌و کابرایه شوێنه‌که‌مان به‌دوژمن بڵێت دوژمنمان بێنێته‌سه‌ر، به‌ڵام شه‌هید کاکهبرای خاوه‌ن ته‌جروبه پێیان ده‌ڵێت خه‌متان نه‌بێت ئێستا زمانی شکاوه‌و تا جه‌ند مانگێکی تر نایه‌ته‌وه سه‌رخۆ قسه‌ی بۆناکرێتوو ئێستا واده‌زانێت خه‌وی دیوه هه‌رواش ده‌رجوو. شه‌هید کاکه‌برا ڕۆژبه‌ڕۆژ ئه‌ستێره‌ی گهشتردهبوو ڕۆژبه‌ڕۆژ له ناو هێزی پێشمه‌رگه‌و خه‌ڵکی کوردستان به‌تایبه‌تی گونده‌کانی شارباژێڕ‌و جه‌می گه‌ڵاڵ. بۆیه کاتێک کاکه‌برا بجوایهته هه‌ر گووندێک جوتیارانی گونده‌که حهزیاندهکرد کاکه‌برا میوانیان بێتوو خزمه‌تی بکه‌ن جونکه کاکه‌برا خۆی زۆر ڕێزی له‌خه‌ڵک دهگرتوو به زمانی ئه‌وان ده‌دوا زۆر به‌وه‌فابوو بۆیان وه خاوه‌نی ره‌وشتێکی زۆر به‌رز بوو ڕۆشنبیریه‌کی زۆر تایبهتبی هه‌بوو ده‌یتوانی کاریان تێبکات. وه له کاتی هه‌بونی کاتدا کاکه‌برا هاوکاری جوتیارانی گونده‌کانی ده‌کرد وه‌ک دروێنه‌ی گهنموو جۆ، وه له زستاندا له‌جیاتی بجێت له‌مزگه‌وت بخه‌وێت یان دابنیشێت ده‌جوو به‌فری سه‌ر بانی بۆ ماڵان ده‌ماڵین یان بانی بۆ دهگێران داری بۆ ده‌شکاندن سۆپای بۆ گه‌رم ده‌کردن به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌وماڵانه‌ی که بهساڵاجوانی تێدادهژیانو خۆیان نه‌یانده‌توانی به‌باشی کاربکه‌ن. کاکه‌برا هه‌میشه له ناو خه‌ڵکی گونده‌کاندا مه‌جلیسی گه‌رمبوو به‌تایبه‌تی گه‌نجان دهوریانلێدهداو گووێان بۆ ڕێنمایه‌کانی ڕاده‌گرت ئه‌ویش هانی ده‌دان ببنه پێشمهرگهوو کوردستانیان خۆش‌بووێت یان پاکووخاوێنی گونده‌که‌یان بپارێزن یان هانی ده‌دان کاری هه‌ره‌وه‌زی بکه‌ن یان هانیده‌دان به‌رده‌وامبن له‌سه‌ر خوێندن وه هانیده‌دان ئاستی ڕۆشنبیری خۆیان به‌رزبکه‌نه‌وه. زۆر به دڵسۆزیه‌وه گوێی لهداواکانیانو موشکیلهکانیان ڕاده‌گرت بهگوێرهیتوانا هاوکاری ده‌کردن بۆ حه‌لکردنی موشکیلهکانیان کاکهبرای شۆڕشگێڕ هه‌میشه ڕێنمای پێشمه‌رگه‌کانی ده‌کرد ده‌یووت ده‌بێت ڕێزی خه‌ڵکی بگرن پاک‌وخاوێنی مزگه‌وته‌کان ڕاگرن که ئه‌وکاته مزگه‌وتی گونده‌کان شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌بوون ده‌یووت نابێت له‌کاتی بانگدان یان له‌کاتی نوێژدا هیچ پێشمه‌رگه‌یه‌ک له مزگه‌وته‌که‌دا بخه‌وێت چۆنده‌بێت مه‌لای گونده‌که یان جوتیاری گونده‌که خه‌ریکی نووێژکردنبێت له‌ولاشه‌وه ده‌نگی پرخه‌ی پێشمه‌رگه‌یه‌کی خه‌وتوو بێت ده‌یووت ئه‌مه ده‌بێته جێگه‌ی ڕه‌خنه‌ی خه‌ڵک کارێکی نهشێاوه. کاکه‌برا هه‌وڵی ده‌دا په‌یڕه‌و پڕۆگرامی پێشمه‌رگایه‌تی وه‌ک خۆی بچه‌سپێنێت. شه‌هید کاکه‌برا له کۆتای ساڵی 1983 بیر له‌وه‌ده‌کاته‌وه ژن بهێنێت بۆیه له گوندێکی شارباژێڕ کجی خانه‌واده‌یه‌کی جوتیاری زۆر به‌ڕێز دهستنیشندهکات. جهندکهسێک ده‌نێرێته داخوازی کاتێک ده‌جنه ماڵی ئه‌وپیاوه جوتیاره به‌ڕێزه باسی داخوازی کجهکهیان ده‌که‌ن بۆ کاکه‌برا باوکی کجه‌که ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر کجه‌که‌م ڕازیبێت ئێمه‌ش ڕازین جونکه ئێمه کاکه‌برا دهناسینو پێویست به وه‌سفکردن ناکات وه شانازی ده‌که‌ین پێشمه‌رگه‌یه‌کی شۆڕشگێڕ‌و تێکۆشه‌رو ڕهوشتبهرزێکی وه‌ک کاکه‌برا بیه‌ویت خزمایه‌تی له‌گه‌ڵ ئیمه‌دا بکات بۆیه کجهکهمان پیرۆزتانبێت بۆیه داخوازیه‌که خۆشبه‌ختانه سه‌ری گرتوو کجهکهش زۆر به‌شانازیه‌وه ڕازیبوو. زۆر له هاوڕێانی کاکهبراو ئه‌و پیاوانی که به‌شداربوون لهوداخوازیهدا هه‌ر چاوه‌ڕوانی ئه‌و جوابهیان له‌وماڵه بهڕێزهدهکرد جونکه کاکه‌برا پێشمه‌رگه‌یه‌کی هێنده قارهمانوو جوامێروو خۆشه‌ویست ڕه‌وشت به‌رز بوو له‌ناو خه‌ڵکدا. له هیج جێگایه‌ک داوای یان پێشنیاره‌کانی ڕتنهدهکرایهوه له لایه‌ن که‌سه‌وه.
کاکه‌برا پاشماوه‌یه‌ک به‌کارێکی شۆڕش ده‌جێت بۆ سه‌رکردایه‌تی سه‌ردانی مه‌کته‌بی عه‌سکه‌ری ده‌کات دوای ته‌واوبونی کاره‌کانی. مه‌کته‌بی عه‌سکه‌ری شتێک پاره‌ی وه‌ک هاوکاری ده‌ده‌نێ تا بتوانێت مراسیمی هاوسه‌رگیری پێ‌بکات. به‌ڵام کاکهبرای دڵسۆز بۆ شۆڕش‌و پێشمه‌رگایه‌تی له ڕێگه‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌یدا ئه‌و پاره‌ی دابیانیه بۆ ژن گواستنه‌وه. هه‌موی سه‌رف ده‌کات بۆ پێشمه‌رگه‌ی کهرتهکهیوو هاوڕێکانی. قهمسهڵی ئه‌مه‌ریکیان بۆ ده‌کرێت تاقمی مه‌خزه‌نی تازه‌یان بۆ ده‌کڕێت فیشه‌ک. گوله ئهڕبیجی. قهناسهیهک. دوربینێک بۆ که‌رته‌که‌ی ده‌کڕێت واته به‌و پاره‌یه کهرتهکی زیاتر پۆشته‌و په‌رداخ ده‌کاته‌وه. وه مهقهڕێکیان هابوو له گوندی شوکێ حه‌زت ده‌کرد سه‌ردانیان بکه‌یت هێنده پاکوته‌میز بون هێنده ڕێزیان لێدهگرتی که قه‌ت بیرت نهدهجووهوه.
شه‌هید کاکه‌برا به ئازایهتیوو جوامێری و مێرخاسی و ڕه‌وشتی به‌رزی شۆڕشگێڕانه‌ی خۆی ناو‌و ناوبانگێکی به‌رزو جوان‌و خۆشه‌ویستانه‌ی هه‌بوو له ناوجه‌که‌و له‌ناو خاڵکدا. باڵام ناوبانگ‌و ههبهتێکی ترسناکی هه‌بوو له لای له‌شکری داگیرکه‌رانی کوردستان به‌تایبه‌تی لای ئامرفه‌وجی مه‌عه‌سکه‌ره‌که‌ی ده‌شتی زهڵێو ده‌وروبه‌ری بۆیه له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی مفهوهزاتهکهی ساڵی1984 که‌مێک ئاشتی دروست بوبو له‌هه‌ندێک شار‌و ناوچه پێشمه‌رگه له‌ڕێگه‌ی لیژنه‌ی ته‌نسیقه‌وه وه‌ره‌قه‌ی ئیجازه‌یان وه‌رده‌گرد بۆ سه‌ردانی که‌سوکاریان باڵام شهید کاکه‌برا بێوهرهقه به شه‌و ده‌جێته‌وه بۆ به‌رزنجه بۆ سه‌ردانی که‌سوکاری کاتێک ئامرفهوجهکهی مه‌عسکه‌ری ده‌شتی زه‌ڵێ خه‌به‌ری هاتنی کاکه‌برا بۆ به‌رزنجه دهزانێتو ده‌بیستێت که زۆرده‌مێک بوو ئاواتی ئه‌وه‌بوو که ڕۆژێک کاکه‌برا به‌جاو له نزیکه‌وه ببینێت بۆئه‌وه‌ی بزانێت کاکه‌برا کێیه‌و جۆنه که ئه‌و هه‌موو ترسوو هه‌یبه‌ته‌ی هه‌یه. له‌وه‌پێش ته‌نها به ڕسم کاکهبرای دیبوی ئه‌وڕۆژه هه‌موو فه‌وجه‌که‌ی ده‌خاته ئینزاره‌وه خۆشی به دوو مدهڕعهو قواتێکی زۆره‌وه دێت بۆناو شارۆجکه‌ی به‌رزنجه ده‌جێت بۆ مه‌رکه‌زی ناحێکه ده‌یه‌وێت له‌ڕێگه‌ی مدیر ناحێکهوه جاوی به کاکه‌برا بکه‌وێت جواب بۆ کاکه‌برا ده‌نێرن و پێده‌ڵێن حه‌زده‌که‌ین بتبینینو ده‌عوه‌تی ئێمه‌بیت وه‌ئه‌گه‌ر پێویستیت به‌وه‌ره‌قه‌ی ته‌نسیق هه‌یه بۆدابهزین بۆ سوله‌یمانی شوێنه‌کانیتر ئێمه هاوکاریت دهکهینو وه‌ره‌قه‌ت بۆده‌که‌ین به‌ڵام کاکه‌برا نهدهچێت بۆ بیننیانو نه میوانداریشیان ده‌کات جوابیان بۆ ده‌نێرێته‌وه من پێویستم نهبهوهرهقه نه به‌بینینی ئێوه هه‌یه چونکه کوردستان به بهرزنجهشهوه ووڵاتی خۆمه بۆ هه‌رکوێیه‌ک بمه‌وێت ده‌چم وه بۆ میوانداریهکهشتان ئه‌گه‌ر ئێوه له‌ودیوو شاخی حه‌مرین بونایه ده‌هاتم بۆلاتانو میوانداریهکهم قبوڵدهکردن جونکه من خاوهنماڵم نه‌ک ئێوه. به‌ڵکو ئێوه بێگانه‌ن له ماڵی ئێمه‌دا. یتر چۆن بێگانه میوانداری خاوهنماڵدهکات؟؟؟ بۆیه پاش ئه‌م جوابه‌ی کاکهبر ئامرفهوجهکه سه‌ری شه‌رمه‌زاری سه‌ره‌وخوار ده‌کاته‌وه‌و خۆیوو له‌شکره‌که‌ی به‌ره‌وخوار ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ فه‌وجه‌که‌یان.
به‌ڵێ شه‌هید کاکهبرای قاره‌مان به‌هیچ جۆرێک ڕازینه‌بوو وه‌ره‌قه‌ی مۆڵه‌ت وه‌ربگرێت بۆ دابه‌زینی ناو شاره‌کان یان بۆ که‌یفوسه‌فا. ده‌یگووت خۆمان خاوه‌ن ماڵین قه‌ت ڕازینابم وه مورتاحیشنیم وه‌ره‌قه‌یه‌کی دوژمن بخهمهگیرفانم ئه‌وسا ڕێمپێبدرێت بجمه ناو شاره‌کانی کوردستان. به‌ڵکوو ئه‌وو جه‌ند مانگه‌ی وه‌ستانی شه‌ڕوو مفهوهزاتهکه به ههلیزانی بۆ جه‌وله‌کردن له‌گه‌ڵ که‌رته‌که‌ی بۆ ئه‌و گوندانه‌ی نزیک جاده‌ی قیر که پێشمه‌رگه نه‌یده‌توانی به ئازادی‌و به‌ڕۆژ له ڕابردودا بجێته ناویان. بۆیه له گوونده‌کانی نزدیکی شارۆجکه‌ی سه‌یسادقه‌وه ده‌ستیان به جه‌وله کرد پشت جاده‌و به‌ر جاده تا گووندی ووڵوبهو گونده‌کانی ده‌وروبه‌ری شاری سولیمانی. له‌م جه‌وله‌یه‌دا به‌ده‌یان ماڵهشهیدی به‌سه‌رده‌کرده‌وه. جه‌ندین کێشه‌ی بۆ خه‌ڵک چاره‌سه‌رکرد. ده‌یان سمیناری بۆ گهنجانوو خه‌ڵکی گوونده‌کان له مزگه‌وته‌کاندا ڕێکدهخستو هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی‌و خۆشه‌ویستی کوردستانی له دڵوده‌رونی گه‌نجاندا به‌رزده‌کرده‌وه وه. به سه‌دان گهنجو خه‌ڵکی له‌ڕیزی ڕێکخستنه‌کانی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان ڕێکده‌خست هانی ده‌دان هاوکارو پشتیوانی له شۆڕشوو پێشمه‌رگه بکه‌ن بۆ سه‌رخستنی شۆڕش‌و ده‌رکردنی له‌شکری داگیرکه‌ران له‌کوردستاندا. ئه‌م جه‌وله‌یه نزیکه‌ی مانگێکی خایانو پاشان گه‌ڕانه‌وه بۆ مهقهڕهکهیان که ئه‌و کات مه‌قه‌ڕیان له گوندی شوکێ بوو له ناوجه‌ی شارباژێڕ. به‌ڵام کاکه‌برا فێری دانیشتن‌و خه‌وو مانه‌وه له مهقهڕدا نه‌بوو بۆیه پاش جه‌ند ڕۆژێک ده‌جنه‌وه بۆ جه‌وله ئه‌مجاره جهولهکهیان بۆ گونده‌کانی چه‌می گه‌ڵاڵ ده‌بێت ئه‌وڕۆژه‌ی ده‌گه‌نه گوندی{ بیوه‌ک} له لایه‌ن خه‌ڵکی گونده‌که‌وه زۆر به‌گه‌رمی پێشوازیان لێده‌کرێت پێیان ڕاده‌گه‌یه‌نن ڕبایهکانی زنجیره شاخه‌که‌ی پشتی گونده‌که‌مان جۆڵیان کردووه. ئێستا هه‌موو ئه‌و ڕهبایانهی که له‌ترسی پێشمه‌رگه هێنابویانه ناوجه‌که چۆڵن. جونکه ئێستا مفه‌وه‌زاته، به‌ڵام له پاش خۆیان مینێکی{ئهڵخام}زۆریان چاندووه‌و به‌جێهشتووه وه ژیانیان له خۆمانوو ماڵیاتی ئه‌م جه‌ند گونده‌یان تاڵکردووه. هه‌ر ڕۆژه‌ی شوانێکمان یان ئاژه‌ڵه‌کانمان ده‌که‌ون به‌سه‌ر میندا یان ده‌مرن یان قاچیان ده‌قرتێت. به‌ڵێ وابوو له هه‌موو کوردستان به‌تایبه‌تی له‌ده‌وروبه‌ری برزنجه، پێشمه‌رگه له هه‌ر شوێنێکی ناوچه‌که چالاکی بکردایه دوای چالاکیه‌که ده‌یانکرده ڕه‌بیه بۆیه له‌ترسی پێشمه‌رگه به سه‌دان ڕهبیهیان له به‌رزایه‌کانی ناوچه‌که دانابوو وه جوارده‌وری ڕهبیهکانیان ئهڵخام ڕێژ ده‌کرد. بۆیه کاکه‌برا به خه‌ڵکی گوندی بیوهکو ناوجه‌که راده‌گه‌یه‌نێت خه‌متان نه‌بێت من هه‌موو هه‌وڵێکی خۆم ده‌خه‌مه کار بۆ هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی ئه‌و مینانهو پاکردنه‌وه‌ی ناوچه‌که له ئهڵخامو ڕزگارکردنی خۆتانوو ئاژه‌ڵه‌کانتان له مهرگو مردن.
به‌ڵێ کاکه‌برا هه‌ر له‌و ڕۆژه‌وه‌ی بوبوو به پێشمه‌رگه هه‌مووژیانی خۆی ته‌رخان کردبوو بۆ خزمه‌تی شۆڕشوو{ی. ن. ک}وخه‌ڵکی کوردستان به‌ڵێنی بهخۆیدابوو ده‌بێت له پێناوی ڕزگاریوو سهرفرازیو ئاسوده‌ی خه‌ڵکی کورد‌و له پێناوی ڕزگاری کوردستان بژی‌و بمرێت. هه‌ر واشدهرچوو. بۆیه رۆژی 15-3-1984. ده‌ستی کرد به هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی ئه‌و مینانه‌ی که سه‌ربازه بوده‌ڵه‌کانی له‌شکری ڕژێمی عێراق له‌ترسی پێشمه‌رگه له چوارده‌وری ڕه‌بایه‌کانیان چاندبویان. به‌ڵێ کاکهبرای دڵسۆزی نیشتیمانوو گه‌لوو خاکی ئه‌م کوردستانه. چه‌ند ڕۆژێک خه‌ریک بو وه چه‌ندین فه‌رده ته‌قه‌مه‌نی کۆکرده‌وه، وه به‌هه‌زاران ئهڵخامی ههڵرتهوه یان پوچه‌ڵکرده‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی جیتر ئه‌م مه‌رگی شاراوه‌ی ژێر ئه‌رزه هه‌ڕشه‌ی مه‌رگ له‌خه‌ڵکی ناوجه‌که نه‌کات. به‌ڵێ له‌و ڕۆژه‌دا که مفه‌وه‌زات بوو ڕژێمی به‌عس له‌ترسی زه‌ربه‌ی گورچکبڕی هێزی پێشمه‌رگه‌ی {ی. ن. ک}وه به شه‌قی زه‌مانه ملی پێ شۆڕکرابوو هاتبووه سه‌ر مێزی گفتوگۆ. واته به‌هاری ساڵی {1984}تاڕاده‌یه‌ک به‌هاری شادی‌و سهرکهوتنو ئاشتی بوو بۆ گه‌له‌که‌مان. هه‌موو کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان به‌هه‌موو چینوو توێژێکه‌وه خه‌ریکی ئاهه‌نگێڕان بون خه‌ڵکی کوردستان به هێزی پێشمه‌رگه شادبوبونهوه خۆیان بۆ ئاهه‌نگی نهورۆزو به‌هار حازر ده‌کرد. وه له‌ڕۆژی نه‌ورۆزی ئه‌وساڵه‌دا سه‌رکردایه‌تی {ی. ن. ک} جه‌نابی مام {جه‌لال} له شارۆجکه‌ی سورداش وتارێکی مێژوی پێشکه‌ش کرد وه بڕیاری ئاشتبونه‌وه‌ی گشتی ڕاگه‌یاند له کۆبونه‌وه‌یه‌کی فره‌وانی جه‌ماوه‌ریدا که نیوو ملوێن خه‌ڵک هاتبون به‌شدار بون ئاماده‌ی گوێگرتن بوون. به‌ڵێ له‌و ڕۆژه مێژویه‌دا له‌و ڕۆژه خۆش‌و شادیه‌دا هه‌موو کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان خه‌ریکی شادی‌و سهیرانو زه‌ماون بون!!!!!!!!!!!! به‌ڵام کاکهبرای قاره‌مان له جیاتی سه‌یران کردن له‌جیاتی ژن گواستنه‌وه و شای‌و زه‌ماون خه‌ریکی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی ئهڵخاموو پاکردنه‌وه‌ی کێڵگه‌و ڕه‌زو باخی جوتیارانی گونده‌کانی کوردستانه. له جیاتی ئه‌ڵقه گۆڕینه‌وه‌ی هاوسه‌ر گیری خه‌ریکی لێکردنه‌وه‌ی ئه‌ڵقه‌ی ڕومانه‌و ولێکردنه‌وه‌ی ئه‌ڵقه‌ی ئهڵخامهکانه بۆ رزگار کردنی مرۆفه‌کان له مه‌رگی شاراوه!!! پاش جه‌ندین ڕۆژ کارکردن و هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی هه‌زاران مین وه پاکردنه‌وی ناوجه‌یه‌کی زۆری به‌رفراوان. له رۆژی{20-3-1984}که بۆ به‌یانی جه‌ژنی نه‌ورۆزه. به‌ڵێ له‌و ڕۆژه‌دا له عه‌سرێکی دره‌نگدا که دڵنیا ده‌بێت کۆتایی به مین هێناوه جیتر مه‌رگی شاراوه هه‌ڕه‌شه له خه‌ڵکی ناوچه‌که ناکات زۆر دڵخۆش‌و شدمان ده‌بێت به‌وه‌ی کهتوانیبێتی خزمه‌تێکی کردبێت. به هاوڕێکانی ده‌ڵێت ئێستا زۆر دڵ خۆشوو ئاسوده‌م. به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و ئاسودهیو دڵخۆشیه‌ی کاکه‌برا زۆر ناخایانێت مینێک له‌ژێر قاجی کاکهبرای ئاسوده‌و دڵ پڕ له هیوا ده‌ته‌قێته‌وه کۆتایی به‌ژیانی ئه‌م پێشمه‌رگه جوامێره خه‌مخۆره‌ی گهلهکهمهن ده‌هێنێت!!!!!!!!!!!!!!! ده‌توانین بڵێن کاکهبرای جوانه‌مه‌رگ بۆ کورد ژیا‌و بۆ کورد گیانی به‌ختکرد. شایه‌نی باسه بڕیاری دابوو دوای نه‌ورۆز زه‌ماوه‌ندی هاوسه‌رگیری بکات، به‌ڵام خۆشه‌ویستی نیشتیمان‌و خه‌ڵکی کوردستان جێگه‌ی به‌خۆشه‌ویستی هاوسه‌ر گیری لێژکردبوو له‌لای کاکهبرای قاره‌مان. شه‌هید بونی کاکه‌برا خه‌ساره‌تێکی گه‌وره بۆ له {ی. ن. ک}و بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی گه‌لی کورد که‌وت، وه کۆستێکی گه‌وره‌بوو بۆ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی کاکهبرایان ده‌ناسی. بۆیه له کاتی شه‌هید بونی کاکه‌برا له هه‌موو ماڵێک ده‌بێته شین له هه‌موو گوندێکی ناوجه‌ی شارباژێر تازیه‌و پرسه داده‌نرێت وه به‌هه‌زاران که‌س به‌شداری پرسه‌که‌ی ده‌که‌ن، شایه‌نی باسه باوکی و دایکی کاکابرا بهخهموو سویو بهژارهی ئه‌م کۆسته گه‌وره‌یه‌وه سه‌ریان نایه‌وه، وه برایه‌کی کاکه‌برا به ناوی عپمان به هامان شێوه مینی پێدا ده‌ته‌قێت و ئه‌ویش شه‌هید ده‌بێت واته ئه‌م خانه‌واده شۆڕشگێڕه له پێناوی کوردا کوردستاندا بڕانه‌وه.
هه‌زاران سڵاو له‌گیانی پاکی شه‌هید کاکهبراو گشت شه‌هیدانی ڕێگای ڕزگاری کورد‌و کوردستان
هێمن مه‌لا كه‌ریم به‌رزه‌نجى


هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر