رِاڤه و وشه‌دان
بۆ قورئان
چه‌ند ساتێك له خزمه‌تى قورئانى پرِ به‌خشش، راڤه و شیكردنه‌وه‌یه‌كى كورتى سوره‌ى فاتیحه
1) بِسْمِ اللهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِیمِ : به‌ناوى خواى به‌خشنده‌ى میهره‌بان، خودایه كه كانگاى لێخۆشبوو‌ن و سۆز و به‌زه‌ییه.
لاى ئیمامى شافیعى ره‌زا و ره‌حمه‌تى خواى لیبێت، ((بیسم لا.....)) ئایه‌تێكه له سوره‌تى فاتیحه و، پێویسته بخویندرێتهوه و چاوى لیبكرێت وه‌ك ئایه‌ت، ته‌نانه‌ت له نوێژیش دا، به‌ڵام لاى زانایانى گه‌وره‌ى وه‌ك ئیمامى ئه‌بو حه‌نیفه و ئیمامى مالیك((ره‌زا و ره‌حمه‌تى خوایان لێبێت)) ئایه‌تێك نى یه له سوره‌تى فاتیحه.
2) سووپاس و ستایش بۆ خوای په‌روه‌ردگاری جیهانیان، (ال) ى سه‌ر ((حه‌مد)) بۆ ئیستیغراقه و، پێویسته هه‌موو سووپاس و ستایشه‌كان بۆ خواى گه‌وره بێت، به شێوه‌ى وته، و كردار. لله ناوێكى خواى گه‌وره و میهره‌بانه، رب العالمین: په‌روه‌ردگارى جیهانیان، مه‌به‌ست له بونیاتنه‌ر و درووست كه‌ر و خاوه‌نى جیهانیانه، جیهانى دوونیا و جیهانى قیامه‌ت، جیهانى مادى و مه‌عنه‌وى، هه‌موو جیهانه‌كان.
3) به‌خشنده‌ی میهره‌بان ، ره‌حمان سیفه‌تێكه بۆ گه‌وره‌ى خودا و،مه‌به‌ست له فراوانى لیبورده‌یی و به‌خشنده‌یی خودایه، ره‌حیم سیفه‌تێكى دیكه‌یه و مه‌به‌ست له به‌ردوامى ئه‌و بهخشندهییهیه كه خوداى گه‌وره هه‌یه‌تى،
44) خاوه‌نی رِۆژی قیامه‌ت، مالیك سیفهتیكه بۆ خوداى گه‌وره (الله)، یوم ا‌لدین یش رۆژى پاداشته، كه مه‌به‌ست لێى پاداشتى چاكه كارانه به به‌هه‌شت وسزادانى خراپه‌كارانه به دۆزه‌خ.
5) (خوایه) به ته‌نها هه‌ر تۆ ئه‌په‌رستین، و ته‌نها هه‌ر له تۆ داوای یارمه‌تی و پشتیوانى ئه‌كه‌ین.
6) خوایه رێنمووییمان بكه بۆ رێگه‌ى راست، اهدنا: هیدایه‌تمان بده و، رینموویمان بكه.(الصراط) به‌هه‌ردوو شێوه‌ى سین و ساد ((السراط) و (الصراط) دهخویندریتهوه و،ماناى رێگه ده‌دات، المستقیم: راست، خوایه هیدایه‌تمان بده به زانیارى سوود به‌خش و كرده‌وه‌ى چاك كه رهزامهندبیت له‌سه‌رى.
7) رێگه‌ى ئه‌وانه‌ی كه چاكه‌ت له‌گه‌ڵ كردوون نه‌ك (رێگه‌ى) ئه‌وانه‌ی كه خه‌شمت لێ‌گرتوون ، و نه‌ك (رێگه‌ى) گومرایان.
راڤه و لیكدانهوهى : هێمن مه‌لا كه‌ریم به‌رزنجى

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر