مه‌حوى به‌رزنجى گه‌وره شاعیرى كورد
مه‌حوى، كه به‌یه‌كێك له كه‌له شاعیرانى كورد ناسراوه، له بنه‌ماله‌ى مه‌لازاده و، خانه‌دان و، زانیارانى به‌رزنجه یه، له لقی بنه‌ماڵه‌ی میره سووره‌یی به‌رزنجى .
له ناو به‌رزنجه دا، كه به ئه‌زهه‌رى كوردستان ناسراوه، هه‌زاران زانا و عالیم و عاریف و پیرى ته‌ریقه‌ت و كه‌سی ئه‌كادیمى و ، دكتۆر و پرۆفیسۆرى ، وه‌كو ((مه‌حوى، شێخ مارفی نودێ، حاجى باباشێخى به‌رزنجى،خاڵه‌مین، مه‌زڵووم، موحه‌مه‌دى مه‌ده‌نى و،..... )) ههلكهوتووه و، له ئیستاشدا، زۆربه‌ى كایه و جومگه گرنگه‌كانى دام و ده‌زگاكان و حكومه‌ت به ده‌ست خانه‌دانانى به‌رزنجى یه‌وه‌یه. ئه‌مه‌ش مایه‌ى شانازییه بۆ شارۆچكه‌ى به‌رزنجه‌ى زیدى عالیمان و عاریفان.
م.هیمن مه‌لا كه‌ریم به‌رزنجى
7 / 3 / 2015
مه‌حوی
1830-1904 زایینى
ناوی موحه‌مه‌ده ، كورِی مه‌لا عوسمانى باڵخییه، له‌نه‌وه‌ی پیر و دانا، شێخ رِهشى به‌رزنجى و له بنه‌ماله‌ى میره سوورى به‌رزنجى یه ..
له ساڵی 18300 له سلێمانی هاتوَته دنیاوه، به حهوتساڵی چووه‌ته به‌ر خوێندن و لـــــــه شــــــارهكــانی ســـنه و سابـــــــــڵاغ خوێندوێــتی.
لـه ساڵی 1904 كوَچی دوایی كردوه له خانه‌قاكه‌ی خوَی به خاك سپێردراوه
لـــه هـهرِهتی تـهمهنیدا جوَش وخـروَشـێك له دڵی دا پهیـدابـووه و به‌ره‌و مه‌یدانی عه‌شقى بردووه،
هه‌ر ئه‌و عه‌شقه به‌ره‌و مه‌یدانی ئیلهامی هوَنراوه وتنی بردووه و وشه‌ی مه‌حوی وه‌ك نازناوێك بۆ خۆى هه‌ڵبژاردوه...

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر