پەڕتووکی [ فۆتۆشۆپ سی ئێس، فۆتۆشۆپی هەشت و نۆ]، نووسینی [هێمن مەلا
کەریم بەرزنجی] یە و ، لە ساڵی [2006] وەک یەکێک لە بڵاوکراوەکانی [چاپەمەنی ئارام] و لە دوو توێی [192] لاپەڕەی ئەی چوار ، بە تیراژی [2000] دانە چاپ و بڵاوکرایەوە، جێگەی ئاماژەیەکێک بوو لە کتێبە بەنرخ و بەسوودەکان لە کاتی خۆیدا و ، بەم پەڕتووکەوە پێنج کتێبی تایبەت بە فۆتۆشۆپم چاپ و بڵاوکردۆتەوە. لە ساڵی 2008 تا هەنووکەش تەنها کتێبی ئەکادیمی زانستی تایبەت بە زانکۆکان دەنووسم و چاپ و بڵاوی دەکەمەوە، کە خۆش بەختانە تەنها کتێبی بواری تەکنەلۆژیای زانیاری و کۆمپیوتەر، سەد کتێبی تێپەڕاندووە. ئەمە جگە لە پەڕتووکی بوارەکانی تری وەک زانایان، دەستخەت، شێعر، چیرۆک، لێکۆڵینەوە، وێژە، ڕەخنە، ڕاڤە و لێکدانەوەی قورئان، مێژوو، لاوان، زمان و وەرگێڕان.
هێمن مەلا کەریم بەرزنجی

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر