جوانترین و نایابترین ده‌ستخه‌تى مه‌ولودنامه‌ى به‌رزه‌نجى
گه‌وره زاناى كورد، مامۆستا مه‌لا (جه‌عفه‌ر كورِى مه‌لا حه‌سه‌نى به‌رزه‌نجى كورى مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمى به‌رزه‌نجى ناسراوو به –مه‌زڵووم-)، نووسه‌رى
(مه‌ولوودنامه)یه كه به (مه‌ولوودنامه)ى (به‌رزه‌نجى) ناسراوه. عه‌لامه‌ى به‌رزه‌نجى، موفتى مه‌دینه‌ى مونه‌وه‌ره بووه، هه‌روه‌ها ئیمام و خه‌تیب و موده‌ریسی مزگه‌وتى نه‌به‌وى بووه، له دوواى خۆى كۆمه‌لێك شێعر و چه‌ند كتیبێكى به دیارى بۆ به‌جێهێشتووین، له‌سه‌ر چاوه‌كاندا وه‌ك فه‌رمووده ناسیش ناوى هاتووه.
(مه‌ولوودنامه)یه كه به (مه‌ولوودنامه)ى (به‌رزه‌نجى) ناسراوه. عه‌لامه‌ى به‌رزه‌نجى، موفتى مه‌دینه‌ى مونه‌وه‌ره بووه، هه‌روه‌ها ئیمام و خه‌تیب و موده‌ریسی مزگه‌وتى نه‌به‌وى بووه، له دوواى خۆى كۆمه‌لێك شێعر و چه‌ند كتیبێكى به دیارى بۆ به‌جێهێشتووین، له‌سه‌ر چاوه‌كاندا وه‌ك فه‌رمووده ناسیش ناوى هاتووه.
(( مه‌ولودنامه )) ى عه‌لامه‌ى به‌رزه‌نجى زۆر بڵاوه و، جێگه‌ى بایه‌خى نوسه‌ران و زانایان بووه و، خۆشبه‌خاته 10 نووسخه‌ى ده‌ستخه‌تى لاى من هه‌یه. ئه‌م كتیبه له‌هه‌موو روویه‌كه‌وه توێژینه‌وه‌ى له‌باره‌وه كراوه و، سه‌دان جار، دوواى ته‌حقیق و په‌راوێز بۆ نووسین چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه، یه‌كێك له‌و راڤه و شهرحانه به‌ناوى (( تلحین الصنج ))و، له‌لایه‌ن ((عه‌بدولره‌حیم)) ناسراو به ((السیوطی المالكی الجرجاوی))، ئه‌نجامدراوه و، له چاپخانه‌ى ((الهلال)) له ساڵى ((1321ك – 1903ز))، له دووتوێى ((79)) لاپه‌ره‌دا، چاپ و بلاوكراوه‌ته‌وه و، نووسخه‌ى لاى ئێمه هه‌یه.
هه‌روه‌ها ده‌ستنووسی كتێبى (( القول المنجى على مولد البرزنجی )) ى دانه‌ر (( الشیخ الامام العلامه محمد بن احمد علیش المالكی)) له‌به‌رده‌ستى ئێمه‌دا هه‌یه كه له باره‌ى ((مولد))ى زاناى به‌رزنجى یه‌وه نووسراوه و، له دووتوێی ((62)) لاپه‌ره‌دا، خراوه‌ته رِوو، هاوكات ئه‌م به‌رهه‌مه چاپ و بلاوكراوه‌ته‌وه.
كتێبى ((مدارج الصعود الى اكتساء البرود)) ى نووسه‌ر ((الشیخ محمد نووی))یه‌كێكى تره له‌و سه‌رچاوانه‌ى كه شه‌رح و رِاڤهى ((مولد))ى زاناى به‌رزنجى یه و، له دووتوێی ((88)) لاپهرِهدایه و، نووسخه‌ى لاى ئێمه هه‌یه.
هه‌روه‌ها یه‌كێك له‌و كتێبانى تر كه ((مه‌ولودنامه)) ى به‌رزنجى له خۆده‌گرێت و، دوواى سه‌رنج و تیبینى و په‌راوێز بۆ نووسین چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه، كتیبى ((المجموع مشتمل على مولد النبـی صلى الله علیه وسلم للبرزنجی، و الدیبع و، والعزب )) ـــه، و جگه له ده‌قی ((مولد))، له حاشییهكاندا، وشه پێویسته‌كانیش لێكدراوه‌ته‌وه و، به حاشییه نووسراوه، ئه‌م كتێبه له (ربیع اول – 1342ه)) له (( میسرِ)) چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه، و نووسخه‌ى چاپی ئه‌م كتیبه لاى ئێمه‌هه‌یه و، پاراستوومانه.
ئه‌م كتیبه‌ى زاناى به‌رزنجى، جگه له سه‌دان چاپ و به دووادا چوون و ته‌حیق و توێژینه‌وه و، شهرحكردن له‌باره‌یه‌وه، بۆ زۆرێك له زمانه‌كانى جیهان وه‌رگێردراوه، وه‌كو ئینگلیزى و .....، ئێستا نووسخه‌ى وهرگێرِاوى ئینگلیزى لاى ئێمه هه‌یه كه له‌لایه‌ن (( Zawiyah Qadariyah )) وهرگیرِدراوه له ساڵى (( 1426ه)) به ناوى (( The Mawlid of Imam al-Barzinji .
جوانترین و نایابترین نووسخه‌ى (مولوودنامه)ى (به‌رزه‌نجى) كه تاهه‌نووكه به‌رده‌ست من كه‌وتووه، له لایه‌ن (ئیبراهیم خولوسی سهمباویی)یه‌وه نووسراوه‌ته‌وه، كه زۆر به جوانى و هونه‌رمه‌ندانه رازێنراوه‌ته‌وه و، ورده‌كارى ته‌واوى بۆ كردووه و، كارێكى زۆر سه‌رنج راكێشه و، مرۆڤ چێژ وه‌رده‌گرێت له بینین و خویندنه‌وه و، به روونى هه‌ست به تامه‌زرۆى نووسهرهوهكهى ده‌كرێت كه چه‌نه عاشقى ئه‌و كتیبه بووه، بۆیه هێنده‌ش بايه‌خى پێداوه.
هێمن مه‌لا كه‌ریم به‌رزه‌نجى

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر