الكامل فی شرح الشامل للعوامل
نظم العلامه (الشیخ المعروف النودهی)
ئه‌م كتیبه، راڤه‌و لێكدانه‌وه و په‌راوێز نووسی مامۆستا ((مه‌لا موحه‌مه‌دى كورِى
مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌دى شافیعی)) یه، كه به (موحه‌مه‌دى شافیعى) ناسراوه، به‌رهه‌مه‌كه چاپی یه‌كه‌مه و، له ساڵى 2017ز، دا چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه، له دووتوێى(157) لاپه‌ره‌دا، له چاپخانه‌ى سیما له شارى سلێمانى، به تیراژى 600 دانه، و ژماره‌ى سپاردنى (1183) ى ساڵى (2017) .
جێگه‌ى ئاماژه یه، مامۆستا (نورى فارس حه‌مه‌خان حه‌سه‌ن) پێشه‌كى یه‌كه‌مى بۆ نووسیووه، و مامۆستا (مه‌لا ئه‌حمه‌دى شافیعی)یش پێشه‌كى دووه‌مى بۆ نووسیووه، پاشان مامۆستاى راڤه‌كار (مه‌لا موحه‌مه‌دى شافیعى) پێشه‌كى سێهه‌مى نووسیووه وه‌ك راڤه‌كار و لێكدهرهوهى به‌رهه‌مه‌كه‌ى نۆدێی.
دوواى كورته‌یه‌ك له ژیان نامه‌ى مامۆستا (مه‌لا شێخ مارفى نۆدێى به‌رزه‌نجى)، شیكردنه‌وه‌ى راڤه‌كار ده‌ست پێده‌كات له لاپه‌ره (14) هه‌تاوه‌كو لاپه‌ره (133)، و، له لاپه‌ره (134) تا (148) ده‌قه‌كه‌ى (مه‌لا مارفى نۆدێى به‌رزه‌نجى) وه‌ك خۆى دانراوه و، بڵاوكراوه‌ته‌وه، پاشان ناوى سه‌رچاوه‌كان دێت كه (44) سه‌رچاوه‌ى تێدا به‌كارهاتووه و، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ى ده‌وڵه‌مه‌ندى به‌رهه‌مه‌كه‌یه، هه‌رچه‌نده ته‌نها كارى خودا بێ هه‌ڵه و په‌ڵه‌یه.
هیواى سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامى بۆ مامۆستاى دانه‌ر ده‌خوازم و، زۆر زۆر سوپاسی ده‌كه‌م بۆ ئه‌م دیارییه گه‌وره و پربایهخهى پێشكه‌ش به‌منى چكۆڵه ى كردووه، هیوادارم له ئاست ئه‌م دیاریییه دا بم.
هێمن مه‌لا كه‌ریم به‌رزه‌نجى
كوردستان - سلێمانى – مامه یاره

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر