عه‌با پۆشی و هونه‌رى بازار گه‌ریی
راستى ماوه‌یه‌ك بوو سه‌رنجى عه‌با پۆشهكانم ده‌دا و، چه‌ند شتێك لام جێگه‌ى سه‌رنج بوو، وه‌ك ئه‌وه‌ى عه‌با بپۆشیت و ماكیاجێكى زۆر ورد و سه‌رنج راكێش و جووان
بكه‌یت، یاخود له‌گه‌ڵ ئه‌و جوانكارییه‌ش قاچه‌كانت و پوزهكانت له كاتى هه‌نگاو نان و سه‌ركه‌وتن به قادرمه‌دا وهدهربخهیت و سه‌رنجى ئه‌وانه‌ى له دوواتهوه ده‌رۆن بۆخۆت په‌لكێش بكه‌یت.
بكه‌یت، یاخود له‌گه‌ڵ ئه‌و جوانكارییه‌ش قاچه‌كانت و پوزهكانت له كاتى هه‌نگاو نان و سه‌ركه‌وتن به قادرمه‌دا وهدهربخهیت و سه‌رنجى ئه‌وانه‌ى له دوواتهوه ده‌رۆن بۆخۆت په‌لكێش بكه‌یت.
ئه‌مه‌م له ئه‌مرۆ دا به روونتر و ورد تر دیت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى له‌و شوینه‌ى لێى بووم، خانمى جوانتر و كهشخهتریشی لێ‌بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى خانمه‌كانى تر عه‌با به‌سه‌ریش نه‌بوون، كه‌چی كه‌سیان وه‌ك ئه‌و خانمه سه‌رنجى كورانیان په‌لكێش نه‌كرد كه له‌گه‌ڵ عه‌با پۆشییهكهى دا، هونه‌رى بازارگه‌ریی پهیرهوو كردبوو، تا كوران بۆ لاى خۆیی رابكێشێت. كاتێك هه‌نگاوه‌كانى به‌سه‌ر قادرمه‌كاندا ده‌نا، قاچه ناسكه‌كانى و پوزه خرپنهكهى كه رووت بوون ، سه‌رنجى كورانى راده‌كێشا، چاوه‌كان و نیگاكانى كورى ئاویزانى جوانییه‌كانى خۆیی ده‌كرد، له رێگه‌ى وهردهخستنى به‌شێكى له‌شییه‌وه و بۆ ماوه‌یه‌كى كورت و كاتى، به‌ڵام له‌كاتى رۆیشتنى ئاسایی و له ته‌ختانى دا، به هیچ جۆرێك قاچ و پوزهكانى ده‌رنه‌ده‌كه‌وت، ئیدى ئه‌وه‌م وهبیرداهات كه له‌گه‌ڵ عه‌با پۆشیشدا ده‌كرێت بازارگه‌رى رهچاوو بكرێت، تا كورێك عاشقى جووانییهكانى خۆیی بكات و شووى پێبكات.
هێمن مه‌لا كه‌ریم به‌رزنجى

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر