بۆ --- هه‌ڵه‌بجه ----
هه‌ڵه‌بجه‌كه‌م،
وا سی ساڵه برینى جه‌سته‌ى شهكهتت
خوێنى لێدێت ....
فواره‌ى خه‌م ، له زامى تۆ دێته خوارێ.
ئهشكى خوێنبن ،
له چاوى قوربانیانى رزگاربووى تۆ قه‌تیسماوه
هه‌رگیز هه‌رگیز وشك ناكات و
به وێنه‌ى شه‌سته بارانێ، دا ئه‌بارێ.
****هه‌ڵه‌بجه‌كه‌م،
وا سی ساڵه برینى جه‌سته‌ى شهكهتت
خوێنى لێدێت ....
فواره‌ى خه‌م ، له زامى تۆ دێته خوارێ.
ئهشكى خوێنبن ،
له چاوى قوربانیانى رزگاربووى تۆ قه‌تیسماوه
هه‌رگیز هه‌رگیز وشك ناكات و
به وێنه‌ى شه‌سته بارانێ، دا ئه‌بارێ.
هه‌ڵه‌بجه‌كه‌م،
تۆ مۆرێكى ره‌شی و دراى له نێووچاوى
به ناو شۆرشگێرى دوێنێ و
دز و بازرگانى ئهمرِۆ.
هه‌ڵه‌بجه‌كه‌م،
هه‌ناسه‌ى سارد، خه‌م و حه‌سره‌ت ...
نابێته هه‌توانێك بۆ تۆ.
****
هه‌ڵه‌بجه‌كه‌م،
له ئاست تۆدا شهرمهمگرێ
باسی هه‌رێمى كورد بكه‌م.
****
هه‌ڵه‌بجه‌كه‌م،
تۆ لانكه‌ى عیلم و
عیرفان بووى.
تۆ مه‌ڵبه‌ندى ...
شۆره سوارانى ئیسلام بووى.
****
هه‌ڵه‌بجه‌كه‌م،
سه‌ر هه‌ڵبره و ...
له بڵندى خۆت برِووانه.
له ساڵیاتدا ،
مه‌لا عوسمان، عادیله خان، تاهیر به‌گت، لا میوانه.
****
هه‌ڵه‌بجه‌كه‌م،
سه‌ر هه‌ڵبره و ...
له گه‌وره‌ى خۆت برِووانه.
له ساڵیاتدا ،
سوڵتان ئیسحاقى به‌رزنجى و ...
عێڵى یارت لا میوانه.
له ئاست تۆدا شهرمهمگرێ
باسی هه‌رێمى كورد بكه‌م.
****
هه‌ڵه‌بجه‌كه‌م،
تۆ لانكه‌ى عیلم و
عیرفان بووى.
تۆ مه‌ڵبه‌ندى ...
شۆره سوارانى ئیسلام بووى.
****
هه‌ڵه‌بجه‌كه‌م،
سه‌ر هه‌ڵبره و ...
له بڵندى خۆت برِووانه.
له ساڵیاتدا ،
مه‌لا عوسمان، عادیله خان، تاهیر به‌گت، لا میوانه.
****
هه‌ڵه‌بجه‌كه‌م،
سه‌ر هه‌ڵبره و ...
له گه‌وره‌ى خۆت برِووانه.
له ساڵیاتدا ،
سوڵتان ئیسحاقى به‌رزنجى و ...
عێڵى یارت لا میوانه.
هێمن مه‌لا كه‌ریم به‌رزنجى
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر