دابڕان
-1-
ماوەیەكە دەنگت نی یە
بۆیە هەواڵت دەپرسم.
واتێنەگەی بیرم كردوی !؟
لەدابڕان زۆر دەترسم .
-2-
زۆرم نامە بۆ هاتووە
بەڵام جێگەی هیچ ناگرێ .
هیچم تیانەخوێندوونەوە
لەهەست وسۆزی تۆ بچێ .
-3-
ئێستا ناوێرم وەك جاران
سەیری وێنەكانت بكەم .
دەترسێم لەدەریای ئەشكا
بەرەو مردن گینگڵ بدەم .
-4-
كە ئێواران تۆدەبینم
من خۆمم بیر دەچێتەوە .
هێندە مەستی چاوت دەبم
بەئەستەم خۆم بیردێتەوە .
هێمن مه‌لا كه‌ریم به‌رزنجى
تێبینى // وینه‌كه هێمن مه‌لا كه‌ریم به‌رزنجى یه له شارۆچكه‌ى "به‌رزنجه"

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر