به‌سمه‌له
بِسْمِ اللهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِیمِ
ب: به. وه. پشت به‌ستن به. لێره‌دا بۆ پشت به ستنه به‌ناوى خواى گه‌وره. چونكه مه‌به‌ستى درووست لێره‌دا، داواكردنى یارمه‌تى و رێنوێنییه له خواى گه‌وره، هه‌روه‌ها
سوپاسی خوا و پهرستنیشه. له سه‌ر ژێرهیی ((كهسرهیی)) پیتى ((ب)) بۆ چونى جیاواز هه‌یه له لایه‌ن زمانهوانهكانهوه، زاناى گه‌وره ((سیبوهیهى)) پێى وایه هۆكارى بوونى ئه‌م ژێرهیه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى كه كرداری ((ب)) هه‌میشه ((مهجرور)) كردنه و، له‌به‌ر ئه‌م هۆیه ژێره ((كهسرهیی)) بۆ دانراوه تا له‌گه‌ڵ كردارهكهییدا بگونجێت كه ئه‌نجامى ده‌دات.به‌ڵام هه‌ندێك له زانایانى تر پێیان وابه ((ب)) له بنچینه دا، ((بى)) بووه و، ((ی)) لابراوه، به‌ڵام ژێره ((كه‌سره)) له‌گه‌ڵ ((ی)) شیاوه و جێگه‌ى گرتۆته‌وه،
اسم: ناو. دهربرینێكه به‌كاردێت بۆ ناسینه‌وه و جیا كردنه‌وه‌ى شته‌كان له یه‌كترى وه‌كو ناوى مرۆڤ، دار و دره‌خت، شت، كه‌ل و په‌ل پێداویستى رۆژانه. لاى زمانه‌وانه‌كان بۆچوونى جیاواز هه‌یه له‌سه‌ر بنه‌ما و بنچینه‌ى ئه‌م وشه‌یه، و لاى ((به‌سری))یه‌كان له ((السمو)) وه‌رگیراوه، كه ماناى به‌رزى و باڵایه‌تى ((العلو)) هه‌یه و، بنچینهكهى ((سما – یسمو- سموا)) بووه، بنچینه‌ى ((سمو)) كۆتایی نه‌خۆشه ((المعتل الاخر)) و، پیتى نه‌خۆشی ((واو)) لابراوه، و بووه به ((سم))، و له‌سه‌ره‌تایه‌وه ((ا)) بۆ زیادكراوه و بووه به ((اسم))، هه‌روه‌ها كۆكه‌یی ((جمع)) بریتى بووه له ((اسماْ )) و ((اسامی)). وه‌لێ لاى ((كوفی))یه‌كان له ((وسم- یسم – وسما - وسمه)) وه‌رگیراوه، كه به‌ماناى نیشانه ((علامه)) دێت.
الله:خودا. خووا. ئه‌ڵڵا. یه‌كێكه له ناوه‌كانى خواى گه‌وره و تایبه‌ت كراوه ((عه‌له‌م)) بۆ خواى گه‌وره‌ى تاك و ته‌نها. ته‌نها خواى گه‌وره شایسته‌ى په‌رستنه و، ژیریی و ئاوه‌ز و ژیربێژیى مرۆڤ له ئاست خوادا سه‌رسامه. ده‌وترێت ئه‌م ناوه له بنچینه‌دا ((الاله)) بووه، كه هه‌مزه‌ى دووه‌مى به هۆی زۆر دووباره بوونه‌وه لابراوه و مانا ره‌سه‌نه‌كه‌ى ((په‌رستن)) و ((سه‌رسام بوون))ـه.
الرحمن: به‌خشنده. به‌خشه‌ر. ده‌هه‌نده. بهخشندهییهكى فراوان و مه‌زن. بێ‌سنوور له به‌خشنده‌یی دا، كه رِهنگه مرۆڤ له بێسنورییهكهى سه‌رسام ببێت. ناو و سیفه‌تى خواى گه‌وره‌یه و ئه‌م سیفتهش به‌خشنده‌یی یه به‌رامبه‌ر به هه‌موو گیانله‌به‌ره‌كان. له رووى زمانه‌وانییه‌وه له وشه‌ى ((الرحمه)) وه‌رگیراوه و، ماناى "دڵناسكى و به‌سۆز بوون" ده‌دات، ((رِهحمان)) له‌سه‌ر كێشی ((وه‌زن)) ((فه‌علان))ـه‌كه ئاماژه‌یه بۆ فره زۆریی سیفه‌تى به‌خشنده‌یی، وه‌كو فره تینوو ((زۆر تینوو، عه‌تشان)).
الرحیم: میهره‌بان. دلۆڤان. دڵاوا. ناو و سیفه‌تى خواى گه‌وره‌یه و، به‌ماناى میهره‌بانى به‌رده‌وامه. ناوێكه كه دهربرینهكهى گشتییه و، ماناكه‌ى تایبه‌ته. له‌سه‌ر كێشى ((وه‌زنى)) ((فهعیل))ــه، واته ((ره‌حیم – فهعیل)).
هه‌ردوو وشه‌ى ((ره‌حمان)) و ((ره‌حیم)) له ((الرحمه)) وه‌رگیراوون و، ماناى فره‌یی و زیاده‌یی ((مبالغه)) ده‌دات، به‌ڵام به‌خشنده‌یی ((ره‌حمان)) فره‌تر و ، زیاتره له میهره‌بانى ((ره‌حیم))، و به‌خشنده‌یی ((ره‌حمان)) بۆ هه‌موو درووستكراوه‌كان و گیانله‌به‌رانه، له كاتێكدا به‌خشنده‌یی ((ره‌حیم)) تایبه‌تى ئیماندارانه. وه‌ك خواى مه‌زن ده‌فه‌رموێت(( وَكانَ بِالْمُۆْمِنِینَ رَحِیماً)) به‌خشنده‌یى ره‌ها ((ره‌حمان)) بۆ جگه له خواى گه‌وره به‌كارناهێنرێت، به‌ڵام میهره‌بانى ((ره‌حیم)) به‌كارده‌هێنرێت. كورى كه‌سیر ((ئیبن كه‌سیر)) خوالێى خۆشبێت، ده‌فه‌رمووێت: به‌خشنده‌یی ((ره‌حمان)) فره‌یی و زیاده‌ییه‌كى ((مبالغه)) زۆرتر و توندترى هه‌یه له میهره‌بانى ((ره‌حیم))، هه‌روه‌ها كورى جه‌ریر ((ئیبن جه‌ریر)) وه‌ها تێگه‌یشتووه و رازییه به‌م لیكدانه‌وه‌یه و، له راڤه و لێكدانه‌وه‌كانى تر‌ى پێشینیش ((سه‌له‌ف)) هه‌مان بۆچوون هاتووه.
بسم الله (به‌ناوى خواى) الرحمن الرحیم (به‌خشنده‌ى میهره‌بان).
بِسْمِ اللهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِیمِ : به‌ناوى خواى به‌خشنده‌ى میهره‌بان، خودایه‌ك كه كانگاى لێخۆشبوو‌ن و سۆز و به‌زه‌ییه. لێره‌دا بۆمان روون ده‌بێته‌وه كه ده‌بێت پشت به خوا ى گه‌وره ببه‌ستین، هه‌روه‌ها بۆ نزا و پارانهوهش ناو و سیفه‌ته‌كانى خوا به‌كاربهێنین و هاوارى بۆ به‌رین، نه‌ك هاوار بردن بۆ مردوو، یان گۆر و پیاو چاكان، ناو و سیفه‌ته‌كانى خواى گه‌وره‌ش زۆرن و ده‌توانین هه‌ریه‌كه‌یان به‌كاربه‌رین بۆ نزا و پارانه‌وه و هاوار بۆ بردن. هه‌روه‌ها ده‌ستپێكردنى هه‌موو كاره خێر و، چاكه‌كانمان به ناوى خواى گه‌وره ده‌ست پێبكه‌ین و پشتى پێببه‌ستین تا پشتگیرمان بێت و پاڵپشتیمان بكات و سهركهوتوومان بكات. پێویسته ته‌نها پشت به خوا ببه‌ستین.
په‌ناگرتن به خوا له شه‌یتانى به‌نه‌فرین كرا‌و، پێش به‌سمه‌له
ئیستیعازه پێش به‌سمه‌له
په‌نا گرتن به خودا له شه‌یتانى به نه‌فرین كراو‌و (( اعوژ با الله من الشیگان الرجیم)) ، ئیستیعازهیه، پێغه‌مبه‌ر ((دروود و سه‌لامى خواى له‌سه‌ربێت)) كه هه‌ڵده‌ستا بۆ نوێژ و، دوواى نوێژ دابه‌ستن ((الله اكبر)) به ئیستیعازه ده‌ستى به نوێژ خوێندنه‌كه‌ى ده‌كرد، كه به بێده‌نگى ده‌یخوێند، واته نوێژ خوێنانى دووای و ریزه‌كانى تر گوێیان لێنهدهبوو، له‌م باره‌یه‌وه به‌ڵگه‌ى فه‌رمووده زۆره، بۆ نموونه له ((بوخارى 10/242)) هاتووه كه ئوبه‌ى كورى كه‌عب گێراوییهتییهوه: پاشان پێغه‌مبه‌ر ((دروود و سه‌لامى خواى لیبێت))، په‌ناى ده‌گرت به خواى گه‌وره له شه‌یتانى به نه‌فرین كراو‌و، له ده‌ست لێوهشاندنى، له فووى و رارایی درووستكردنى و مشه‌ى لوت به‌رزییه‌كه‌ى، كاریگه‌ریی یه گومراكارییهكهى.
به‌ڵام به‌لاى زاناى پایه‌به‌رز ((موحه‌مه‌د كورى ناسرهدینى ئه‌لبانى)) یه‌وه ((رِهحمهتى خواى لیبێت))، باشتر وایه بووترێت: ((اعوژ با الله السمیع العلیم من الشیگان الرجیم )) ، دیاره جگه له ((ئه‌لبانى)) هه‌ندێك زانایانى تریش ئه‌م بۆچوونه‌یان هه‌یه وه‌كو ((رافیعى)). چونكه فه‌رمووده‌ى درووست له‌به‌ر ده‌سته كه ئه‌مه ده‌سه‌لمێنێت.
هه‌روه‌ها هه‌ندێك له شه‌رعزانان پێیان وایه ((ئیستیعازه)) له نوێژدا نییه و، پێویست ناكات، به‌ڵام ئیمام كورى حه‌زم ((ئیبن حه‌زم)) و ، ئیمامى ((نه‌وه‌وى)) و ((ئه‌لبانى)) و ((رافیعى)) پێیان وایه هه‌یه و، منیش رام له‌گه‌ڵ ئه‌م چوار زانایهدایه و، خواى گه‌وره‌ش له هه‌موومان زانا تره. و الله اعلم.
ئایا ((بِسْمِ اللهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِیمِ)) ئایه‌تێكه له سوره‌تى فاتیحه؟ یان نا ؟
لاى ئیمامى شافیعى ره‌زا و ره‌حمه‌تى خواى لیبێت، ((بسم لا.....)) ئایه‌تێكه له سوره‌تى فاتیحه و، پێویسته بخویندرێتهوه و چاوى لیبكرێت وه‌ك ئایه‌ت، ته‌نانه‌ت له نوێژیش دا، هه‌روه‌ها فهرموودهزانى گه‌وره شێخى ((ئه‌لبانى)) ره‌حمه‌تى خواى لیبێت، دوواى توێژینه‌وه‌یه‌كى ورد گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ى كه خویندنى به‌سمه‌له له سه‌ره‌تاى خویندنى سوره‌تى فاتیحه‌دا، له نوێژدا به شێكه له سوره‌ته‌كه و، پێویسته له نوێژیی ((جههرى)) دا، به بێده‌نگى و به په‌نهانى بخوێنرێت. به‌ڵام لاى زانایانى گه‌وره‌ى وه‌ك ئیمامى ئه‌بو حه‌نیفه و ئیمامى مالیك((ره‌زا و ره‌حمه‌تى خوایان لێبێت)) ئایه‌تێك نى یه له سوره‌تى فاتیحه و له سوره‌ته‌كانى تریشدا ((بسم الله .....)) ئایه‌ت نى یه.
به‌ڵام بۆ خوێندنه‌وه‌ى به ده‌نگى به‌رز، دوو بۆ چوون هه‌یه و، ئه‌وانه‌ى به هیچ جۆرێك ده‌نگیان بۆ به‌رز نه‌كردۆته‌وه وه‌كو سوفیانى سه‌ورى، عه‌بدوڵڵاى كورى موباره‌ك، ئیمامى ئه‌حمه‌د و ئیسحاقى كورى راههوهیی، و ئیمامى ئه‌بووحه‌نیفه((خواى مه‌زن له هه‌موویان خۆشبێت))، هه‌روه‌ها زاناى پایه به‌رز ((موحه‌مه‌دى كورى ناسرهدینى ئه‌لبانى)) به وردى له‌م بابه‌ته‌ى كۆلیوه‌ته‌وه و ساغى كردۆته‌وه كه درروست ئه‌وه‌یه به په‌نهانى و به بێ ده‌نگى بووترێت و ده‌نگى بۆ به‌رز نه‌كرێته‌وه، به‌ڵام ئیمامى شافیعى و یاوه‌رانى ((خواى مه‌زن له هه‌موویان خۆشبێت))بۆ چونیان جیایه و ده‌لێن وتنى به‌سمه‌له به‌ده‌نگى به‌رز سوونه‌ته، هه‌روه‌ها ئیمامى نه‌وه‌وى ((ره‌حمه‌تى خواى لێبێت)) زۆر فه‌رمووده‌ى له‌سه‌ر ئه‌م بۆچوونه‌ى ئیمامى شافیعى ((ره‌حمه‌تى خواى لیبێت)) هێناوه، به‌ڵام ئه‌لبانى ((ره‌حمه‌تى خواى لیبێت)) ساغى كردۆته‌وه كه هیچكام له‌م فه‌رموودانه درووست ((سه‌حیح)) و راشكاوانه ((سه‌ریح)) نین. هه‌روه‌ها ئه‌لبانى ((ره‌حمه‌تى خواى لیبێت)) ئه‌و قسه‌یه‌ى ئیمام كورى قه‌یم ((ئیبنولقه‌یم))یش ره‌ت ده‌كاته‌وه، كه ئیبنولقه‌یم ده‌فه‌رمووێت: ((پێغه‌مبه‌ر (دروودى خوى لیبێت) هه‌ندێك جار بهسمهلهى به ده‌نگى به‌رز ده‌فه‌رموو، زۆرینه‌ى جاره‌كانیش به په‌نهانى))، هاوكات ئه‌لبانى ((ره‌حمه‌تى خواى لیبێت)) ئه‌و قسه‌یه‌ى كورى ته‌یمییه ((ئیبنولتهیمییه))ش ره‌تده‌كاته‌وه، كه ئیبونوولتهیمییه ده‌فه‌رمووێت : ((له وانه‌یه له پێشدا خوێندنى به سمهله به ده‌نگى به‌رز بووبێت، دوواتر وازى لێهێنابێت، ئه‌مه‌ش ئیحتیماله)). پێموایه به‌لگه‌كانى به بێده‌نگى و به په‌نهانى خویندن به‌هێزتره. خواى گه‌وره‌ش له هه‌مووان زاناتره. و الله اعلم.
راڤه و لێكدانه‌وه‌ى : هێمن مه‌لا كه‌ریم به‌رزنجى

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر