له ساڵیادى ماڵئاوایی كه‌ڵه زاناى كورد : (( كاكه حه‌مه‌ى مه‌لا كه‌ریمى موده‌ریس)) دا
ماڵئاوا هه‌رمێ گوڵاوى
ماڵئاوا كاكه حه‌مه‌ى زمان و ئه‌ده‌ب و ره‌خنه و لێكۆلینه‌وه و مێژووى نه‌ته‌وه‌كه‌م .
رۆحت شادبێت به به‌هه‌شت
---------------------
حه‌مه‌ى مه‌لا كه‌ریمى موده‌ریس : ئه‌گه‌ر ته‌مه‌ن بگهرایهته دوواوه، ئه‌وا ته‌فسیرێكى كوردی ره‌وان و ورد و سه‌رده‌مییانه‌م ده‌نووسی .......
---------------------
ساڵیك به‌ر له ئێستا ::
ئه‌م شه‌و ، دوواى سه‌عات 122، مامۆستا و نووسه‌ر و لێكۆڵه‌رى گه‌وره‌ى كورد، (موحه‌مه‌دى كورى مامۆستا مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمى موده‌ریس)، ناودار به ((حه‌مه‌ى مه‌لا كه‌ریم))، دوواى تیپهرِكردنى 86 ساڵ ته‌مه‌ن، له نه‌خۆشخانه‌ى فارووق كۆچی دوواى كرد. مردنى كاكه حه‌مه‌ى مه‌لا كه‌ریم، كۆتاى دووا یادگارى بنه‌ماڵه‌ى موده‌ریس و، كۆتاى دوا توێژه‌ر و لێكۆڵه‌ر و راڤه‌كارى وردیی كوردى ئه‌ده‌بى كلاسیكه، كه شێوه‌زارى گۆرانى (هۆرامى) و سۆرانى و كرمانجى ده‌زانى، ئه‌مه جگه له زمانه‌كانى بێگانه وه‌ك عاره‌بی و فارسى.
له ده‌ستدانى كاكه حه‌مه، نه‌ته‌نها له ده‌ستدانى مرۆڤێكى ئاسایی بوو به‌س، به‌لكه له ده‌ستدانى ئه‌دیب و لێكۆڵه‌ر و مێژوو ناس و زمان زان و راڤهكارێكى بێ وێنه بوو، له ده‌ستدانى كه‌ڵه زانایه‌ك بوو، كه ره‌نگه هه‌ر گیز شوێنى پر نه‌كرێته‌وه. ماڵئاوا پیاوه ناودار و زانا و بهئهمهكهى كورد و كوردستان.
به‌م هۆیه غه‌مناكه‌وه، و له ساڵیادى ئه‌م كه‌ڵه زانایه‌ى كورد دا ، پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ى سه‌رجه‌م نووسه‌ران و ئه‌دیبان و،هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین و، له خواى گه‌وره داواكارین، مامۆستاى كۆچكردوو به به‌هه‌شتى به‌رین شاد بكات.
هێمن مه‌لا كه‌ریم به‌رزه‌نجى
بنه‌ماڵه‌ى شێخولئیسلامى موده‌ریسی به‌رزه‌نجى
12 ى 3 ى 2018



هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر