Menu Test

Welcome

بەخێربێن بۆ ماڵپەڕی د.هێمن شێخ عەبدولکەریم بەرزنجی
مامۆستای زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی | پسپۆڕیی وردیی زیرەکی دەستکرد | نووسەر و لێکۆڵەر

Matquee

بەخێربێن بۆ ماڵپەڕی د.هێمن شێخ عەبدولکەریم بەرزنجی ✦ توێژینەوەی زانستی ✦ بابەتی فێرکاریی زیرەکی دەستکرد ✦ فێرکاری بوارە تەکنەلۆژییەکانی تر ✦ شێعر و ئەدەب ✦ مێژووی بەرزنجه و کوردستان

۱۳۹۶/۱۲/۲۵

شاخی کوڕە کاژاوو

شاخی کوڕە کاژاوو، شاخه‌ سه‌ركه‌شه‌كه‌ى به‌رزنجه‌ و ده‌ور و به‌رى و باره‌گا و لانكه‌ى پێشمه‌رگه‌.... 
هێندە سەخت و ناخۆش و ئیزعاجە، وەسیەت بۆ هەمووان و حەفتا نەوەم دەکەم ، کە ڕووی تێنەکەن ، هاهاهاهاهاهاها ...
به‌شداربووان :
1- مامۆستا عومەر کەریم بەرزنجی، نووسەر و لێکۆڵەر .
2- کاک نورەدین ساڵح خاوێی ، لە خزمانی بەرزنجە ی خاوێ و خێوەتە کە بەڕاستی چەند جارێک  فریام کەوت لە هەڵدێران دا. ئاوه‌لزاواى مامۆستا عومه‌ر كه‌ریم برزه‌نجى برامه‌ و زاواى ماله‌ پورمن.
3- کاک سەروەر حەمەسوور بەرزنجی، پوورزام.
4- بەندە ـ هێمن مەلا کەریم بەرزنجی، نووسەر و لێکۆڵەر .
مه‌به‌ستى سه‌ردانه‌كه‌ :
 له‌ ئێستا دا سه‌رقاڵى توێژینه‌وه‌یه‌كم ده‌رباره‌ى ناوى ((كاژاوو/ كارژاوو)) یان ((كوره‌ كاژاوو / كورى كاژاوو)) ، بۆیه‌ پێمباش بوو سه‌ردانى ناوچه‌كه‌ بكه‌م به‌ مه‌به‌ستى گه‌ران و كنه‌ و پشكنین و وردبوونه‌وه‌ له‌ ناوچه‌كه‌. به‌و هیوایه‌ى زانیارییه‌كم ده‌ستگیر بێت و بیكه‌مه‌ پشت راست كردنه‌وه‌ بۆ ئه‌و رایانه‌ى ده‌رباره‌ى ناوه‌كه‌ ده‌یخه‌مه‌ روو. كه‌ ئه‌گه‌ر خوا ته‌مه‌ن بدات ئه‌م لێكدانه‌وه‌ و ساغكردنه‌وه‌ى ناوى گونده‌كانى ناوچه‌كه‌ واته‌ به‌رزنجه‌ و ده‌ور و به‌رى، له‌ كۆتا را ده‌بێت به‌كتیبێك و هاوكات ده‌بێته‌ به‌شێك له‌ مێژووى هه‌یه‌كێك له‌و گوندانه‌، كه‌ ته‌مه‌ن ریگه‌ بكات ئه‌و ئه‌ركه‌ له‌ ئه‌ستۆ ده‌گرم و هه‌ر گوندێكى سه‌ر به‌ به‌رزنجه‌ ده‌خه‌مه‌ سنوورى توێژینه‌وه‌كانم و، به‌ گوێره‌ى زانیارى و توانا و ته‌مه‌ن، هه‌ر گونده‌ و كتیبێكى ده‌رباره‌ ده‌نووسم، كه‌ خۆشبه‌ختانه‌ ئێستا ناوى گونده‌كانى ((مایاوا، گێڵه‌ره‌، مۆریاس، وه‌نده‌رینه‌ و ......)) لێى كۆڵراوه‌ته‌وه‌ و ته‌واو بووه‌ و، كتیبى ((مێژووى مۆریاس))یش له‌ ته‌واو بوون دایه‌.
هاوكات چه‌ند وینه‌یه‌كى ئه‌و گوندانه‌م گرت كه‌ پیایاندا ره‌ت بووم و، ئه‌رشیفم كردن بۆ كاتى پێویست .

 هێمن مه‌لا كه‌ریم به‌رزنجى

Image may contain: 4 people, including Sarwar M. Barznji and Hemn Mela Karim Barznji, people standing, mountain, outdoor and nature

Image may contain: Hemn Mela Karim Barznji, outdoor

Image may contain: 3 people, including Hemn Mela Karim Barznji, people standing, mountain, grass, sky, outdoor and nature

Image may contain: Hemn Mela Karim Barznji, sitting, outdoor and nature

Image may contain: outdoor and nature

Image may contain: 3 people, including Hemn Mela Karim Barznji, people standing, mountain, grass, sky, outdoor and nature





هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر