مزگه‌وت ، ناو و وشه‌یه‌كى ئاڤێستایی یان پاڵهوى یه ...... ؟؟
لێره و له‌وێ، ماوه‌ى مانگێك ده‌بێت ، ده‌بینم و ده‌بیستم و ده‌خوێنمه‌وه كه بنه‌چه‌ى وشه و ناووى ((مزگه‌وت)) ده‌گه‌رێته‌وه بۆ وشه‌یه‌كى ئاوێستایی یاخود پاڵهوى و هه‌ندێكیش ده‌یبه‌نه‌وه بۆ وشه‌گه‌لى گۆرانى ((ماچۆ)) و له‌گه‌ڵ ئاینى كاكه‌یی گرێى ده‌ده‌ن. بۆیه
له‌گه‌ڵ ناساغی و سه‌رقاڵیم دا پێمباش بوو كورته بابه‌تێك له‌م باره‌یه‌وه بنووسم و، ئه‌گه‌ر خوا ته‌مه‌نى دا له داهاتوو دا وردتر لێى بكۆڵمه‌وه.
له‌گه‌ڵ ناساغی و سه‌رقاڵیم دا پێمباش بوو كورته بابه‌تێك له‌م باره‌یه‌وه بنووسم و، ئه‌گه‌ر خوا ته‌مه‌نى دا له داهاتوو دا وردتر لێى بكۆڵمه‌وه.
به وردى چاووم به ئاوێستا دا خشاند و به شوێن هه‌ر وشه‌یه‌كدا گه‌رام، كه نزیك بێت له وشه‌ى مزگه‌وته‌وه و، رێم له‌وشه‌ى ((مزگه، مهزگه)) كه‌وت كه به واتاى ((مێشك، ناوه‌رۆك، و كهف)) هاتووه، هه‌روه‌ها وشه‌ى ((مهزگهوهنت، مزگهوهنت)) كه به واتاكانى ((به ده‌ماغ، پرِ ده‌ماغ، به ناوه‌رۆك، ده‌وڵه‌مه‌ند و به سه‌روه‌ت)) دێت، هاتووه. وه‌لێ له نێو ئاوێستا دا جگه له‌م دوو وشه‌یه، وشه‌یه‌كى ترم نه‌دیته‌وه.
بۆیه به ناچارى رووم له زمانى پاڵهوى و گۆران نا و، له‌وێرا وشه‌یه‌كم دیته‌وه كه ئه‌ویش وشه‌ى ((مهزگهت))ــه و،به‌بۆچوونى دكتۆر بێهرام فره وه‌شی و حه‌سه‌نى پیر نیا ئه‌م وشه‌یه به ماناى ((مزگه‌وت - مه‌سجید)) دێت، و وه‌لێ به‌راى هه‌مان دوو گه‌وره زاناى ئێرانى وشه‌كه له ئاوێستاشدا بوونى هه‌یه و به چه‌ند مانایه‌ك هاتووه، هه‌رچه‌نده من خۆم به نێو ئاوێستا دا گه‌رام و ئه‌و وشه‌یه‌م نه‌دیت، به بۆچوونى ((پیر نیا و، فره وه‌شی)) وشه‌ى ((مهزگهت)) له ئاوێستا دا به‌م مانایانه هاتووه:
1- به‌كاردێت بۆ ئاماژه‌دان به شتێك یان چه‌ند شتێك كه ده‌گه‌ریته‌وه بۆ قسه‌كه‌ر یان په‌یوه‌سته به قسه‌كه‌ره‌وه.
2-وه‌خه‌به‌ر هاتن.
3-گه‌شه‌كردن.
4-گه‌ران به‌شوێن كه‌ماڵ و ته‌واوێتى.
وه‌لێ گه‌وره زاناى ئێرانى دكتۆر ((ئیحسان به‌هرامى)) پێى وایه كه ((گه‌ت)) به ماناى ((شوێن)) دێت و، ((مه‌ز))یش به ماناى ((كه‌م و باو‌و)) دێت، به‌م پێیه‌ش بێت ((مهزگهت)) به ماناى ((شوێنێكى بچووك)) یان ((شوێنێكى باو‌و)) دێت.
له راستیدا پێموایه ئه‌وانه‌ى پێیان وایه وشه و ناوى ((مزگه‌وت)) ئاوێستاى یه به هه‌ڵه‌دا چوون. چونكه هیچ وشه‌یه‌كى هاو شێوه و هاو واتا له ئاوێستا دا بوونى نییه، وه‌لێ له زمانى پاڵهوى و گۆرانى كۆن دا وشه‌یه‌كى نزیك له وشه‌ى مزگه‌وت بوونى هه‌یه كه به ماناى مزگه‌وت به‌كارهاتووه وه‌ك باسمان كرد.
تیبینى //
ئه‌م بابه‌ته زۆر راگوزه‌رانه و سه‌رپێییانه نووسراوه و لێكۆڵینه‌وه‌ى ورد بۆ كاتێكى تره كه ده‌رفه‌تى ته‌واو هه‌بێت.
هێمن مه‌لا كه‌ریم به‌رزنجى

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر