سه‌دان زاناى كوردى گومناو ..... !!!!
تا زیاتر بخوێنیته‌وه، تا زیاتر بنووسیت، تا زیاتر بگهرِێیت، رێت له زۆر سه‌رچاوه و ده‌ستخه‌تى نایاب و ناوازه ده‌كه‌وێت، كه ئه‌م سه‌رچاوه و ده‌ستخه‌تانه ده‌بنه
باشترین هۆكار بۆ ژیناوهرى زانایان و، هێنانه‌وه كایه‌ى زانایانى گومناویى كورد، یه‌كێك له‌و سه‌رچاوانه ده‌ستخه‌تێك بوو به‌ناوى (پێشه‌وایان، وتاربێژان و، بانگبێژانى مزگه‌وتى نه‌به‌وى) كه له له‌ناو ئه‌م پێشه‌واو و وتاربێژ و بانگدهرانهشدا ژماره‌یه‌كیان كوردبوون، بۆیه له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌یدا، بابه‌تێكم له باره‌وه نووسی و هه‌موو ئه‌و كوردانهم له دووتێى 10 لاپه‌ره‌دا خسته روو، كه له‌م ده‌ستخه‌ته‌دا، ناویان هاتبوو. ئه‌م ده‌ستخه‌ته لاى مامۆستاى مێژونووس و توێژه‌ر ((عه‌بدولعه‌زیز بالى)) یه، كه به‌رێوه‌به‌رى مێدیاى ده‌ره‌وه‌یه له وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى و، مێدیاى مه‌دینه‌ى مونهوهرهیه له عه‌ره‌بستانى سعودى، مامۆستا بالى نووسخه‌ى دیجیتاڵى ئه‌م دهستخهتهى پێشكه‌شكردووه به ((زانكۆى ئیسلامى)) له ((مه‌دینه‌ى مونه‌وه‌ره)) و، له‌به‌شی وێنه‌ى ده‌ستخه‌ته‌كان به‌رده‌سته و میوانان ده‌توانن بیبینن و، نووسخه‌ى لێوه‌ربگرن، یان له‌به‌رى بگرنه‌وه.

ئێستاش (دوو – 22) سه‌رچاوه‌ى دیكه‌ى نایاب و ناوازه‌م كه‌وتۆته به‌رده‌ست كه یه‌كێكیان تایبه‌ته به ده‌ستخه‌تى عاره‌بی و فارسی و توركی له وڵاتى یابان و، له دوو توێى كتیبێكى بچو‌وكدا زانیارى ته‌واو چاپكراوه له باره‌ى ئه‌م دهستخهتانهوه و، جێگه‌ى ئاماژه و سوپاسه كه ئه‌م دانراوه له لایه‌ن مامۆستا (هێدی)یه‌وه پێمگه‌یشت كه له‌سه‌فه‌رى بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات بۆى هێنام. له‌ناو ئه‌م دهستخاتهنهدا، چه‌ند دانه‌یه‌كى هى زانایانى كورده.
دانراوێكى تر، به‌ناوى (پێرستى ده‌ستخه‌ته‌كان) كه 100 به‌رگه و، ناوى سه‌دان زاناى كوردى تێدا تۆمار كراوه له‌گه‌ڵ ئاماژه‌دان به به‌رهه‌مى ده‌ستخه‌تى زاناكان، خوا یاربێت له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ى دا، هه‌موو زانا كورده‌كان جیا ده‌كه‌مه‌وه، و به ته‌واوى زانیارییه‌كانى یه وه و، ده‌یخه‌مه به‌رده‌ست خوێنه‌رانى كورد و، توێژه‌ران، به هیواى سوود گه‌یاندن و دانانى به‌ردى بناغه‌ى كتێبى (زانایانى كورد) كه ئه‌گه‌ر خوا ته‌مه‌نبدات له داهاتوودا ده‌نووسرێت و، ده‌بێته گه‌وره‌ترین مه‌وسوعه‌ى زانایانى كورد له (60) به‌رگ دا.
هه‌روه‌ها دانراوه‌كانى (مهجمهعولئاداب) و(مهجمهعولتهواریخ) و (مهجمهعولئهنساب)، كه یه‌كه‌میان (66) به‌رگه، و دووه‌میان (1) به‌رگى بچوكه به‌ڵام زۆر گرنگ و پربایه‌خ و زانیارى وردى تێدایه ده‌رباره‌ى زانایانمان، سێهه‌میان (2) به‌رگه و ژیان نامه‌ى سه‌دان زاناى كوردى گومناوى تێدایه، كه له‌هیچ كام له سه‌رچاوه چاپكراوه كوردییه‌كان دا نه‌مدیتوون.
به‌م سه‌رچاوانه و، چه‌ند ده‌ستخه‌تێكى ناوازه، ژیانى سه‌دان زاناى كوردیی گومناو ده‌خه‌مه رِوو، به‌م كاره هه‌م مێژوو ده‌بوژێنمه‌وه و، هه‌م زانیارى ده‌خه‌مه به‌رده‌ست توێژه‌رانمان تا زاناكانمان بناسن و، به دوواى دا بچن و، لێیان بكۆڵنه‌وه و، نامه‌ى ماسته‌ر و دكتۆرایان ده‌رباره بنووسن. هاوكات زاناكانى كورد به نه‌ته‌وه‌كه‌مان ئاشنا ده‌كه‌م كه ژماره‌یه‌كى زۆریان ئه‌گه‌ر نه‌ڵێم هه‌موویان گومناوون و، له ئێستادا، خه‌ڵك بێ ئاگان لێیان و زانیارى ده‌رباره‌یان نازانن. دیاره ئه‌م قسه له خۆوه ناكه‌م و هه‌موو ئه‌و سه‌رچاوانه‌ى به كوردى نووسراوون ده‌رباره‌ى زانایانمان لام هه‌یه و، ئه‌وانه‌شی كه له 1950 تا ئێستا به عاره‌بی نووسراوون لام هه‌ن و، خوێندوومنه‌وه. وه‌لێ زۆرله‌و زانایانه‌ى كه‌له‌م سه‌رچاوه و دهستخهتانهدا دیتوومن، له هیچ كام له‌و سه‌رچاوانه‌دا نیین.
هێمن مه‌لا كه‌ریم به‌رزه‌نجى

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر