ئه‌م ماڵپه‌ره‌

ئەم ماڵپه‌رِه‌ تایبەتە بە بڵاوكردنەوەی بەشێك لەبەرهەمەكانم، وه‌ك لێكۆَڵه‌ر و، نووسەر و، مامۆستاى زانكۆ كە لەتەمەنی 17 ساڵیەوە دەنووسم، لە ساڵی 2000 و، یەكەم وتارم لە ڕۆژنامەی كوردستانی نوێ‌ / پاشكۆی ئەدەب و هونەر دا ، بڵاوكردۆته‌وه‌، بەناوی (غەم لە گۆرانی وتن دا)، لە مانگی 12/2000 دا، و لە ساڵی 2004 یەكەم كتیبم بەناوی (ڕێبەری سایتە كوردییەكان) لە چاپدا و، تا ئێستا زیاتر له‌ 200 كتیبی چاپ و بڵاوكراوه‌م هه‌یه‌، سه‌دان وتار و توێژینه‌وه‌م نووسیووه‌ و بڵاوم كردۆته‌وه‌ له‌ بواره‌كانى (كۆمپیوته‌ر، مێژوو، شه‌ریعه‌، شێعر و چیرۆك و لێكۆلینه‌وه‌ى وێژه‌یی، و ......). تاهه‌نووكه‌ به‌ تێكرایی زیاتر له‌ ((30)) هه‌زار لاپه‌ره‌ نووسینم هه‌یه‌.
به‌و هیوایه‌ى له‌رێگه‌ى ئه‌م ماڵپه‌ره‌ كه‌سییه‌وه‌ خزمه‌تێك به‌ خوێنه‌رى كورد بكه‌م.
هێمن مه‌لا كه‌ریم به‌رزنجى
خاوه‌ن و به‌رێوه‌به‌رى ماڵپه‌رِ

۱۳۹۷/۱/۱۵

ابهى القلائد، فی تلخیص انفس الفوائد

كتێبى (ابهى القلائد، فی تلخیص انفس الفوائد) 
له‌ ساڵى 1897 چاپكراوه‌ له‌ چاپخانه‌ى (ویلایه‌ت) له‌ موسڵ ..... !!!!
 دوواى دامه‌زراندنى چاپخانه‌ ى (ویلایه‌ت) له‌ (به‌غداد)، چاپخانه‌ى (ویلایه‌ت) له‌ (موسڵ) دامه‌زرا و، ده‌ستى به‌ چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ كرد.


--- كێ ---


--- كێ ---
ئەرێ کێ ؟ 
وێستگەی ڕووە و دوا خاڵی ژیان پێدەزانێ ؟
گەرەکمە بچم و...
سواری شەمەندەفەری مەرگ بم.

مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمى موده‌ریس، نووسه‌رى زیاتر له‌ 100 كتێب

زاناى گه‌وره‌ى كورد، 
مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمى موده‌ریس، نووسه‌رى زیاتر له‌ 100 كتێب
 مه‌رحومى، عه‌لامه‌ ى كورد مه‌لا ((عه‌بدولكه‌ریمى موده‌ریس))، رِه‌زا و رِه‌حمه‌تى خواى لیبێت، یه‌كێكه‌ له‌و كه‌ڵه‌ زانایانه‌ى كورد كه‌ ده‌هێنده‌ى به‌ناو ده‌زگا

شێعرێكى كه‌س نه‌زانى بو بياره يي

شێعرێكى حاجى شێخ ((موحه‌مه‌د ئه‌مینى كه‌س نه‌زانى)) له‌ وه‌سفى شێخ ((زیائه‌دین عومه‌ر)) دا ....
عاقلان دانند دنیا نیست جز دار الممر
 كس نباید بود ایمن از قضا و از قدر.
سردى امساله‌ را ما از هوا پنداشتیم
 بی خبر كز ما نهان مى داشتند انوار خور.

خزمانى زڵ زڵه‌ .... !!!

خزمانى زڵ زڵه‌ .... !!!

به‌رزه‌نجى یه‌كانى گونده‌ جوانه‌كه‌ى  ((زڵ زڵه‌))، پورزاى باوكمن، حاجى ((موحه‌مه‌د ساڵح قادر موحه‌مه‌د ئه‌مین بایه‌زید -بایز- ى به‌رزنجى))، ئاخر ((پوركه‌ ئایشێ)) پورزامان بوو، پورزاى باوكم بوو، تا ئه‌م ساڵانه‌ى دوواى و سه‌ره‌تاى هه‌شتاكانى

مدیره‌ سوور ....

مدیره‌ سوور .... 
یه‌كێك له‌ مدیر ناحییه‌كانى به‌رزنجه‌ 
 یه‌كێك له‌ به‌رێوه‌به‌ره‌كانى ناحییه‌ى به‌رزنجه‌، به‌رێز ((هادى رِه‌شید چاوشلى)) بوو، كه‌ له‌ناو خه‌ڵكى ((به‌رزنجه‌)) و گونده‌كانى ده‌ور و به‌رى دا، به‌ ((مدیره‌ سوور)) ناسراوه‌ و ناوى ده‌ركردووه‌، پیاوێكى زۆر دڵسۆز و نیشتیمان په‌روه‌ر و خزمه‌تكار

ده‌ستخه‌ت و چاپكراوو

كه‌ به‌راوردى ده‌ستخه‌ت و .... چاپكراوو ده‌كه‌م 
 هه‌ر كه‌ ده‌ستخه‌تیكى كتیبخانه‌ و ئه‌رشیفى ده‌ستخه‌تخانه‌كه‌مان به‌ چاپ كراووى ده‌بینم، له‌ لایه‌ك دڵ خۆش ده‌بم به‌وه‌ى كه‌سێك ئه‌م ئه‌ركه‌ى له‌ كۆڵ من كردۆته‌وه‌، له‌ لایه‌كیش

سیوتى و سیوچى

براده‌رێك، سیوتى و سیوچى لێتێكه‌ڵ بووه‌ و، خه‌ریكه‌ به‌ زۆرى زۆردارى هه‌ندێك دانراوى سیوتى گه‌وره‌ زاناى عاره‌ب ده‌كاته‌ دانراوى ، گه‌وره‌ زاناى كورد ((مه‌لا موحه‌مه‌دى سیوچى))، كه‌ خه‌ڵكى بانه‌ بووه‌.

دەستخەتی ((ئینسایکلۆپیدیای بەرزنجە))

دەستخەتی ((بەرگی سێهەم)) ی ((ئینسایکلۆپیدیای بەرزنجە))
ئه م دەستخەته تایبەت بە ((ژیاننامەی زانایانی بەرزەنجی)) کە لە ساڵی ((2008)) وە، تەواو بووە و چاوەڕێی چاپە. ئەم بەرگە و چەند بەرگی دواتر تایبەتە بە زانایانی

پرسه‌ نامه‌ .... مسته‌فا عه‌سكه‌رى

پرسه‌ نامه‌ .... 
نووسه‌ر و لێكۆڵه‌ر و مافپه‌روه‌رى گه‌وره‌ى كورد ((مسته‌فا عه‌سكه‌رى )) به‌رزنجى كۆچی دواى كرد ... !!
 

نامەیەكی ئاسمانی

نامەیەكی ئاسمانی
نامەیەكت بۆ دەنووسم ...
وەكو خۆت قەشەنگ و ...
جوان بێ .
نامەیەكت بۆ دەنووسم ....
ڕەنگی لە ڕەنگی ئاسمان بێ .
پیت بە پیتی وشەكانی ...
وەكو ناوەكەت ئاسان بێ .

نووربه‌خشی دیوانه‌ خنجیلانه‌كه‌ى مه‌لیكى كوردستان ..... !!!

نووربه‌خشی دیوانه‌ خنجیلانه‌كه‌ى مه‌لیكى كوردستان ..... !!!
 نووربه‌خشی دیوانه‌ خنجیلانه‌كه‌ى مه‌لیكى كوردستانه‌، چونكه‌ شێخ مه‌حمود، نازناوى ((نوربه‌خشی)) وه‌ك نازناوى ((شێعرى)) بۆ خۆى هه‌ڵبژاردووه‌، وه‌ك زۆرێك له‌ شاعیرانى تر، كه‌ هه‌ر شاعیره‌ و نازناوێك هه‌ڵبژاردووه‌ به‌ خواستى خۆیی و، پێى ناسراوه‌. مه‌لیكیش، نوربه‌خشی هه‌ڵبژاردووه‌.
 

مه‌ولانا خالیدى شاره‌زوورى له‌ زارى ئالوسییه‌وه‌ :....

مه‌ولانا خالیدى شاره‌زوورى له‌ زارى ئالوسییه‌وه‌ :.... 
 نووسه‌رى ته‌فسیرى (( روح المعاني في تفسير القرآن العظيم والسبع المثاني))، شه‌هابه‌دین مه‌حمود كورِى عه‌بدولڵاى ئالووسی ((1270ك مردووه‌))، له‌ كتیبى ((اصفى الموارد))، نووسیویه‌تى:

شێخ حه‌سه‌نى گڵه‌زه‌رده‌یی به‌رزه‌نجى و مه لا يه تيي


شێخ حه‌سه‌نى گڵه‌زه‌رده‌یی به‌رزه‌نجى ، 

به‌ماناى وشه‌ مه‌لا باش بووه‌ و شاره‌زا بووه‌ له‌ قورئان 
 ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ینه‌ ناوى دانراوێكى مامۆستا ((حه‌سه‌نى گڵه‌ زه‌رده‌یی به‌رزه‌نجى)) كه‌ بریتییه‌ له‌ ((اسرار القلوب))، به‌و راستییه‌ ده‌گه‌ین، كه‌ شێخ حه‌سه‌ن، مه‌لا و مامۆستاى ئاینى بووه‌ و شاره‌زاى ته‌واو و پێویستى هه‌بووه‌ له‌ ئیسلام، به‌ گشتى و،

۱۳۹۷/۱/۱۴

گه‌وره‌كان ئاوا ده‌دوێن


گه‌وره‌كان ئاوا ده‌دوێن و رێزى گه‌وره‌كان ده‌گرن ......... !!!
شێعرێكى ((نه‌قشبه‌ندیى)) بۆ ((چنگیانى))*
له‌ وه‌ختى وه‌سڵه‌تى به‌زمى حوزوورى
سه‌رم نایه‌ به‌رى پێت، پێم له‌سه‌رنا.

ئه‌بی وه‌فاى تاجولعارفینى پوشێنى

له‌ مه‌ناقیبى ((موحه‌مه‌د ئه‌بی وه‌فاى تاجولعارفینى پوشێنى نه‌رگسی كوردیی)) دا ...
ناودار به‌ ((پیر شه‌هریار)) - باپیرانى كارژاو و پوشێن 
 مه‌ولانا ((موحه‌مه‌دى پوشێنى نه‌رگسی كوردیی)) ناودار به‌ ((ئه‌بی لوه‌فا تاجولعاریفین)) ، یه‌كێك له‌ كه‌ڵه‌ زاناكانى كورده‌ كه‌ باوایی كارژاووى و پوشێنییه‌كانه‌ و، پێده‌چێت له‌ بنه‌ره‌تدا خه‌ڵكى ((نێرگسه‌ جارِ)) بێت. یان راستتر بلێن له‌و كورده‌ گاوانییانه‌ ((كاوانییانه‌)) بێت كه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا دابه‌ش بوون و، به‌شێكیشیان چوونه‌ته‌ ((واست)). 

سۆفیگەریی ـ تەسەوف ـ

سۆفیگەریی ـ تەسەوف ـ لە کوردستان دا، 
 سۆفیگەریی زۆر لە هاتنی ڕێ و ڕچەی قادری کۆنترە و ، لەسەر دەستی ئەبوولوەفای پوشێنی نەرگسی کوردی و موریدەکانی دامەزراوە لەسەدەی شەشەمی

هه‌موو رۆژێ

باوه‌رِ ده‌كه‌ى هه‌موو رۆژێ
چه‌ندین جار دێمه‌ ماڵه‌كه‌ت.
بۆ چه‌ند ساتێك ده‌مێنمه‌وه‌
له‌ ماڵه‌ دیجیتاڵه‌كه‌ت.

شه‌هیدانى به‌رزنجه‌ و ...

كتێبى ((شه‌هیدانى به‌رزنجه‌ و ... گونده‌كانى تر))
 له‌ مێژه‌ له‌ بیرى ئه‌وه‌داین كتیبێك ده‌رباره‌ى شه‌هیده‌كانى به‌رزنجه‌ و گونده‌كانى ده‌ور و به‌ریی ((مۆریاس، گێڵه‌ره‌، مایاوا، چنگیان، كاژاوو، وه‌نده‌رێنه‌، زڵ زڵه‌، باساك، و ......)) ، بنووسین، وه‌لێ هه‌ل و ده‌رفه‌ت نه‌ده‌ره‌خسا ، له‌ ئێستا دا ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ هاتۆته‌

له‌ سكه‌ ده‌رچوونى زانكۆ


له‌ سكه‌ ده‌رچوونى زانكۆ - خوێندكار وه‌ك یه‌كێك له‌ هۆكاره‌كان

جه‌هل و بێ مه‌عریفه‌یی، نه‌خوێندن و ده‌وام نه‌كردن، و پابه‌ند نه‌بوون به‌ رێنمایی
***