ئه‌م ماڵپه‌ره‌

ئەم ماڵپه‌رِه‌ تایبەتە بە بڵاوكردنەوەی بەشێك لەبەرهەمەكانم، وه‌ك لێكۆَڵه‌ر و، نووسەر و، مامۆستاى زانكۆ كە لەتەمەنی 17 ساڵیەوە دەنووسم، لە ساڵی 2000 و، یەكەم وتارم لە ڕۆژنامەی كوردستانی نوێ‌ / پاشكۆی ئەدەب و هونەر دا ، بڵاوكردۆته‌وه‌، بەناوی (غەم لە گۆرانی وتن دا)، لە مانگی 12/2000 دا، و لە ساڵی 2004 یەكەم كتیبم بەناوی (ڕێبەری سایتە كوردییەكان) لە چاپدا و، تا ئێستا زیاتر له‌ 200 كتیبی چاپ و بڵاوكراوه‌م هه‌یه‌، سه‌دان وتار و توێژینه‌وه‌م نووسیووه‌ و بڵاوم كردۆته‌وه‌ له‌ بواره‌كانى (كۆمپیوته‌ر، مێژوو، شه‌ریعه‌، شێعر و چیرۆك و لێكۆلینه‌وه‌ى وێژه‌یی، و ......). تاهه‌نووكه‌ به‌ تێكرایی زیاتر له‌ ((30)) هه‌زار لاپه‌ره‌ نووسینم هه‌یه‌.
به‌و هیوایه‌ى له‌رێگه‌ى ئه‌م ماڵپه‌ره‌ كه‌سییه‌وه‌ خزمه‌تێك به‌ خوێنه‌رى كورد بكه‌م.
هێمن مه‌لا كه‌ریم به‌رزنجى
خاوه‌ن و به‌رێوه‌به‌رى ماڵپه‌رِ

۱۳۹۷/۱/۲۲

ئیبن ته‌یمییه‌ بۆ عاره‌ب بێت ..... ؟؟

ئیبن ته‌یمییه‌ بۆ عاره‌ب بێت ..... ؟؟
ساده‌ترین پرسیار بۆ ئه‌و عاره‌بانه‌ى ده‌لێن ئیبن ته‌یمییه‌ عاره‌بى ئه‌سڵه‌ و ، له‌ به‌نوو نومه‌یره‌ ئه‌وه‌یه‌ بلێین: 
زه‌حمه‌ت نه‌بێت، به‌ پێى چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى كۆن  تۆره‌مه‌ى نه‌سه‌بی ئیبن ته‌یمییه‌مان بده‌نێ له‌ ئیبن ته‌یمییه‌وه‌ تا به‌نوو نومه‌یر ؟؟
 هێمن مه‌لا كه‌ریم به‌رزنجى

ـــ پـ ا ر ە ـــ

ـــ پـ ا ر ە ـــ
کە پارەت بوو، هەموو خەڵکی ...
گوێ قوڵاغن بۆ دەنگی پێت .
چاوەڕوانن زوو دەرکەویت ،
ببنە مورید و ...
ڕێگەی ڕێت .

شوانكاره‌ ...

شوانكاره‌ ... 
 كتیبێك شایسته‌ى خوێندنه‌وه‌ به‌ تایبه‌ت بۆ ناسینى بنه‌چه‌ و ره‌گه‌زى زۆر بنه‌ماڵه‌ى كوردى ئیمرۆ

وێناسازی و ماناسازی و زەمەن

وێناسازی و ماناسازی و زەمەن لە کورتە شێعرێکی حەسەن نازداردا ، ناونیشانی بابەتێکمە کە لە ژمارە 62 ی ئەدەب و کلتوری ڕووداو، ڕێکەوتی دووشەممە9 ی 4 ی 2018 بڵاوکرایەوە. ئەم بابەتە پێشکەشە بە برای بەڕێزم مامۆستا حەسەن نازدار

کە نەیویست تێبگات ، قسە هەر قسەی خۆی دەبێت .... !!!

کە نەیویست تێبگات ، قسە هەر قسەی خۆی دەبێت .... !!!
زۆر جار توشی ئەو مرۆڤانە هاتووم کە قسە هەر قسەی خۆیانە و ، وەک کوردەواری دەڵێت کە وتیان ماست ڕەشە، ڕەشە و، بڕایەوە. جا ئەم جۆرە مرۆیانە واباشترە زۆر دەگەڵیان نەڵێی و دووای کەمێک گفتوگۆ و ، ناسینی ئاوەز و ئاستی تێگەیشتیان لێیان بگەڕێیت و ، بێ دەنگ بیت، بۆنموونە ڕووداوێک دەگێڕمه‌وه‌، دەربارەی بابەتێک لەگەڵ دۆستێک گفتوگۆمان بوو،

پەیگۆمان

دەبێت [پەیگۆمان] مانای چیبێت .... ؟؟؟؟ 
تێبینێ ـ سەر شێڵان و پەیگۆمان ، لە ناوچەی شارۆچکەی بەرزەنجەن ، نزیک گوندە جوانەکەی گێڵەرە.

به‌رزنجه‌ ... نازناو و ... پێش ناو و قسه‌یه‌ك ..... !!!!

به‌رزنجه‌ ... نازناو و ... پێش ناو و قسه‌یه‌ك ..... !!!!
---------------------------------------------------
له‌ نێو شارۆچكه‌ جوانه‌كه‌ى ((به‌رزنجه‌)) ى مه‌ڵبه‌ندى ئاینى و شه‌ریعه‌ت و  زانست و عیرفان و ئه‌ده‌بیات و خاوه‌ن ژیارێكى پرِ له‌ : ((چیرِۆك و ئه‌فسانه‌ و كۆنه‌ شوێنه‌وار ى سه‌دان ساڵه‌ و وشه‌ و زاراوه‌گه‌لى كۆنى گۆرانى و، پرِ له‌ به‌ڵگه‌ نامه‌ ى زیندوو و به‌رچاو)) دا، دوو جۆر ((نازناو و پێش ناو)) كه‌وتۆته‌وه‌ و، زۆر جار به‌رزنجییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى به‌رزنجه‌ش لێی بێبه‌ش نیین، به‌ هۆى باوى ئه‌و نازناو و پێش ناوانه‌ له‌ كه‌لتورى كوردى دا.


(نالی) ... و بەرزنجی

(نالی) :
كە جێگەت بۆ عیبادەت بێ،چ فوقانی،چ تحتانی
كە حوبت بۆ سیادەت بێ، چ بەرزنجی،چ باراوی

ئه‌فسانه‌ى كوردى

ئه‌فسانه‌ى كوردى

 له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى، به‌ رِوونى ئه‌فسانه‌گه‌لێكى زۆر و زه‌وه‌ند ده‌بینرێت، وه‌لێ ده‌ست بردن بۆیان تاراده‌یه‌ك دژواره‌، چونكه‌ ئه‌م ئه‌فسانانه‌ خراونه‌ته‌ قاڵبی پیرۆزییه‌وه‌ و، بوونه‌ته‌ كه‌لیتوورى كۆمه‌ڵه‌ و ده‌سته‌ و رێ و رِچه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى، ئه‌م كۆمه‌ڵه‌ و ده‌ستانه‌ش لێكجوودان و، هه‌ندێكیان خۆیان به‌ مسوڵمان ده‌زانن و، هه‌ندێكى تریان له‌ ئاینه‌كانى دیكه‌ى كوردستانن، وه‌كو یارسان ((كاكه‌یی))، یه‌زیدیی، شه‌به‌ك، عه‌له‌وى و تادوایی.

المسلك الجلي

المسلك الجلي فی حكم شطح الولي 
 ده‌ستخه‌تێك له‌ زێرِ، وشه‌گه‌لێگ له‌ گه‌وهه‌ر، نووسینى زاناى پایه‌به‌رزى كورد، مامۆستا مه‌لا ((ئیبراهیمى گۆرانى شاره‌زوورى)).

تنبیه العقول

تنبیه العقول
على تنزیه‌ الصوفیه‌ عن اعتقاد التجسیم و العینیه‌ و الاتحاد و الحلول
نووسینى زاناى پایه‌به‌رزى كورد، مامۆستا مه‌لا ((ئیبراهیمى كورى حه‌سه‌نى گۆرانى شاره‌زوورى)) 
 ده‌ستخه‌تێك له‌ زێرِ، وشه‌گه‌لێگ له‌ گه‌وهه‌ر

۱۳۹۷/۱/۱۵

دڵ به‌ قوربانـى نیگات بێت


دڵ به‌ قوربانـى نیگات بێت، رۆح به‌ فیداى چـــاوه‌كه‌ت
سه‌ر ده‌سرِمێ له‌و ده‌مه‌ى وا، كه‌وتمه‌ داوى داوه‌كه‌ت.

فرِى فرِى قه‌ل فرِى .... و .... مه‌لاى گه‌وره‌

فرِى فرِى قه‌ل فرِى .... و .... مه‌لاى گه‌وره‌ 
 ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت مه‌رحوومى زاناى پایه‌به‌رزى كورد : مامۆستا مه‌لا ((موحه‌مه‌دى جه‌لى كۆیی)) ناودار به‌ ((مه‌لاى گه‌وره‌)) بناسین ، ئه‌وا ده‌بێت روو له‌ به‌رهه‌مه‌كانى بنێین و به‌ وردى بیان خوێنینه‌وه‌، به‌مه‌ش له‌ ئاوه‌ز و دونیابینى مه‌لاى گه‌وره‌ تێده‌گه‌ین، درك به‌ ئاستى زانستى و لێهاتووى مه‌لاى گه‌وره‌ى كۆیه‌ ده‌كه‌ین. چونكه‌

دكتۆرای ئەوین

دكتۆرای ئەوین
------------
تا ئەو ساتەی تۆم نەناسی ...
فرەشێتی ماجستێرو
دكتۆرابووم .
كەچی گوڵم بەناسینت ...
لەو حەزەشم تەوەلابووم .

یەكەم نیگا

یەكەم نیگا
------
لە بیرت دێ‌ ..... ؟؟
بەیەكەم نیگا پێت وتم :
خۆشم ئەوێی .
دەست لەسەر دڵت دانا ...
وەكو بڵێی :

كارییه‌ن ده‌ردم ...

كارییه‌ن ده‌ردم ...
كارییه‌ن ده‌ردم ، كارییه‌ن ده‌ردم 
هامسه‌ران دیسان، كارییه‌ن ده‌ردم 
خه‌ریكى خه‌یاڵ، كرده‌ى چه‌پگه‌ردم
وه‌ رووى زامه‌وه‌، وێڵى رووى هه‌ردم.

مه‌راسیمى به‌ خشینى بروانامه‌ى زانستى مه‌لایه‌تى

ئه‌مرۆ، به‌روارى ((24 ى 3 ى 2018)) ، لە شاری سلێمانی و لە مزگەوتی قەدر ، به‌شدار بووم له‌ مه‌راسیمى به‌ خشینى بروانامه‌ى زانستى مه‌لایه‌تى ، به‌ ((25)) فه‌قێى لێهاتوو و رۆشنبیرى كورد، كه‌ دوواى ته‌واو كردنى خوێندن و برینى هه‌موو پله‌كانى قوتابی - سوخته‌ و موسته‌عید له‌ ئه‌مرۆوه‌ خویندنیان كۆتاى هات و مۆڵه‌تیان وه‌رگرت و جلى مه‌لایه‌تییان پۆشی. 

فه‌رهه‌نگى ناودارانى كورد

معجم اعلام الكرد – فه‌رهه‌نگى ناودارانى كورد
ئه‌و په‌رتووكه‌ى ده‌بێت به‌ وریاییه‌وه‌ ده‌ستى بۆ ببرێت و بكرێته‌ سه‌رچاوه‌ 
 كتیبى (فه‌رهه‌نگى ناودارانى كورد، له‌سه‌رده‌مى ئیسلامى و چه‌رخى نوێدا له‌ كوردستان و ده‌ره‌وه‌ى دا)، له‌ نووسینى (دكتۆر موحه‌مه‌د عه‌لى سوێره‌كى) یه‌ و، له‌ دووتوێى (849) لاپه‌ره‌دا و، له‌ لایه‌ن (بنكه‌ى ژین)ــه‌وه‌ له‌ ساڵى 2006 چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ به‌ زنجیره‌ (27).

زانایانى ئاینى كورد به‌گشتى و زانایانى به‌رزه‌نجى به‌تایبه‌تى و ...


زانایانى ئاینى كورد به‌گشتى و زانایانى به‌رزه‌نجى به‌تایبه‌تى و ...
رۆڵیان له‌ بلاوكردنه‌وه‌ى ئاینى ئیسلام له‌ ئه‌نده‌نووسیا 
 ئه‌م كتیبه‌ بچوكه‌ى به‌رده‌ستتان كه‌ له‌ نووسینى مارتن ڤان بروینه‌سنه‌ و وه‌رگێرانى مینه‌یه‌، یه‌كێك له‌و وتاره‌ باشانه‌ى كه‌ رۆڵى زانایانى كوردى خستۆته‌ رِوو له‌ بلاو كردنه‌وه‌ى ئاینى ئیسلام له‌ ئه‌نده‌ نووسییا، هه‌روه‌ها له‌ چه‌ند شوێنێكدا، ئه‌گه‌ر زۆر به‌ كورتیش بێت ناوى چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كى سیاسی كوردى هێناوه‌، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌م كه‌سایه‌تییانه‌ رۆلیان نه‌بووه‌ له‌ بلاوكردنه‌وه‌ى ئیسلام له‌ ئه‌نده‌نووسیا، به‌لام وه‌ك كه‌سانێكى ناسراو و دیارى بنه‌ماله‌ى به‌رزه‌نجى ناوى هێناون، كه‌ مارتن زانیارى

تانه دان له نەسەبی بەرزنجی .... !!!!!!!


شێخى داشۆرین ((رِه‌زاى تاڵه‌بانى)) و تانه دان له نەسەبی بەرزنجی .... !!!!!!!
 ئه‌گه‌رچی له‌ كۆنه‌وه‌ ، دۆستایه‌تى ته‌واو له‌ نێوان بنه‌ماڵه‌ى به‌رزه‌نجى و ، بنه‌ماڵه‌ى تاڵه‌بانى هه‌بووه‌، به‌ جۆرێك له‌ مێژووى سی سالێك پێش ئیمرۆ دا، بنه‌ماڵه‌ى تاڵه‌بانى خۆیان به‌ لقێكى به‌رزه‌نجى ده‌زانى كه‌ ئه‌ویش لقى كاكه‌ سوورى ((گولى)) به‌رزه‌نجى یه‌، و هاوكات دۆستایه‌كى به‌ هێز له‌ نێوان بنه‌ماڵه‌ى حه‌فیدى به‌رزه‌نجى و بنه‌ماڵه‌ى