هه‌جوویه‌كى مه‌لاى گه‌وره‌ى كۆیه
جه‌نابی زاناى پایه‌به‌رزى كورد، مه‌لاى گه‌وره‌ى كۆیه - خوا لێى خۆشبێت - ، له شیعرێكى دا هه‌جووى به‌شێك له شێخانى سۆفیگه‌رى و پیرانى ته‌ریقه‌ت ده‌كات، هه‌ر چه‌نده شێعره‌كه به گشتى ده‌رده‌كه‌وێت، به‌لام ئه‌وى مه‌لاى گه‌وره بناسێت ده‌زانێت دۆستایه‌تى له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له شێخانى ته‌ریقه‌ت هه‌بووه و سه‌ردان و هات و چۆ و نامه گۆرینه‌وه و رێزیش له نێوانیان هه‌بووه. به‌لام ئه‌و شێخانه‌ى كه بۆ خوا سولحاوبوون و سه‌ر قاڵى خزمه‌ت بوون و له سه‌ر ریبازى قورئان و فه‌رمووده بوون.